١٩\١٠\٢٠١٠
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بۆ په‌رله‌مانتار و پۆلیس
به کۆسپێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م بنیاتنانی سیسته‌می دیموکراسیدا ده‌بینرێ.

هاوار
بانیخێڵانی
لێره‌وه ده‌کرێ بڵێین هه‌رێمی کوردستان له روی ئه‌زمونی سیاسییه‌وه
لاوازه‌و دیموکراسیشی تیا به ساده‌ترین شێوه پیاده ده‌کرێت، ئه‌م چه‌مکه
ورده‌ورده واده‌کات ئاره‌زوه‌کان بمرێنێت و ببێته هۆی سست بونی ئاره‌زوه‌کانی
مرۆڤ له به‌شداریکردنی زۆربه‌ی پرۆسه گرنگه‌کان و له‌هه‌مانکاتیشدا
ساردبونه‌وه‌یان له پاڵپشتی کردنی ده‌سه‌ڵات ، نه‌بونی دیموکراسیه‌تێکی
توند‌و تۆڵ و تۆکمه، له به‌رامبه‌ر یاساشدا یه‌کسانی بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م
ناکات،
له‌هه م‌و ووڵاتانی دونیادا په‌رله‌مان تار جگه‌له‌وه‌ی کاره‌کانی ده‌سه‌ڵات
ده‌پشکنێ و پێدا چونه‌وه‌ی وردی بۆ ده‌کات ده‌یخاته ژێر چاودێری له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا له‌هه‌مو دام و ده‌زگاکانیشدا قسه‌ی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ،
ئه‌مه شێوازێکی دیموکراسیه وبه‌م شێوازه دیموکراسیه ده‌توانرێت ئه‌زمونی
سیاسیش ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت. ئێمه‌ی کورد ته‌نها گرفتی نه‌بونی
دیموکراسی ره‌هاو ئه‌زمونی سیاسیمان نیه به‌ڵکو له روی یاساشه‌وه
کڵۆڵ و داماوین ، ئه‌م گرفته نه‌ک هه‌ر ته‌نها ده‌سه‌لاتی گرتبێته‌وه
به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای کوردیش پێوه‌ی ده‌ناڵینێ چونکه نه‌ده‌سه‌ڵاته‌که ده‌سه‌ڵاتێکی
کراوه‌یه نه‌کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌یه ، سه‌یره‌که له‌وه‌دایه
په‌رله‌مانتارێکی بیانی دێته هه‌رێمه‌که‌ی من هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی له‌به‌سه‌ر
کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌شه‌کانی تا ده‌گاته پێشوازییه گه‌رمو
گوره‌کانی تر به زۆر شێواز په‌خش ده‌کرێت و ده‌بێته مانشێتی زۆربه‌ی
میدیا کان به‌ڵام قسه‌ی په‌رله‌مانتارێکی خۆماڵی له هیچ دام و ده‌زگایه‌کی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مندا رێز ناگیرێ وشه‌رعێتی وه‌ک پێویست نیه، له
کاتێکدا هه‌ڵبژێردراوی گه‌له‌و نوێنه‌ری هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه.
له‌لایه‌کی تر پۆلیس ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که‌گه‌لانی دونیا شانازی پێوه
ده‌که‌ن چونکه پۆلیس پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتی له ئه‌ستۆ گرتوه‌و
له‌ولاشه‌وه له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدایه له‌به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره کرده‌یه‌کی
تاوان و تۆقاندن ، که‌له‌ووڵاتی من نه‌له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
رێز ده‌گیرێ نه‌له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاشه‌وه به‌و چاوه سه‌یر ده‌کرێ که
کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتو لێی ده‌روانێ. بۆیه نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بۆ
په‌رله‌مانتار و پۆلیس به‌کۆسپێکی گه‌وره‌له‌به‌رده‌م بنیاتنانی سیسته‌می
دیموکراسیدا ده‌بینرێت.
ماڵپەڕی هاوار
بانیخێلانی
|