٩\٩\٢٠١١
نه‌بوونی میدیا و
که‌ناڵێکی رێکخراو.
راگه‌یاندنی حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به نموونه!

شوان سدیق
به‌شی یه‌که‌م: له‌باره‌ی
راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
گوته‌بێژی ره‌سمی، یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم، گرنگی خۆی هه‌یه که ده‌بێت، وه‌ک پردێک ببنه بنه‌مایه‌ک له
نێوان رۆژنامه‌وانان و هاوڵاتیاندا، بۆ ئاگاداربوون له کاروباره‌کانی
ده‌وڵه‌ت. پێڕه‌ونه‌کردنی ئه‌م سیستمه‌ش له دونیای ئه‌مڕۆی حکومڕانی
کوردی‌دا به‌ڕووی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، چونکه نه ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده‌یی
ئه‌وه‌یان تێدایه، به‌رانبه‌ر راگه‌یاندنه کوردییه‌کان کراوه و شه‌فاش
بن. له هه‌مان کاتیش‌دا گوته‌بێژانى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تیش،
که‌مته‌رخه‌من و زیاتر ئه‌جێندایه‌کی حزبیان هه‌ڵگرتووه. بۆیه ئه‌م
ده‌زگاو دامه‌زراوانه، نه‌یان توانیوه به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبسن، ئه‌و
بۆشاییه‌ی که له نێوان کاروباری گشتی حکومی و رۆژنامه‌وانان هه‌یه
نه‌مێنێت.
راگه‌یاندن و گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
له‌ڕووی راگه‌یاندنه‌وه، هه‌رچی له‌باره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
بگوترێت، ئه‌م ده‌زگا باڵایه که‌چه‌ند ساڵێکه یه‌کێکه له‌و ده‌زگایانه‌ی
که هه‌ره ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام
داخراوترین ده‌زگاو ناوه‌ندبووه به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندن.
ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌بووه،
زۆرجار ته‌جاوز و موزایده‌شی کردووه، به‌سه‌ر یاساکانی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی
ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانیش، هه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه
ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر و دهۆک هه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه
له ناوچه‌ی سلێمانی بڕیار و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌و
کاریگه‌ریه‌ی له هه‌ولێر و دهۆک هه‌ی بووه، له سلێمانی نه‌ی بووه.
ئه‌و کارانه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی داون به ئیمزای سه‌رۆکی
هه‌رێم به‌شێکی زۆریان، ئه‌رکی حکومه‌ته به‌رله سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم،
له کوردستان ده‌سه‌ڵاتی (ته‌شریعی، جێ به‌جێکردن، قه‌زائ)ی، هه‌یه،
بۆیه ده‌بێت حکومه‌ت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه بکا و یاساکانیش کارییان پێ
بکرێت، نه‌ک به فشاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یاساکان جێ به‌جێ بکرێت.
بۆنموونه قه‌ده‌غه‌کردنی ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش. یان به‌بڕیارێک به‌ناوی
چاکسازییه‌وه، له مانگی ئازای ساڵی )2011( سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ستا به
راگه‌یاندنی لێژنه‌یه‌ک به‌ناوی "لێژنه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌ی
چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێم" به‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه بڕیاردرا، به‌ڕاگرتنی
زه‌وی مساتحه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر زه‌وی که‌پێشتر به‌شێوه‌یه‌کی
مساتحه دابه‌شکرابوون.
پێکهێنانی ئه‌م لێژنه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی کاروباره‌ی وه‌به‌رهێن، له
کاتێکدابووه، که وه‌به‌رهێن به‌پێی یاسایی ژماره (4)ی ساڵی (2006)ی
یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان - عێراق، کاری کردووه، بۆ ئه‌و
کاروبارانه‌ش ده‌سته‌یه‌کی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستاندا،
به‌پێی هه‌مان یاسا ده‌ستبه‌کار بووه.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه مه‌به‌ستمان راگه‌یاندن و گوته‌بێژی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه
به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌وانان و راگه‌یاندنه‌کان، چونکه له‌به‌رانبه‌ر
رۆژنامه‌واناندا، ده‌زگایه‌کی له‌م شێوه‌یه تاڕاده‌یه‌کی زۆر داخراو
بووه، جگه له‌وه‌ش زۆر به‌که‌می رۆژنامه‌نووسان چوونه‌ته ناو حه‌ره‌می
ئه‌م ده‌زگایه.
ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک بۆ دووری شوێنه‌که‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، که کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رۆکی هه‌رێم له سه‌لاحه‌دین بووه. هه‌روه‌ها زۆربه‌که‌می به‌شی
راگه‌یاندن له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و گوته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆکایه‌تی،
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا ئاشنایه‌تیان په‌یداکردووه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی
کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌کاتی ده‌ستبه‌کاربوونییه‌وه له سه‌لاحه‌دینه
و سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌رده‌وام له‌وێ داده‌نیشێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
که‌شوێنێکی دووره ده‌ست بووه، به‌درێژای ده‌ست به‌کاربوونی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێم که‌سێکی ئه‌کتیڤی دیاریکراو نه‌بووه، که به‌ناوی
گوته‌بێژی ره‌سمی ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه، لێدوان بده‌ن و رۆژنامه‌نووسانیش
گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م راگه‌یانده‌کان بێ به‌ش نه‌بن
له‌کاروباری سه‌رۆکایه‌تی، هه‌م هاوڵاتیانیش ئاگاداری ئیشوکار و پرۆژه‌کانی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بن.
له (28.8.2011) کاتێک ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نووس ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی
له‌به‌رانبه‌ر "سوکایه‌تی پێکردنیان" له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆکی
هه‌رێم له‌کاتی سه‌ردانی (مه‌سعود بارزانی) بۆ شاری رانیه. وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ته‌نیا که‌سێک به‌ناوی "راوێژکاری راگه‌یاندنی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم"، قسه‌ی کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێندرێت. وه‌ڵامی
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی داوه‌ته‌وه.
له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی هه‌بووه، که وه‌ک که‌سێکی
ئاشکرا و روونکردنه‌وه‌ی پێویستی هه‌بێت، به‌رانبه‌ر وه‌ڵام و پرسیار و
به‌دواداچوونی رۆژنامه‌نووسان، زیاتر دکتۆر (فوئاد حوسێن) سه‌رۆکی
دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئاشنایه‌تی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا،
به‌ڵام ئه‌ویش به‌م دواییانه زۆربه‌که‌می لێدوان و گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی
کردووه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه کوردییه‌کاندا، نه‌ک له‌گه‌ڵ
راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بیانی.
لێدوانی (فوئاد حوسێن) له باره‌ی بریندارکردنی (ئاسۆس هه‌ردی) بۆ
رۆژنامه‌ی (الشرق اڵاوسگ) ده‌ری ده‌خات، که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌م وڵاته یان هیچ نرخێک بۆ مێدیا کانی ناوخۆی کوردستان دانانێن،
یاخوود ئه‌وان نایانه‌وێت میدیای عه‌ره‌بی و بیانییه‌کان له‌خۆیان
بتۆرێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پشتیان له میدیای کوردی کردووه.
من به‌جێگه‌ی خۆشحاڵی نازانم سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له
رۆژنامه‌ی (الشرق اڵاوسگ)دا، باس له هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات،
له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر (ئاسۆس هه‌ردی) و رۆژنامه‌نووسانی تر، ئه‌وه‌ک
ئه‌و ده‌ڵێت، "سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌کات که،
کرایه سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی نووسه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ئاوێنه"،
(فوئاد حوسێن) ئه‌وه‌شی گوتووه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم "ئیدانه‌ی هه‌ر
هێرشێک ده‌کات، که ده‌کرێته هه‌ر سه‌ر که‌سێک له هه‌رێم سه‌ره‌ڕای
ئینتیمای و جۆری پیشه‌که‌ی".
به‌بڕوای من لێدوانی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نامان گه‌یه‌نێته
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌وان دوور و نزیک په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ
میدیاکارانی کوردستاندا هه‌یه، چونکه په‌یامنێری (الشرق اڵاوسگ) ته‌نیا
پرسیاری کردووه، ئه‌گه‌رنا خۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌هاتۆته سه‌ر
هێڵ و هه‌ڵوێستی روونی له‌باره‌ی ئه‌و هێرش و په‌لاماردان و ده‌ستدرێژیانه
هه‌بێت، که کراونه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و هاوڵاتیانی تر له هه‌رێمی
کوردستان.
پێشنیاز و راسپارده.
وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا باسمان کرد سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێکی
باڵایه له هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌ر چه‌نده ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه، به‌شی
راگه‌یاندی تێدا هه‌بووه و جار جاره، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی که‌س
بهێنرێت، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، که‌سێک به‌ناوی
"راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم" لیدوانێکی دا.......).
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌کی
تۆکمه‌ی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان و راگه‌یاندنه‌کاندا، هه‌روه‌ها
گوته‌بێژی ره‌سمیش په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا
هه‌بێ و هاوڵاتیانیش سوود له هه‌ردوولا وه‌ربگرن، گرنگه له ناوخۆی
ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه‌دا دامه‌زراوه‌یه‌کی گرنگ و تۆکمه‌ی راگه‌یاندن هه‌بێت،
لێره‌شدا که‌سێکی ئه‌کتیڤ وه‌ک گوته‌بێژی ره‌سمی بۆ کاروباره‌کان دیاری
بکرێت.
ئه‌رکی ئه‌م که‌سه گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و په‌یام و راسپاردانه بێت،
که له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکترین
ماوه‌دا بیگه‌یه‌نرێته راگه‌یاندنه‌کان، چونکه رۆژنامه‌نووسان
پێویستیان به‌ده‌ستکه‌وتی زانیارییه بۆ ئه‌وه‌ی راوبۆجوونەکان بگه‌یه‌ندریت
به هاوڵاتیان ئه‌وه‌ش به‌جۆرێک ده‌بێ که پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندن
و گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم "بی لایه‌نانه، شه‌فافانه، به‌رپرسیارانه"و
بێ جیاوازی له نێوان راگه‌یاندنه‌کاندا ئه‌رکی خۆیان راپه‌ڕێنێت.
ده‌بێت راگه‌یاندن و گوته‌بێژی ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه هه‌رگیز چاوه‌ڕێی
ئه‌وه نه‌که‌ن، یان به خه‌یاڵیاندا نه‌یه‌ت پێشبینی ئه‌وه بکه‌ن، که
رۆژنامه‌وانان و راگه‌یاندنه‌کان، به‌شان و باڵیاندا بده‌ن، چونکه له
سروشتی ده‌وڵه‌تی پێشکه‌وتوودا، رۆژنامه‌نووسان ته‌نیا چاودێری
کاروباری ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تن، بۆیه لێره‌دا ململانێیه‌کی ئاسایی
دروست ده‌بێت، له نێوان رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنی حکومه‌ت، له هه‌موو
حاڵه‌تێکیشدا ئه‌رکی سه‌ره‌کی راگرتنی ئه‌م باڵانسی ململانێی مه‌ده‌نییه
له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردنه‌دایه.
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|