٣١\١٢\٢٠١٠ نه جه‌ژنه و نه سه‌ری ساڵ، که‌واته با له که‌س پیرۆز نه‌بێ به تایبه‌تییش له چه‌وسێنه‌ران!
ئه‌و رۆژه به پلانێکی دیندارانی دینی پڕ
له چه‌وسانه‌وه‌ی مه‌سیحیی - که ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر دینێکیدی رێ له
گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤ ده‌گرێ - و به هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتداره
باڵاده‌سته دڕنده‌کان کراوه‌ته بۆنه‌یه‌کی مێژوویی جیهانیی.. له سه‌راسه‌ری
جیهانیش وه‌ک بۆنه‌یه‌کی گرنگ و جیهانیی ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن! وه‌لی هه‌ر رێک له کاتی گێڕانی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌دا چه‌ندین شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه و دڕاندانه له چه‌ندین گۆشه‌ی ئه‌و جیهانه به‌رده‌وامه و جگه له کاولکاریی و به‌فیڕۆدانی توانسته مادییه‌کان ئاگری چه‌که‌کان به‌رده‌رێنه سه‌ر گیان و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤه‌کان!
هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا به هه‌زاران مرۆڤ له زیندانه ئاشکرا و نهێنییه‌کان به گوێره‌ی حوکمی یاسا ده‌ژه‌مرۆییه‌کان و ئاره‌زووی تاکڕه‌ویی به‌رپرسان له‌ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆرداران ده‌ناڵێنن و خه‌ونه‌کانیان سه‌رده‌بڕدرێن!
هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا، خوێن و ئاره‌قه و ماندووبوونی کرێکاران و چین و توێژه نه‌داره‌کان ده‌کرێته جامی مه‌ی و شه‌وی ره‌نگاوڕه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداره چاوچنۆکه‌کانی پێ ده‌ڕازێندرێته‌وه!
هه‌ر رێک له کاتانه‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنان وه‌ک کاڵایه‌کی بێ به‌ها ده‌کرێنه بووکه‌شوویه‌ک و سه‌رمێزی پیاوه دڕنده و پیاوسالاره‌کانی پێ ده‌ڕازێندرێته‌وه!
هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا ئازادییه‌کانی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ته‌واوی ئازادیی خۆده‌ربڕین و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیدی به لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ته‌نانه‌ت به گولله‌ش وه‌ڵام ده‌رێنه‌وه!
هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا ئاگری جوایه‌زییه ره‌گه‌زییه‌کانی وه‌ک ره‌نگی پێست و نێر و مێ و کیشوه‌ریی و ناوچه‌یی و نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و خێله‌کیی و تیره‌یی و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ییش خۆشده‌کرێن و چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زییان لێ به‌رهه‌مده‌هێندرێن!
هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا ماف و ئازادیی و حه‌ز و ویسته‌کانی سه‌رجه‌می منداڵان و لاوان و په‌نابه‌ران و پیر په‌ککه‌وته‌کان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌کان پێشێلده‌کرێن!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له‌و رۆژه‌دا هیچ گۆڕانێکی جودا له که‌شوهه‌وا و درێژیی کاتی شه‌و و رۆژ و هاتنی وه‌رزی نوێ و ..تد روونادا، که‌وایه باشترین شت ئه‌وه‌یه که بێژین: ئه‌و جه‌ژنی (به‌ناو سه‌ری ساڵ)ه له تێکڕای ئه‌و که‌سانه پیرۆز نه‌بێ که جێپه‌نجه‌یه‌کیان هه‌یه له نه‌خشاندنی ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه، ئو‌مێده‌وارین له‌مه‌ودوا رۆژێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێته سه‌ری ساڵ که رۆژ و مێژووێکی بایه‌خدار و ناوکۆیی بێ بۆ تێکڕای مرۆڤه‌کانی سه‌ر رووی زه‌وی له لایه‌ک و له لایه‌کیدیش له رووی که‌شوهه‌واشه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌رزێکی نوێ بێ و گه‌شانه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر گۆی زه‌وی و ته‌واوی گیانله‌به‌رندا بهێنێ.
٣٠\١٢\٢٠١٠ - ئه‌مڕۆ -
|