په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٨\٢٠١٠

نەجیبە عومەر:

پێویستە داوا لە تورکیا بکرێت، شەڕ رابگرێت و ئاگربەستی دوولایەنە پەسەند بکات.

 

  


لە لێداونێکی تایبەتدا، بۆ ماڵپەری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان، ئەندامی دەستەی کارگێری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بەرێز نەجیبە عومەر، سەبارەت بە قۆناخی بێ چالاکی کۆماجڤاکێن کوردستان و پاڵپشتی هێزولایەنە سیاسی ومەندەنییەکان لەباشووری کوردستان و هاوکات پرۆژەی بەناوکرانەوەی ئاکەپەو حکومەتەکەی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستەمی خۆبەرێوەبردنی دیموکراتی لە باکووری کوردستانی هەڵسەنگاندو، ووتی؛ هەنگاوێکی گرنگە کەبەدەستپێشخەری کۆنگرەی گەل وکۆماچڤاکا کوردستان پێشخراوە لەمانگی رەمەزانداو لەسەرداخوازی گەل وکەسانی دیموکراتخوازبەتایبەتی لەسەر داخوازی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز(عەبدووڵا ئۆجەلان). ئێمە بەتەواوی پشگیری لێدەکەین وەک ئەرکێکی نەتەوەی هەوڵدەدەین بۆسەرخستنی ئەم قۆناخە.ئاشکرایە کە گەلی کورد هیچ کاتێک بەداخوازی خۆی چەکی هەڵنەگرتووەو دەستپیشخەری شەری نەکرددووە بەڵکو لەپێناوی پاراستنی مافەکانی گەل و پاراستنی هەبوون وناسنامەی نەتەوەی و مافی دیموکراتیدا تێدەکۆشێ .ئەوەی هێرشی پاکتاوکارانەدەکات دەوڵەتی تورکیایە .هەربۆیە پێویستە هەمووهێزولایەنی کوردودیموکراتخواز داوالەدەوڵەتی تورکیا بکەن کە شەڕ ڕابگرێت وپڕۆژەی چارەسەری پەسەندبکات بەم شێوەیە دەتوانن کار بکەن بۆسەرخستنی ئەم قۆناخە.

 

سەبارەت بە پشتگیری کردنی لایەنەکان لەقۆناخی بێ چالاکی کۆماجڤاکێن کوردستانیش؛ ووتی؛ بێگومان هەڵوێستێکی باشە بەتایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی و ژنان بەتایبەتی ئێمەوەک هەڵوێستێکی گرنگ دەنرخینین .بەڵام پێویستە تەنها دوالەگەلی کورد نەکرێت بۆ ئاگربەست بەڵکوپێویستە فشاربخرێتە سەر حوکمەتی تورکیا بۆئەوەی ئاگربەستی دوولایەنە پەسەندبکات .چونکە ئەوەی شەڕدەکات وسیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەبات گەلی کوردنیە بەڵکو دەوڵەتی تورکیایە بەردەوامیش داوای چەکداناندن لەگەلی کورد دەکات و بەمەبەستی پاکتاوکاری خۆی ڕۆژبەڕۆژ شەڕوئۆپەراسیۆن گوڕتردەکات. بۆیە ئێمە پێشنیاردەکەین کە هەمووئەوهێزولایەنانەی باشوری کوردستان کەئەرکێکی گەورەتر دەکەوێتەسەرشانیان لەواری کرداریدا کاری بکەن بۆ ئەم مەبەستە .. پێشنیاردەکەین:

 

 یەکەم: حوکمەتی هەرێمی کوردستان بەڕەسمی داوالەدەوڵەتی تورکیابکات ئاگربەستی دوولایەنە پەسەندبکات .

 

دووەم: گروپێکی ئاشتی پێک بهێنرێت لەنوێنەری حوکمەت و نوێنەری پارتی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی و ژنان وکەسایەتی سەربەخۆ بچنەتورکیا و داوا لەتورکیا بکەن بۆئەوەی شەڕڕابگرێت لەگەڵ نوێنەری کوردا کێشەکەبەشێوەیەکی سیاسی ودیموکراتانە چارەسەربکات.

 

سێهەم: پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاربگرێت تەواوی ئەوبنکەسەربازیانەی تورکیا لەهەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت .چونکە ئەم بنکانە ئامادەکاریە بۆشەڕێکی دژوارکەباشوری کوردستانیش دەگرێتەوە.


چوارەم :هێزولایەنی کوردی لەوسەرئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان بێنەلای یەکترو کۆنفرانسێکی نەتەوەی سازبکرێت لە هەرێمی کوردستاندا .ئەمەش دەبێتە پێک هێنانی ئەرکی نەتەوەی لەپێناوی ئاواکردنی یەکێتیەکی نەتەوەی دیموکراتیانە .

 

لەهەمانکاتدا، پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەکانی هەرێم و تورکیاشی هەڵسەنگاند ووتی؛ ئاشکرایە هیچ کەسێک لەدژی پەیوەندی نیە بەڵام پێویستە ئەو پەیوەندیانە لە بەرژەوەندی هاوبەشدابێت بەتایبەتی لەبەرژەوەندی نەتەوەی کوردابێت بەڵام بەداخەوە ئەوەی دەبینرێت دەوڵەتی تورکیا لە دەرئەنجامی بەڕێوەبردنی شەڕلەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بۆماوەیەیەکی درێژ حوکمەتی تورکیا ڕوبەڕوی قەیرانێکی زۆری ئابوری بۆتەوە بەڵام لەئەنجامی پێشخستنی ئەوپڕۆژەبازرگانی وئابوریانەی کەلەباشوری کوردستان پێشی خستوە توانیویەتی قەرەبووی زیانەئابوریەکیانی پێ بکاتەوەو لەهەمانکاتدا ئەم پرۆژانە لەواتایەکی تریشدا داگیرکاریەکی ئابوریە لەسەر هەرێمی کوردستان توانیویەتی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێک بیکاتە جێگەی ساغ کردنەوەی هەمووکاڵاکانی .شانبەشانی ئەمانەش دەوڵەتی تورکیا لەڕێگەی کردنەوەی دەزگای هەواڵگیری و کردنەوەی قوتابخانەو زانکۆو بەزمانی تورکی ودۆبلاژکردنی دراماکانی هەوڵدانی داگیرکەریەکی کلتوری دەکات لەهەرێمی کوردستاندا بۆ ڕێگەگرتن لەم هەوڵانەی تورکیا و بەرقەرارکردنی ئاشتی حوکمەتی هەرێمی کەردستان دەتوانێت ئەوپەیوەندیانەی وەک کارتێکی فشاربەکاربهێنێت و ڕۆڵێکی ئاشتەوای بگێرت و ئەوپەیوەندیانە بخاتە خزمەتی بەرژەوەندی نەتەوەییەوە .چونکەئاشکرایە هەتا کێشەی کورد لەباکوری کوردستان چارەسەر نەبێت ئێمە لەباشوری کوردستان ناتوانین دەسکەوتەکانمام بپارێزین و ئەومافانەمان کەبەهەڵواسراوەی ماوەتەوە بەدەستبی بهێنین .

پرۆژەی بەناوکرانەوەکەی ئاکەپەشی هەڵسەنگاندوووتی؛ پڕۆژەی کرانەوەی دیموکراتی ناوەڕکەکەی بەواتای پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردەوبێ ئیرادەکردن وسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی دیموکراتیە پێشخستنی کوردێکی جاش وبێ ئیرادەیە.بەئاشکراش دیارە لەوڕۆژەوەی حوکمەتی تورکیا باس لەم پرۆژەی کردووە زیاد لە 1700کەس سیاسەتمەدارو سەرۆک شارەوانی وکەسانی مەدەنی کردۆتەزیندانەوە زیادلە4000 منداڵی کوردی زیندانی کردووە گروپی ئاشتی کەلەسەرداخوازی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکرانەوە تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی هەموویانی داو ژمارەیەکی زۆریانی دەستبەسەرکرد زۆرترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی پێشخست وخراپترین چەکی کیمیاوی بەکارهێناو ژمارەیەکی زۆری گوندی کوردستانی ئاگرتێبەرداو لەم دوایەشدا جەنازەکانی گەریلای دەستکاری دەکردوو دەیسوتاند .هەمووکوردێک پێویستەپرسیاربکات باشە ئەمەیە کرانەوەی دیموکراتی ؟لەگەڵ ئەمانەدا زۆربەداخەوە زۆرجاڕاگەیاندەکانی باشوری کوردستان بەباشی باس لە م پڕۆژە هەڵخەڵەتێنەرەی حوکمەتی تورکیا بەباشی دەکەن .

 

دەربارەی دەستوریش لەهەمان چوارچێوەدایە.وەک دەزانرێت لەتورکیا دەستور بە کودەتا دەگۆرێت ئەودەستورەی ئێستاش دەستوری 12ی ئەیلولی 1980یە ئەوەی حوکمەتی تورکیا کردویەتی بۆیاخ کردنە ئەویش چەند بەندی حقوقیە کە لە دەسەڵاتی دادوەری سەندۆتەوەو گرێیداوەبەدەسەڵاتی حوکمەتەوە ئەم بۆیاخکردنەش هیچی لەبەرژەوەندی کوردو گەلانی تری تورکیادانیەو لەبەرژەوەندی دیموکراتیەتدانیە لەدەستوردا دەڵێت یەک نەتەوەو یەک زمان ویەک ئاڵا هەیە کەهەموویان تورکە .بەهیچ جۆرێک لەودەستورەدا ئیرادەوزمان وناسنامەی گەلی کورد ناناسێت .ئیتر چۆن گەلی کورد ئەمەپەسەند بکات هەندێ کەس لەبەرنامە کانی تەلەفیزیۆندا دەڵین باگەلی کورد لەباکوردەنگ بدات بەم دەستورە باشە منیش پرسیاردەکەم تۆ وەک کوردێک لە باشوری کوردستاندا ڕازیت بەوەی دەستوری ئێراق بەهیچ جۆرێک نەتەوەو زمان ئاڵای ئێمەی کورد نەناسێت ؟ بێگومان هیچ کوردێک بەمە ڕازی نابێت ..هەربۆیە بڕیاری بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمی دەستور بڕیارێکی مێژووی و گرنگە پێویستەهەمووکوردێک پشگیری لێ بکات کەلەهەمانکاتدا پشگیریە لەهەوڵی ئاشتیخوازانەی نەتەوەی ودیموکراتیانەی گەلی کورد و بەهیچ جۆرێک ڕوی ناشیرینی دەوڵەتی تورکیا جوان نەکرێت بەناحەق.

 

لەبەردەوامی لێدوانەکەیدا، سەبارەت بەخۆبەرێوەبردنی سیستەمی دیموکراتی لەباکووری کوردستانیشدا ووتی؛ خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی باشترین ونۆژەنترین شێوازی چارەسەریە کە لەدەرئەنجامی تێکۆشانی هێڵێی نەتەوەی دیموکراتی پێش کەوتووەو کەدەتوانین بڵین باشترین شێوازی دیموکراتیانەیە کەئیرادەی گەل پێش دەخات و سیستەمێکەکەگەرەنتی ئیرادەیەکی نەتەوەی ودیموکراتیە و لەهەمانکاتدا تەندروسترین شێوازەبۆ بەیەکەوەژیانکردنی گەلان .دەتوانین بڵێین خاڵی بەهێزی گەلەکەمان لەباکور ئەوەیە کەخاوەن ئەزمونێکی خۆبەڕێوەبردنن لە بواری سیستەم و خۆپاراستن و ئابوری سەربەخۆدا کەدەتوانیویانە لەدەرەوەی ئیرادەی دەوڵەت خۆیان بەڕێوەببەن .ئەوەندەی من ئاگادارم ئێستا ئەم سیستەمەواتاسیستەمی خۆبەڕێوەبردن لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی باکوری کوردستان هەیەو گەل خۆی خۆی بەڕێوەىدەبات .هەربۆیە ئەگەردەوڵەتی تورکیا ئامادەبێت یان ئامادەنەبێت بۆ هەنگاوی چارەسەری ئەوا گەل دەتوانێت بڕیاری خۆی بدات .ئێمەگرنگ دەبینین کە هەمووکوردێک پشگیریەکی نەتەوەی بۆئەم شێوازە چارەسەریەدەرببڕن .


لەکۆتاییدا، لێدوانەکەیدا، سەرەنجی راکێشایە سەر ئەنجامەکانی شەڕوئاشتی لە تورکیاو رۆڵ وکاریگەرییەکانی لەسەر ئێراق ووتی؛ دروست نەبوونی حوکمەتی نوێ ئێراق و قوڵکردنەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکان لە ئێراق و باشوری کوردستاندا بەهۆکاری دەستێوەردانەکانی وڵاتانی دەرەوەیە .لەئێراقدا شەڕی دەوڵەتانی دراوسێ و دەوڵەتانی زلهێزی جیانی دەکرێت .ئاشکرایە تەواوی هاوسەنگیەکانیش لەسەربنەمای ئەوهاوپەیمانیانەیە کەلەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت .یەکێک لەو دەوڵەتانەش کەبەردەوام دەستێوەردانی ئێراق دەکات تورکیایە یەکێک ئامانجیشی بەکارهێنانی حوکمەتی ئیراقە لەدژی بزوتنەوەی ئازادخوازی گەلی کوردە.و سنوردارکردن ی دەستەڕۆی کوردەلەباشوری کوردستان وئێراقدا بەتایبەتی ئاستەنگیەکانی بەبەردەوامی بۆچارەسەرنەکردن کێشەی کەرکوک و جێ ناکۆکەکان .لەماوەی ڕابردووشدا دەوڵەتی تورکیا چەندین کاری تیرۆرستی بۆئەو مەبەستە ئەنجامداوە کەخۆی دانی پیداناوە .دیسان پەیوەندیەکانیشی لەگەڵ ئیران هەرلەوچوارچێوەیەدایەو .هەربۆیە بەردەوامکردنی شەڕلەباکوری کوردستان بەواتای بەردەوامکردنی شەڕەلەهەمووکوردستان وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ونەبوونی ئارامی و ئاسایشە لە هەرێمەکەدا لەهەمانکاتدا چارەسەرکردن ی کێشەی کورد لەباکوری کوردستان دەبێتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەهەرچوارپارچە و دەبێتە مایەی ئارامی و جێگیرکردنی ئاشتی لەڕۆژهەڵات یناوەڕاستدا.
______________________

له‌ ماڵپه‌ڕی (چاره‌سه‌ری) وه‌رگیراوه‌.

 

nejebaomer@gmail.com