نێچیر بارزانی و كۆنگره‌ی ژینۆساد كوجا مه‌رحه‌با؟
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
• كاتێ ناوی داواكراونی به‌شدار له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال بڵاو كرایه‌وه ، به‌شێكیان ناوی ئه‌و جاش و كۆنه موسته‌شارانه بوون ، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه نوسیدا كاك نێچیر له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه نوسێكا ،ووتی هه‌موویان ته‌سلیم به دادگا ئه‌كه‌ین، پێم وایه كاك نێچیر زۆر بێ ئاگایه‌نه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی دایه‌وه، تۆبڵێی بیری لای كاك مه‌سعودی مامی نه‌بوو بێت! كه‌چه‌ند كۆنه موسته‌شار لای داڵده دراون، یان هه‌ر فشه‌ی به‌ر كامیرا بوو ، تۆ بڵێی كامیرای شاره‌وه نه بووبێت؟؟
سه‌رۆكی حكومه‌تی یه‌كگرتوو دوای شانزه‌ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی و نزیكه‌ی ته‌نیا بیست ساڵی بچووك له‌هه‌ردوو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، تازه بیری كارێكی ئاوا پیرۆزیان ده‌كه‌وێته‌وه..
په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت مانگه‌شه‌و هه‌ر له‌ئێواره‌وه دیاره ، ئێمه وا شانزه هه‌زار جار مانگه‌شه‌وی لیخنی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌مان بینی..
- شانزه چركه‌شتان له ژیانی خۆتان بۆ پرسیار له گوزه‌رانوو ژیانی پڕ مه‌رگه‌ساتی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ته‌رخان نه‌كرد، شانزه ساڵه‌و هه‌شت برینداری سینه پڕ بۆنی سێوی نزار خه‌زره‌جی هاوپه‌یمانتان نه‌نارده ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.. - شانزه ساڵه‌و فه‌هیمه‌و عایشه‌و ده‌یان دایكی جه‌رگ سووتاوی هه‌موو كه‌س ئه‌نفال كرا‌و له‌خانوه كه‌لاوه ئاساكانی شۆڕش و ڕزگاری چاوه كزه‌كانیان هه‌ر چاوه‌ڕیی هاتنه‌وه‌ی ئێسكوو پروسكی ژێر لمه گه‌رمه‌كه‌ی خوارووی عێراقن و كه‌سێك له‌و هه‌موو به‌رپرسه هه‌ر به‌درۆش لایه‌كی لێ نه‌كردنه‌وه‌و، بڵێ ئه‌مساڵ نا ساڵێكی تر، به‌دیداری ڕوفاتی پیرۆزیان شاد ده‌بنه‌وه.. - شانزه ساڵه‌و كه‌سوو كاری قوربانیان و پاشماوه ئه‌نفال هاوار ده‌كه‌ن ئێمه سه‌ربازێك و ئه‌فسه‌رێكی عێراقیمان نه‌دی ئه‌وه جاش و زۆڵه كورده‌كانی خۆمانه بوون به‌زۆر ڕاپێچیان كردین و هه‌ر به‌سواری تراكتۆره شڕه‌كه‌ی خۆمان تا لای ئیڤا عه‌سكه‌ریه‌كان بردیانین و له‌وێ ئێمه‌یان به‌سه‌ربازه‌كان ئه‌سپاردوو خۆیان تراكتۆر‌و كه‌لوو په‌له‌كانیان به‌ش ئه‌كرد..
• پیره‌ژنێكی نه‌خۆش بۆی گێڕامه‌وه، هاتن پێش هه‌موو شتێ به‌دوای به‌تانی تاووسا ئه‌گه‌ڕان، خۆبه‌خۆ به‌یه‌كتریان ئه‌ووت ئاغامان فه‌رموویه‌تی به‌تانی تاوس نه‌بێ نه‌یهێنن ، ئه‌و به‌تانیه عه‌سكه‌ریان زۆر زبرن كه‌ڵكی فلسێكیان نیه..
• نیوه‌ڕۆیه‌ك میوانی ماڵێكی پڕ له‌خه‌می گۆپته‌به بووم. گه‌نجێك كه‌زۆر له‌ته‌مه‌نی خۆی پیرتر ئه‌ینوان ئاوا بۆی گێرامه‌وه، باوكم دووژنی هه‌بوو له‌هه‌ر ژنێك كۆمه‌ڵێ مناڵی بوو، هه‌میشه باوكم ئه‌ی ووت قه‌ت هه‌مووتان به‌یه‌ك ڕێگادا ڕێگا مه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوانیش بوون هه‌ریه‌كه ڕێیه‌ك بگرێ بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی كاره‌ساتێكا به هه‌یه‌ك زه‌ره‌ر مه‌ند بێ. ئه‌و ڕۆژه‌ی كیمیا باران كراین ئه‌وه‌ی له‌كیمیایه‌كه به‌ر نه‌كه‌وت ڕامان كرد من و باوكم و دوو دایكم و مناڵه‌كان ده‌ركه‌وتین،،پاش ماوه‌یه‌ك له دووڕیانێكا باوكم پێی ووتم تۆ‌و كۆمه‌ڵێ مناڵ و دایكت بۆ لایه‌ك و ئێمه‌ش بۆ لایه‌كی تر ئه‌ڕۆین باهه‌ر لایه‌كمان تیا بچین، پاش سێ رۆژ خۆشاردنه‌وه‌و ڕێ كردن ئێمه توانیمان بگه‌ینه ئۆردوگای ته‌كیه‌و به‌ر شاڵاوی گرتن نه‌كه‌وتین، باوكیشم و باقی منداڵه‌كان تائێستا بێ سه‌روو شوێنن؟؟
تێبینی : گۆپته‌په خاوه‌ن شه‌ش سه‌د شه‌هیدی كیمیایی و ئه‌نفاله ، تائێستا نه‌ك هه‌ر ئاوڕی لێندراوه‌ته‌وه به‌ڵكوو وێرانه‌یه‌كه بۆخۆی..جا ئاوڕ له‌كوێ دراوه‌ته‌وه،،جگه له‌ئاوڕی پڕ خێروو به‌ره‌كه‌تی ده‌سه‌ڵات بۆ جاش وو ئه‌نفالچیه‌كان.
گۆپته‌په‌ی پڕ خزمه‌ت گوزه‌رانی مه‌ی ٢٠٠٧
• خه‌مێكی تری پاشماوه‌ی ئه‌نفال هه‌مان ڕۆژ ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ناوی گۆپته‌په ،سه‌ردێڕی رۆژنامه‌كه ئاوا بوو، پێش بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال هاته گۆپته‌په‌و خه‌ڵكی گوندی كۆكرده‌وه له مزگه‌وت و پێی ووتین خزمینه خه‌می ماڵ سووتان و لادێ رووخانتان نه‌بێت، كه‌بووینه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان سه‌دان قات جوانتر‌و باشتری دروست ئه‌كه‌ینه‌وه!!!
گۆپته‌په دوای بیست ساڵ له‌به‌ڵینه‌كه‌ی مامه..
دوا ووته هه‌ر ئه‌وه ماوه بڵێێن: - شانزه ساڵه بچوكترین ئاوڕتان له كه‌سوو كاری قوربانیان و پاشماوه‌ی ئه‌نفال و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه نه‌داوه‌ته‌وه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ، به‌رگری ڕاسته‌وخۆتان له تاوانبارانی ئه‌م دووكاره‌ساته گه‌وریه كردوه، ئێستا پاشی چی دێن بازرگانی به‌دۆزی ئه‌نفاله‌وه ده‌كه‌ن له‌وكۆنگره‌یه‌دا .
كه‌سوو كاری ڕوفاتی پیرۆزی دۆڵی جافایه‌تی له‌كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ئاشكرا داوای سزادانی تاوانبارانی به‌شدار بوو له ئه‌نفال كردنی ئازیزانیان كرد. ئه‌ی حكومه‌توو ده‌سه‌ڵات له گوێی چ گایه‌كا خه‌وتوه .
كاتێ هه‌واڵێك ئه‌بیستن كه گه‌نجێكی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢٢ ساڵه‌و له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی كۆتایی به‌ژیانی خۆی ئه‌هێنێ.. به‌م كاه‌ره‌ساته جه‌رگ بڕه ویژدانی مردووتان به‌ئاگا نایه‌ت؟؟
- شانزه‌ساڵه به تاك و به‌كۆمه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرس و سه‌رۆك و مه‌رۆك دێنه ئه‌وروپا و ده‌چنه ئه‌مه‌ریكا كامه‌تان ڕۆژێك غیره‌ت گرتی باس له‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بكات، هه‌نگاوێك به‌ره‌و ناساندنی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ژینۆسایدبهاوێن؟؟
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له سایتی كوردستان ئۆن لاین وه‌رگیراوه كه ژنێكی پاشماوه ئه‌نفاله به‌ناوی فه‌هیمه كۆچه.
|