نێچێرڤان بارزانی، له‌بڕی تۆمه‌ت به ڕۆژنامه‌نوسان بۆ ڕێگای دیالۆگ ناگرێته‌به‌ر ؟
قادر نادر
به‌رپرسانی باشوری کوردستان، به‌رده‌وام کۆمه‌ڵیک تۆمه‌ت له‌یه‌خه‌ی میدیای ئازاد ده‌ده‌ن و به‌دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی خۆیانی ده‌ناسێنن ؟ تۆمه‌ته‌کانیش له چه‌ند خالێک چر ده‌که‌نه‌وه ، که زمانی زبر دهربڕێتی . سه‌ره‌تا ئه‌و مینبه‌رانه‌ی به م شیوه‌یه‌ن په‌نجه‌کانی یه‌ک ده‌ستیش نین؟ به‌لام بۆ هه‌لسه‌نگاندن و لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی ناکه‌ن ؟ که‌به‌رای به‌نده هۆکاری سه‌ره‌کی ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد سیمای ره‌فتاری مه‌ده‌نیان تیا نیه ،که وه‌لام و به‌دواچون به‌دوای وشه پڕ له‌ئازاره‌کانیان خه‌لک بده‌نه‌وه . هه‌له‌ش نیه ئه‌گه‌ر بڵیین گوێگرتن و ترسیان له‌زمانی گوڵ نیه ،چونکه ئاستی سیاسی زۆر به‌رپرس له‌ئاست زمانه زبره نه‌وه‌ک گوڵ . بۆیه کاره‌کان کاردانه‌وه‌یه ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردوه ئه‌و مالپه‌رو رۆژنامانه‌ی زۆرترین ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌لات ده‌گرن ،زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بێت ، چونکه ئه‌گه‌ر بهوشهش بێت ،خه‌لک ئازاره‌کانی له‌دادگایی به‌رپرسان ده‌بینێته‌وه .له‌وه‌ش سه‌یرتر ، کاتێک سوپایه قه‌له‌م به‌ده‌سته کانی خۆیان هه‌لمه‌ت دژ به‌نه‌یاره‌کانیان ده‌که‌ن ، سل له‌هیچ وشه‌یه‌ک ناکه‌نه‌وه . یان ئاماژه به بێ به‌لگه‌یی ده‌ربڕین ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا ده‌یان جار به‌لگه‌کان له‌گه‌ل نوسینهکانه!؟ ئه‌مه جگه له قفلدانی ده‌رگاکانی تاپۆ و بانقه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان . یان هاوکێشه‌ی ره‌خنه‌کان بنیاتنه‌ر نیه ،روخێنه‌ره ! ئه‌وه‌نده‌ی تێ بگه‌م ئه‌م هاوکێشه‌یه ته‌نیا لهڕۆژههلات نه‌وه‌ک دنیای مۆدێرن بونی هه‌یه ، ره‌خنه هه‌ر ره‌خنه‌یه . چونکه کهدهسهلاتێک شتێکی پێ قبول نه‌بێت ده‌ڵیت ئه‌مه روخێنه‌ره ،له‌کاتێکدا لای ئێمه بنیاتنه‌ره. له‌هه‌موشی کاره‌ساتتر به‌رده‌وام تۆمه‌تی دژه ئه‌زمونی ئه‌م حکومه‌ته لهیهخهمان ده‌ده‌ن ، له‌کاتیكدا به‌به‌لگه‌وه ده‌یان لاپه‌ره‌ی فایلداری هه‌ندێ به‌رپرس وه په‌یوه‌ندی به‌داگیرکه‌ران ژێراو ژێر و ئاشکرا ده‌کرێت !؟ . ئه‌مه باس له سیاسه‌تی تێکشکانی ئیراده‌ی تاک و زه‌لیل کردنی و گه‌نده‌ڵی لوتکه و خزمه‌ت نه‌کردنی به‌شه قوربانیه به‌رفراوانه‌کانی کورد ( ئه‌نفال و ته‌عریب و کیمیاباران ) و گرنگی دان به ناپاکانی نیشتمان ، ئه‌ی ئه‌مانه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به داگیرکه‌ران ناگه‌یه‌نێ که هه‌ستی نه‌ته‌وایی تاکی کوردی گه‌یاندۆته نزمترین ئاست !؟. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌لمه‌ته به‌رفراوانه‌ی به‌رده‌وامی ده‌سه‌لات یه‌ک خالی جه‌وهه‌ریه که ( پارتی ویه‌کێتی ) ترسیان لهشڵۆقبونی ده‌سه‌لاته ، که ئه‌م دیارده‌یه له شاخ وشار لهگهلیانه . دوای راپه‌رینیش به‌به‌رنامه، سه‌رجه‌م گروپ ولایه‌نه ڕه‌خنه‌گره‌کانیان ، له ڕیگای تیرۆری سیاسی ، فشاری کۆچکردن ، ته‌خشان په‌خشانی پاره وده‌سه‌ڵات ، تاده‌گاته ئابلۆقه‌ی ئابوری و سیاسی و مادی کپ و لاوازکرد . به‌لام هه‌ردوای وه‌ستانی شه‌ری ناوه‌خۆ ، سه‌رله‌نوێ ئه‌م ره‌وته به شێوه‌ی تر خۆی فۆرمۆله کرد ، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل پێشکه‌وتنه خێراکانی گه‌یاندنی زانیاری به‌تایبه‌تی کۆمپئتهر ، که‌ده‌یان ڕیگای بۆ شکاندنی ته‌لیسمه‌کانی ڕیگای گه‌یاندنی ئازادی دۆزیه‌وه ، بۆیه که ده‌رگای ماڵه‌وه ی لێ ده‌گریت ، له‌په‌نجه‌ره‌ی خۆی ده‌کات بهژورهوه . له 9 سالی رابردوش رۆژنامه‌و نوسه‌رانی ره‌خنه‌گری ده‌سه‌لات ، ڕۆژ له‌دوای رۆژ ره‌خنه‌کانیان چرتر و ژماره‌یان زیاتربووه ، هۆکاره‌که‌ش ، زاده‌ی ره‌فتاری ده‌سه‌لات و بهرفراواکردنی ئه‌و هه‌ناسه دیموکراسیه یه ، که‌پێم وایه ،ئه‌مه دیاری ده‌سه‌لات نیه پێمان به‌خشرابێت ، به‌لکو شه‌ونخونی وئازاره زۆره‌کانی ڕۆژنامه‌نوسان ،هۆکاری سهرهکیتی ،ئه‌گه‌رنا کام ڕێگا له‌به‌رامبه‌ری نه‌گیراوه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی پاشهکشهبکرێت ، که‌چی بهپێجهوانهکهی ، کاردانه‌وه‌ی لێ هاتۆته ئاراوه ، که ئازاری دارێکی ڕۆژنامه‌نوسان دراوه ، سه‌رجه‌م داره‌کانی دارستان هێرشیان هێناوه‌ته‌وه ، تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه باشترین به‌لگه‌یه ، که ئامانج ده‌مکوت و ترساندنی ڕۆژنامه‌نوسان بوو ، به‌لام کاردانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان به‌هێزتر بوو ، وهبهرادهیهک ده‌توانین سه‌ره‌تای خۆرئاوانبونی ترسی ده‌سه‌لات له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان لێ هاته ئاراوه . له‌چه‌ند ڕۆژی رابردو سه‌رله‌نوێ سه‌رۆکی حکومه‌ت له دیدارێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی عه‌ره‌بی وتی میدیای کوردی له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌ندێ ده‌زگای موخابه‌راتی دژی کورد ده‌خولێته‌وه . ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت نه نوێیه و نه کۆتایشی دێت ، هۆکارهسهرهکیهکهشی بۆ درێژه‌دان بهدهسهلاتیان ، به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت گورگ به خه‌لک نیشان بده‌ن ، که‌لێره‌دا ده‌لێن ئیسرائیل له‌ناو جه‌رگه‌ی سه‌دان ولاتی عه‌ره‌بی وئیسلامی دژی ، که‌چی بۆساتێکیش ئه‌زمونه دیموکراسیه‌که‌یان نه‌وه‌ستاندوه .ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆسهدهمین جار به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت وتراوه ودوپاتی ده‌کرێته‌وه ، ئێوه خۆتان لهدهسهلاتن ، كێ ڕیگای لێ گرتون ئه‌و ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه به‌به‌لگه‌وه ئاشکرابکه‌ن و زیندانی بکه‌ن ؟ زۆر سه‌یره به‌رده‌وام سه‌رۆکی حکومه‌ت ره‌خنه له‌رۆژنامه‌نوسان ده‌گرێت که به‌به‌لگه‌وه قسه بکه‌ن ، که‌چی خۆی بێ به‌لگه ته‌شهیر به‌رۆژنامه‌نوسان ده‌کات!؟ ئه‌ی هه‌ست چ ناکه‌یت ئه‌مه شکستێ و شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رۆکی حکومه‌تێک که ئه‌گه‌ر به‌لگه‌ی هه‌بێت هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوس سهربهدهزگا ئه‌قلیمیه‌کان بن و ئازادانه بسوڕینه‌وه !؟. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیلێین ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نوسه ئازاده‌کان بونه‌ته هێزێکی جه‌ماوه‌ری و مه‌عنه‌وی به‌هێز ، ته‌نراو به‌سوپایه‌ک قه‌له‌می بوێر و ده‌یان ڕیکخراوی داکۆکی که‌ری جیهانی که ئاسته‌مه بتوانرێت به وعهقلیهته کۆنه‌تان (گرتن و ئه‌شکه‌نجه و تۆمه‌ت به‌خشین، کڕینی ویژدانی رۆژنامه‌نوسان ) درێژه به شهر له‌گه‌ڵی بده‌ن ، چونکه ،ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ پیرۆزی وجهبهروتی ترستان ده‌شکێنێ و کۆمه‌لگا هوشیار ده‌کاته‌وه وه‌مافی بێ یاسایی وزیندان نه‌کردنی تائێستا که‌هه‌تانه لێتان وه‌رده‌گرێته‌وه .هیواداریشم هه‌ر به وته‌ی سه‌رچاوه تایبه‌تیه‌کانی خۆتان و به لێکدانه‌وه نادروسته‌کانیان دانهچن ، چونکه مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی وتی ئه‌زبه‌نی راستیه‌کان ده‌گه‌یه‌نێ ؟ 3 سال له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێک په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی کرد، که له‌بڕی شوێن بزرکردن ، مافه یاسایه‌کان بگرنه به‌ر ، ئه‌گه‌ر نا هه‌لمه‌تی ڕیکخراوی ئه‌منستی به‌رفراوانتر ده‌بێت ، وتی ئێمه هه‌والی دروستمان له‌به‌رده‌سته ، که ئیتلاعاتی ئێران ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی گه‌یاندۆته ده‌ره‌وه و ئه‌منستی ، پێم وت زۆر هه‌له‌ن ئه‌وا چه‌ند مانگیكه به‌نده به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندی به ئه‌منستی وچه‌ند ناوه‌ندێکی مافی مر‌ۆڤم . زۆرم پێ سه‌یره ده‌سه‌لاتی کوردی، دیالۆگی کورد له‌گه‌ل عه‌ره‌ب و تورک ، ئاشته‌وایی به‌ناو نێشتمانی عیراقی ده‌ستپێشخه‌ره به‌لام له‌گه‌ل ره‌خنه‌گره‌کانی خۆی واز له‌تۆمه‌ت به خشین ناهێنێت کاره قێزه‌وه‌نه‌کانی خۆی له‌یه‌خه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌دات و ده‌رگای دیالۆگ و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵی داده‌خات !؟ تۆ بلێی درێژه دان به عه‌قلیه‌تی داخراوی ده‌سه‌لات و که‌کاردانه‌وه‌ی توندتری نوسینی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، چاره‌نوسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌کوێ ده‌بات ؟ وه‌ئایا ئه‌و شه‌ره ( ڕۆژنامه‌نوس و ده‌سه‌لات ) کۆنگره یان کۆبونه‌یه‌کی کراوه‌ی هه‌ردولا ناهێنێت ، که به‌ئاشکرا خال لهسهروشهکان له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک دابنرێت .
|