٢٩\٥\٢٠١٤ نێچیرڤان بارزانی چیکرد بۆ ئەردۆغان و کۆچ؟
ئەردۆغان و بنەماڵەی کۆچ چۆن ئاشتبونەوە؟ بنەماڵەی کۆچ یەکێکن لە هەرە دەوڵەمەندەکانی تورکیا ، بەگوێرەی ئەوەی باس کراوە وەهبی کۆچ لەسەر داخوازی عیسمەت ئینینو بووە بە ئەندامی پارتی گەلی کۆماری ( جهپ ) بەڵام کە چەرخی فەلەک بە جۆرێکی تر سوڕایەوە لە تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٥٠ پارتی دیموکرات دەبێت بە دەسەڵات و باڵادەستانی ئەو پارتە هێرشدەکەنە سەر بنەماڵەی کۆچ ، بەم شێوەیە کۆنتڕۆڵکردن و چاودێریکردن و سزای زەریبە بەسەر کەمپانیەکانی بنەماڵەی کۆچ زیادی کرد ، وەهبی کۆچ ناچار بوو کە واز لە ئەندام بوونی لە پارتی گەلی کۆماری بهێنێت ، ئەو سەردەمە وەهبی کۆچ وەسیەتێک بۆ منداڵەکانی دەکات کە وەک گوارەیەک لە گوێی بکەن پێیان دەڵێت ( خۆتان لە سیاسەت مەگلێنن ) بەڵام مرۆڤ لەوکاتەی چاوی بە دونیادا هەڵدێت خۆی لەناو دەریای سیاسەتدا دەبینێتەوە ، بنەماڵەکەی کۆچیش بەهەمان شێوەیە ، وەهبی کۆچ کەسێکە پاشەڕۆژی سیاسی خۆیان بەباشی درک کردووە و ناوبراو کەسێکە لە تورکیا وەک لقێکی نەمامی سیستەمی کەپیتالیزم گەورە کراوە ، لە ئاکامدا وەهبی کۆچ دوای کودەتای سەربازی لە تورکیا کە لە ساڵی ١٩٦٠ ئەنجامدرا بوو بە کەسێک کە وەک دەروێش بوو بە لایەنگری سلێمان دێمرال و پارتی داد ، تورگوت ئۆزال ڕاستەوڕاست پیاوی ڕەحمی کۆچ بوو ، ڕەحمی کۆچ سپۆنسەری پارتی دایکی وەتەنەکەی تورگۆت ئۆزال بوو ، سێیەمین نەوەی بنەماڵەی کۆچ مستەفا کۆچ پشتگیری لە پارتەکەی ئەردۆغان دەکرد ، مستەفا کۆچ بۆئەوەی کار و قازانجەکانیان نەداتە دەم بای شانسەوە فەتحوللە گولانی پشتگوێ نەکرد ، سەردانی گولانی دەکرد لە پەنسیلڤانیا لە ئەمەریکا ، جارناجارێک بۆئەوەی حەسرەتی یەکتر نەبن گولان تەزبیحی موبارەکی بۆ مستەنا کۆچ ڕەوانە دەکرد ، کاتێک ڕەوشی سیاسی ئەردۆغان لە تێکچوندا بوو ئەردۆغان هەستی بە پەیوەندی نێوانیانی دەکرد ، لەکاتی ئاڵۆزی و ڕوداوەکانی پارکی گەزی لە ئیستەنبوڵ بە فەرمانی مستەفا کۆچ دەرگای ئوتێکی دیوان لە ڕووی چالاکوانەکانی ئەو چالاکیانەی پارکی گەزی خستە پشت ، ئەم کردارەی مستەفا کۆچ بووە هۆی ئەوەی کە ئەردۆغان توڕە و نیگەران بکات ، ئەردۆغان بنەماڵەی کۆچی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە باوەڕ پێنەکراون و شەریکی کودەتاکەی فەتحوللە گولانن ، ئەردۆغان دەیهێنێتە زمان کە بنەماڵەکەی کۆچ لەگەڵ جەماعەتی گولاندا دژ بە دەسەڵاتەکەی خۆی لە خەباتدان هەربۆیە دەشیووت کە دژ بەوان هەموو ڕێگایەکی لێپرسینەوە دەگرنە بەر ، لە ئاکامدا پۆلیس کوتایە سەر کەمپانیاکانی بنەماڵەی کۆچ کە پێکهاتبوون لە ( تۆپراش .. ئۆپیت و ئایگۆز ) ئەمەش لە ٢٥ ی تەموزی ٢٠١٣ هاتەئاراوە ، ئەو تیمانەی بە ناوی لێکۆڵینەوەی زەریبەوە هاتبوون کوتایانە سەر هەموو شەریکەکانی بنەماڵەی کۆچ بەناوی سەختەکاری لە نەدانی زەریبەو لەم بارەیەشەوە لێدوانی فەرمیان بۆڕایگشتی هێنایە زمان ، لە ئاکامی ئەم بەخۆسەردانانەدا بنەماڵەی کۆچ بەتۆمەتی خۆدزینەوە لە زەریبەنەدان ملیۆنەها دۆلاریان زەرەر کرد و دەست بەسەر کەمپانیایەکی زۆریان گیراو گەلێک لە فەرمانبەرانیان خرانە ژێر چاودێریەوە و مۆڵەتی کاری گەلێک لە کەمپانیاکانیان لێسەنرایەوە ، لەئاکامی هەموو ئەمانەدا حسەی دراوی بنەماڵەی کۆچ لە بورسەی تورکیادا لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ٤ و نیو ملیاری لیرەی تورکی زەرەریانکرد ، بنەماڵەی کۆچ دوای ئەو هەموو زیانانەیان ئەوەیان ڕاگەیاند کە بێ تاوانن لە هەموو ئەو تۆمەتانە و هەوڵیاندەدا کە قەناعەت بە ئەردۆغان بکەن کە دژایەتی دەسەڵاتی ئەویان نەکردووە ، سەرەرای هەموو تەقەلایەکیان مستەفا کۆچ بۆئەوەی خۆی بگەهێنێتە ئەردۆغان و ئاشتەواییەک بەدەست بخات بەڵام سودی نەبوو ، لەئاکامدا بیری لە یەکێک کردەوە کە دۆستی هەردولایان بوو هەردوکیانیش ناتوانن دەستبەرداری ئەو دۆستە ببن بێگومان ئەویش نێچیرڤان بارزانی بوو ، بنەماڵەی کۆچ لەگەڵ حکومەتی باشوی کوردستان دۆستایەتی و پەیوەندیەکی بازرگانی مەزنی هەیە ، بنەماڵەی کۆچ لە هەولێر خاوەن ئوتێلی دیوان و کەمپانیای گەشتوگوزاری بەناو سیتور و کەمپانیای ئاڤیسە بۆ بەکرێدانی ماشێنن ، هۆڵدینگی کۆچ دەیەوێت باشوری کوردستان بکەن بە مەڵبەندی کەمپانیای ئۆپیت چونکە دەیەوێت ئەم کەمپانیایە بۆ دۆزینەوەی نەوت و بەکارهێنان و پاڵاوتن و گواستنەوە بەکار بهێنێت بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا پرۆژەی زۆر گرنگیان ئامادە کردووە ، مستەفا کۆچ لە ئاخافتنێکیدا لەگەڵ وەهاب مونیار دەڵێت ( ئەوەندە بەینم خۆشە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا بەیەکتری دەڵێین برای خۆشەویستم و نێچیر تەکلیفی لێکردووم کە لە هەرێمەکەیاندا بانق بکەمەوە ، هەربۆیە بەنیازم کە لقێکی بانقی یاپیکرێدی لەوێ بکەمەوە ) .
|
||