په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٧\٢٠١٠

 نە عەلاوی نە مالکی.


هونەر کەریم   


دیارە هەریەک لە ئێمە بۆمان هەیە بپرسین بۆچى حکومەتى عێراق پێک نایەت و بۆ دواکەوتوە و کێ لێی بەرپرسیارە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە بۆی هەیە ئەوپرسیارە ئاراستەی سەرۆکی لیستە براوەکان بکات رەنگە ئەمەش بگەرێتەوە بۆ ئەوقۆناغە سیاسیەى کە لەدواى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە هاتۆتەکایەوە لەنیوان کوتلە براوەکاندا ئەوەى جیگاى باسە ئێستا لێرەدا لەسەرى بوەستین و شرۆڤەێکى سیاسى بۆبکەین ئەوەیە کێشەکە لەنیوان لیستى العراقیەو لستى دەولاتى یاسادایە واتە لەنێوان عەلاوی و مالیکیدا .کە هەریەکەو ئەیەوێت خۆى ببێتە سەرۆک وزیران .

عەلاوى بەپال پشتى سونەکان و ملاکیش بەپال پشتى زۆربەى شیعەکان داکۆکى لە پۆستەکانیان دەکەن ئەمرۆ عراق بەهۆى عەلاویى و مالیکیەوە توشى قەیرانیکى سیاسى و ئابوری گەورە بۆتەوە . بەهۆى پێک نەهێنانى حکومەتەوە. لەهەمووجیهاندا دواى هەڵبژاردنەکان لەماوەیکى کورتدا لیستى براوە رادەسپێردرێت لەماوەى یەک مانگدا حکومەت پێک بهێنیت ئەگەر لەوماوەیەدا نەیتوانى ئەوە لیستى دواى ئەورادەسپیردریت یاخود بەهاوبەشى لیستە براوە کان حکومەتێکى بنکە فراوان پێک دەهێنن . ئەگەر ئەمەش نەکرا ئەوا بەپێى دەستورى ئەوولاتەچارەیەکى بۆ دەدۆزنەوە .

بەلام بەداخەوە لەعێراقى ئەمرۆماندا توشى قەیرانیکى سیاسى گەورە بوینەتەوە ئەمەش بۆ ئەوەدەگەرێتەوە کە هیزە سیاسەکانى براوایان بەدیموکراسی و هەڵبژاردن نیە هەریەکەو ئەیەوێت ئەجێنداى ولاتێک جێبەجێ بکات واتە عراق بوەتە شوێنى ململانیى ولاتانى دراوسیێ و ئەمریکاو رۆژئاوا بۆیە زۆر زەحمەتە وابەئاسانى بتوانێت حکومەتیکى سەربەخۆى یەک گرتوو بەم نزیکانە پێک بهێندرێت ؟ ئەوەتا بۆماوەى چوار مانگ بەسەردا تێپەر بوەو تائستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک .

هەردو لیستى العراقیەو دەوله‌تى یاسا لەهەولى ئەوەدان لیستە براوەکانى دى رازى بکەن و بۆلاى خۆیان کیش بکەن ئەوتە عەلاوى بۆ جارى سێەم لەگەڵ وەفدى کوردى لەبەغدا کۆدەبێتەوە بۆگفتو گۆ لەبارەى پێک هێنانى حکومە تى نوێى عێراق . بۆهەمان مەبەست مالیکیش چەندین کۆبونەوەى لەکەل وەفدى کوردى و عراقى تر سازداوە . وەلەلایەکى ترەوە بریارە پەرلەمانى عێراقى لەم نزیکانەدا کۆببێتەوە و چارەنوسى حکومەتەکە ى مالیکى دیارى بکات . ئەمەش توشى قەیرانێکى سیاسى ترمان دەکاتەوە بۆیە زۆرینەی خەڵک پێیان باشە ئەم پۆستە نەبدرێت بە عه‌لاویى و نەبدرێت بە مالیکى بۆیە پێویستە هەردوو لیستى العراقیە ولیستى دەوڵەتى یاسا کەسێکى گونجاوتر بۆئەوپۆستە دەست نیشان بکەن تا کۆتایی بەو بۆشاییە سیاسیە بهێنرێت لە عەلاوی مالیکی دروستیان کردووە ئەم دووکەسە ئەجیندای دەرەکیا لەسەرە نەک بەرژەوەندی گشتی.
 

huner81@yahoo.com