په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئێران نە عێراق بە دوڵەت دەزانێت نە حسابیشى بۆ دەکات !

                                                                                                   سەمیر حوسین    

 

ئەگەر سەرنجى بدەین لەمڕۆى عێراق زۆربە ئاسانى دەتوانین پەیى بەوە بەرین کە عێراق جگە لە فەوزا هیچى دیکە نیە عێراق جگە لە کۆمەڵێکى حیزبى سەربە ئێران و سعودیە و تورکیا و سوریا و ئەمریکا هیچى دیکەنیە، عێراقى ئەمڕۆ نەحکومەت هەیە نە یاسا. تەنیا شتێک بە ڕێوەى دەبات ئەو یاسا جەنگەڵیەى ئەمریکایە کە بە زۆر ئەم هەموو دوژمنە عێراقیەیى لە ژورێکدا کۆکردوەتەوە و بەزۆر وەکو منداڵ داینیشاندوون و هەریکە پۆست و پلە وپایەو شوێنێکى هەستیارو گرنگى پێبەخشیون وەکو گورگى برسى تێریان دەکات و دەیان بەستێتەوە.

 

لە ناو ئەم فەوزایەدا تەنیا بە قسەى تەلە فزیۆنەکانى پارتى ویەکێتى عێراقى فیدراڵى ودیموکراتى هاتوەتە دى. ئەمە عێراقى ڕاستەقینەى پشت ئەم عێراقە دیموکراتیە فیدراڵیەیە عیراقێک کە کوشتن و تاڵى و پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ بەڕادیەک کە لەمێژوو دا وێنەى نیە، عێراقێک کە کەس نازانێت کێ حاکەمە و کێ رەعیەت، کەس نازانێت کێ دوژمنەو کێ دۆست ، کەس نازانێت کى َ سەربازە و کێ خائن. زۆر ئاسایە لەبەرى ئەو هەموو تەقەینەوەیەى کە ڕۆژانە سەدان جار بە شاراوەى بە دەستى ئێران لە بەغداد وشارەکانى دیکە ڕودەدەن بەدەستى تورکیا، زۆر ئاسایە ئەگەر هەندێک بە ئاشکراش تۆپبارانمان بکەن، ئەمە گرفت نیە کە تۆپبارانمان دەکەن گرفت لەوەیە بۆچى دەیکات؟ نهێنى پشتى ئەو تۆپارانە چى یە؟ ئەى گەر دەستى ئەمریکیەکانى تێدابوو چى دەبێت. یان دستى عەرەبەکان یان دەستى هەرکەسێک کە دێت بەمێشکتدا. بەهەرحاڵ ئەى ئەگەر دەستى ئەوانەى تێدانیە بۆ چى ئێران حساب بۆ کەس ناکات بۆ چى حساب بۆ قسەى مالیکى و مام جەلال وسەرۆکەکان ناکەن بۆچى حساب بۆ پەرلەمانەکەى کوردستان ناکات بۆ چى گۆێ لە ژەنراڵە کوردیەکان ناگرێت، تۆ بڵى ئەمانە بەبەشێکێک لە خۆیان نەزانێت ئەى ئەگەر قسەبکەین بەیانى لێمان قەوما کێ ڕێگەمان بکاتەوە ئەگەر هەڵوێست وەربرگرین، ئێران مەرزەکانى داخست لە کوێ(( بەستەنى و مەسینە و پەتاتەو پەنیرى سوێرو جپسى پەتاتە وتەماتە)) بهێنین خۆ هەموومان لە برسانا دەمرین ئەى ئەم بەرپرسە سادە عاقڵانە ئەم هەموو بەرهەمى کشتوکاڵە لە کۆێ ساغ بکەنەوە. نابێت بینێنرنە بازارەکانى تورکیاو ئێران وعێراقەوە ئەى ئەگەر ئەوانیان توڕەکرد ئێمەچى بکەین. عێراقى بەرەڵاى سیاسى و فەوزا و عێراقى ئیتلاعات ومێت و جاسوس ، زۆر ئاسایە لە هەموو سنورەکانەوە تۆپ باران بکرێت کێ دەڵێت ئێران عێراق بەهى خۆى نازانێت، ئێران لەدواى ڕوخانى سەدامەوە عێراق بە موڵکى خۆى دەزانى، ئەى ئەو حیزبە زلە شیعانە کەلە 60% عێراقیان داگیر کردوە پیاوى کێن؟ ئەى لەبرى ئەو هەموو هاوکاریە نابێت کەمێکیش تۆپمان پێوەبنێت. بەهه‌رحاڵ دەبێت سیناریۆیەک هەبێت لەم نێوەندەدا نابێت بە ئاسانی ئەوە ڕوبدات ئەوەى کە دەمێنێتەوە بۆ ئێمەى کورد تەنیا یەک شتمان پێدەکرێت ئەویش گەورەکردنى ئەو مەسەلەیە، خۆپشاندانە لەشارەکاندا، ناڕەزاى دەڕبڕینە لەدەرەوە پێویستە کوردەکان لە دەرەوە بەهەموو شێوەیەک داوا لەسەفارەتکان بکەن بچنە بەردەم بارەگاکانى نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەنگى ناڕەزاى بەرز بکرێتەوە، ئەمە جگە لە پلانێکى ترسناک هیچى دیکە نیە بۆ ئایندەى کورد، سەیر لەوەدایە کەناڵە فەزایەکانى کوردستان ئەوندە گرنگى بە گۆڕانى شتى بێمانا دەدەن نیو ئەوندە ناتوانن قسە لەسەر ئەو مەسەلە بکەن ومەسەلەکە گەوەبکەن، مام جەلال چوە لەبەغداد کێشەى هۆڕەکان چارەسەربکات و خێڵەعەرەبیەکان ئاشت بکاتەوە عێراقى فەوزا چارەسەربکات کەچى وڵاتەکەى خۆى خەریکە هەموو ئاوارە دەبێت. بەهه‌رحاڵ پێویستە سیناریۆى پشت ئەم ڕوداوانە باس بکرێت، دەبێت خەڵکى ئاگادار بکرێتەوە دەبێت بەزورترین کات سەرکردایەتى کورد هەڵوێستى هەبێت . چونکە ئەمە زەنگێکى زۆر لەوە ترسناکترە کە ئێمە بیرى لێدەکەینەوە، لە کۆتاى دا یەک پرسیارى سادە دێت بەمێشکم دا بەبەردەوام ئەى ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە دەبێت لەکۆێ مەسەلەکاندا بێت چى دێت بەسەر ئەم وڵاتەو ئەم سنورانەدا ئاخۆ کورد بە سیاسەتە ساولاکانەکەى چى پێدێت؟ کە وا دەزانێت بەتەوقەکردنێک لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى ئێران هەموو شتێکى تەواوکردوە بەڵام نازانێت ئەوە سەرەتاى شەڕەکەیە.

 

Gce_2006@yahoo.com