٦\٨\٢٠١٥ نەفرەت لە شەڕ و کوشتن و ئاوارەکردن!!
عەبدولڕەحمان رەسول
بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی تورکیا ھەر
حیزبێک حکومەتی بەرێوەبردووە فاشی یانە و دژە مرۆڤانە بەرامبەر مافە
ڕەواکانی خەڵکی کورد زمان وەستاوەتەوە ,بۆ چارەسەری کێشە نەتەوەیی و
چینایەتی یەکانی تورکیا تەنھا پشتی بە سوپا و پۆلیس بەستووە کە بۆ
مەبەستی سەرکوت و چەوسانەوە و کوشتن و زیندانی کردن و ئاوارەکردن لە
دژی کە سانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و ئینسان دۆست بەکاری ھێناوە .لە
کاتی ھاتەنە سەرکاری حیزی ئیسلامی (پارتی دادو گەشەپێدان ) کە لە
شێوازی ھەلسورانی سیاسی لە ئیخوانی ئیسلامی میێرەوە زۆر نیزیکە , ئەو
کەسانەی شارەزای و ئاگایان لە سیاسەتی ئیسلامی سیاسی نی یە پێیان وابوو
کە پارتی دادو گەشەپێدان ,کۆمەڵگای تورکیا بەرەو ئاشتی و دیموکراسی
دەبات بە تایبەت بەشێک لە پارت و کەسایەتی یە سیاسی و رۆشنبیری یەکانی
باشووری کوردستان بەم دیدو تێروانینەوە ئایندەی تورکیایەن تاوتوێ دەکرد
و پێان وابوو پارتی ئیسلامی (دادو گەشەپێدانی تورکیا) کێشەی کورد و
سەرجەم کێشەکانی تورکیا لەڕیی پرۆژەکانی ئەم پارتە ئیسلامێ یەوە دەچێتە
پێش و چارەسەر دەکرێت ئەمە بۆچوونی پارتی دیمورکراتی کوردستان و حیزبە
ئیسلامی یەکانی باشووری کوردستان بوو لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی تورکیادا
بە ئاشکرا لە ڕاگەیاندنە بینراو بیستراو نوسراوەکانیاندا پروپاگەندەی
زۆریان بۆ سەرکردە و ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی داد و گەشەپێدانی
تورکیا دەکرد . زۆر جار لە دژی کاندیدانی ئەندام پەرلەمانی ھەڵبژێدراوی
کورد ھەوال و نوسینیان لە دژ بڵاو دەکردنەوە ,احمد داود ئۆغلۆ و رەجەب
تەیب ئۆردوغانیان بە فریشتە ئاسا ناودەبرد ,دەبا ئێستا سەیری رووی
خۆیان بکەن و کەمێک بیر لە مرۆڤایەتی بکەنەوە بزانە چ دەگوزەرێت .لە
سەر ھێرشەکانی سوپا و پۆلیسی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و خۆر
ئاوای کوردستان و خەڵکی کورد زمانی باکووری کوردستان!!! ھەڵوێستیکی
نەتەوەیی و ئینسانی نیشان بدەن ئەم کۆشتارگەیە کە کە سانی وەک احمد
داود ئۆغلۆ و رەجیب تەیب ئۆردوغان بەگەریان خستووە .ئەوە دیسانەوە
رژێمی تورکیا بەپاساوی ناڕەوا ھێرشەکانی بۆ سەر گوند و شاخەکانی
باشووری کوردستان و فڕۆکە جەنگیەکان بۆم بارانی شاخ و دۆل و گوندەکان
دەکەن و تۆپخانەی تورکیاش کوێڕانە تۆپبارانی ناوچەکە دەکات لەو
بۆردۆمان و بۆمبارانانە دەیان ژن و منداڵ کوژراون، زیانێکی زۆر بە
سەروەت و سامانی خەڵک گەیشتووە،، بە پێی سەرچاوەی ڕاگەیاندنە کان
قوربانیانی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندی زارگەلی لە قەندیل گەیشتە
٢١ کەس ٤ کەس لە شەھیدانی گوندی زارگەلی ئەندامی یەک خێزانن لە
بۆردومانی زارگەلی ١١ کەس برینداربوون و برینی ژمارەیەکیان قورسە لە
بۆردومانی گوندی زارگەلی ١٠ کەس شەھیدبوون کە سیانیان گەریلانن ,ئەگەر
ئەردۆغان و تورکیا دەیانەوێ دژی تیرۆر شەڕ بکەن با بنکەکانی داعش و
بەرەی نوسرەو بۆمباباران بکەن، ئەگەر مەبەستیان نەھێشتنی تیرۆرە با
چیتر ھاوکاری داعش و بەرەی نوسرە نەکەن و چیتر ئاسانکاریان بۆ نەکەن.
|