٦\٧\٢٠١٤
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ په‌رله‌مانی
کوردستان:
نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ریی،
یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی په‌رله‌مان،
ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان
خۆی نادادپه‌روه‌ریی کرد!؟
دوای چاوه‌وانکردنێکی چه‌ندساڵه، یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی ٢٠١٣ی یاسای
هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندووقی خانه‌نشێنیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی
کوردستان ژماره (١٨)ی ساڵی ١٩٩٩ له په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌رچوو،
به ستەم و نادادپه‌روه‌رییه‌کی زۆره‌وه له‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش ده‌رچوونی
ئه‌و یاسایه خانه‌نشین کرابوون و به کوله‌مه‌رگیی ساڵانێکی زۆر دە‌یانگوزه‌راند
که رێژه‌یان که‌متر له ٥٪ی کۆی پارێزه‌رانه.
ئه‌و
یاسایه به بێ هیچ پاساو و بیانوویه‌ک، پارێزه‌رانی خانه‌نشین، له
رووی مووچه‌وه، دەکا به دوو کۆمه‌ڵه‌وه به‌م جۆره:
١- ٦٠٠٠ دینار بۆ هه‌ر مانگێکی ماوه‌ی خانه‌نشینیی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م/
دوای یاساکه.
٣- ٣٠٠٠ دینار بۆ هه‌ر مانگێکی ماوه‌ی خانه‌نشینیی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م/
پێش یاساکه.
وه‌ک ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه‌یه له دوو ئه‌ستێره‌ی جیاوازدا بژین! ئه‌ویش
به پێی بڕگه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م له ماده‌ی سێیه‌می یاساکه.
به‌و جۆره مووچه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م نیو ئه‌وه‌نده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مه!
ئه‌مه‌ش ستەم و نادادپه‌روه‌رییه‌کی ئه‌وه‌نده زه‌ق و زۆره که هیچ
ویژدان و ده‌ستوور و شه‌رعێک قبووڵی ناکا. بۆیه داوا له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان
دە‌که‌ین چاوێک به‌و یاسایه‌دا بگێڕێته‌وه‌و ئه‌و نادادپەروەریی و
جیاوازییه نه‌هێڵێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیی هه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌که یه‌کسان
بکاته‌وه، به تایبه‌تیی هه‌موو لیسته‌کانی ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڵێنی
ئه‌وه‌یان دابوو که نادادپه‌روەریی له مووچه‌ی خانه‌نشیناندا
نه‌هێڵن.
له‌گه‌ڵ رێزمان.
پارێزه‌رانی خانه‌نشین
|