٤\٣\٢٠١٢
تهوهری ''ئهدیب له یهک
پرسی قورسدا''.
نەھرۆ:
من جیاوازم کەواتە من ھەم، جیاوازێکی
ئهرێنییانه! کە
خزمەتی
پڕۆژەی بەرەوپێشەوەچوونی ئازادیی و مافەکانی مرۆڤ بکا.
سازدانی: ئهمڕۆ
ئهمڕۆ: لهوه
بگهڕێ وهک ئهو چهمک و گوزارشته باو و داهێزرایهی که دهبێژێ: ''خوێنهران
بڕیاردهرن''! چونکه لهوڕۆدا خوێنهران به گشتیی له ناسینی بهرههم
و بهرههمداران ئاڵوودهی (میدیای پاڵپشت و پێگهی جۆراوجۆر و پهیوهندییه
جۆراوجۆرهکان و فهرههنگی باو و هێندهک خۆویستیی تایبهت)ن، ئایه
خۆت وهک ئهدیب یان ههر تشتهک که خوازیاری ئهو بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوازییهکانت بایی هێنده ههن ههبوونت وهک بوونهکی
پێویست بسهلمێنن؟ ئهگهر ئا؛ له کێندهرێی بهرههمهکانت دهتوانین
بهرجهستهت بکهین یان پهیدۆزت بکهین؟ ئهگهر نا یان نایزانی؛ لهبهرچی
تا ئێستا وا دهزانی ههر ههی یان پێویسته ههر ههبی؟
نههرۆ:
ئەدیب لە یەک پرسیاری قورسدا، بە
راستی پرسیارێکی قورسە، لق و پۆپی
لێدەبێتەوە، ھەڵوەستەی زۆری دەوێ، بە ھەرحاڵ کە پرسیارەکە رووبەڕووم
کراوەتەوە، دەبێ روونکردنەوە یان به
شێوەیەک لە شێوەکان وەڵام بخەمەڕوو.
دەمەوێ قسەیەک لە سەر ئەوە بکەم کە ئێمە لێگەرین لەو چەمکەی کە دەڵێ (خوێنەران
بڕیاردەرن) بەرای من دوو جورە خوێنەر یان وەرگر ھەیە، یەکەمیان
فۆتۆکۆپی دەکا، دووەمیان رامان و دەستنیشانکردن لای دروست دەبێ. من
لەگەڵ وەرگر یا (متلقی) یەکەم دا نیم، خوێنەر دەبێ لەکاتێ خوێندنەوەی
دەق دا تێڕامان و پرسیار و تەشخیسی لا دروست بێ. رەنگە تارادەیەک لەگەڵ
بونیاتگەرەکان یەکبگرمەوە، وەک میشیل فۆکۆ دەڵێ، تێپەراندنی دەق، بڕین
و چوونەژوورەوە لێی، رووخاندنی یاخود ھەرەس پێھینانی.
یان بەشێوەیەکی تر دەق لە نووسەر جیا دەکاتەوە، لەنێو زەمان و زەمینەی
خوی دا ھەڵیدەسەنگێنێ.
سەبارەت بەوەی چۆن لەخۆم تێدەگەم، پێم خۆشە باسی چاوپێکەوتنێکی رەسول
ھەمزاتوڤ بکەم لەھەشتاکاندا لەگۆڤارێک خوێندمەوە، دەڵێ لەرێگای ئەوەدام
ببم بەرۆشنبیر، بە رای من ئەدیب ووشە و نازناوێکی ئاسان نیە بیلکێنین
بەخۆمانەوە، دەتوانم بڵێم من کارگەری ھزرم (شغیلە الفکر). لە میانەی
ئەوەی تەماسم لەگەڵ زمان وکتێب دا ھەیە، زانیاریی نوێ، بابەتی فەلسەفی،
لێکدانەوەی سوسیولۆژی، راوبۆچونی جیاواز دێتە نێو مێشکمەوە، زۆر بایەخ
بە بواری سایکۆلوژیا ئەدەم بەتایبەتی نەستی مرۆڤ، سیمبۆل لەقسەکانی دا،
دال و مەدلول لە ڕستەکانی دا، دواجاریش ھەڵسەنگاندنی خۆم ھەیە، مەبەستم
ھەڵسەنگاندنی دوای شیکردنەوەیە، ھەموو نووسەرێکیش مۆرکی تایبەتی خۆی
بەسەر دەقەوە جێدەھێڵێ، ھیچ نووسەرێکی راستەقینە لەوەی پێش و پاشی خۆی
ناچێ.
منێک مێشکم موتربە کرا بێ بە ''نیتشە و مارکس و فروید، سارتر و کامۆ و
کافکا ودەیان رۆماننووسی جیھانی، بە بەدواچوونم ھەبێ بۆ
محەمەد عابد
جابری و محەمەد ئەراگۆن و (مطاع
صفدی) و جورج
تەرابیشی'' بێگومان
جیاوازییم لا دروست دەبێ، جیاوازی من ئەوەیە بە چاوێکی پیرۆز سەیری
کەلەپوور ناکەم، ھیچ دەقێکم لا پیرۆز نییە، تەنانەت ئاینە
ئاسمانیەکانیش، منێک داوای ئازادی ئافرەت و مافی مرۆڤ و عەلمانیەت و
ئازادیی تاک و جیایی دین لە دەوڵەت و ئاقڵاندنی ئیسلام نەک بە
ئیسلامکردنی عەقڵ دەکەم، بێگومان جیاوازییم دەبێ لەگەڵ ئەو رەوتانەی
دژی من بیردەکەنەوەو کۆسپ و تەگەرە دەخەنە پیش ئەو پرۆسە مێژوییانە.
لە کوێ بەرھەمەکانم من دەدۆزنەوە، لە میانەی ٨٩-٩١ سێ نامیلکەم لە
فارسییەوە وەرگێڕا، دووی ئەدەبی بوون، یەکی سیاسی، بەڵام دوای راپەرین
و کۆڕەوەکە، چیرۆکێکی درێژم نووسی ٣٥ لاپەرە بوو، بەناوی چارەنووس لە
بازنەی مەحاڵ، لە راستی دا پروژەی رۆمانێک بوو، پێشانی بەرێزان ''ئاری
بابان و حەمە کەریم عارف و مەھاباد قەرەداغی و کەژال ئەحمەد و دارا
ئەحمەد''م دا، وەک بابەت و تێروانینی فەلسەفی و جیھانبینی پێیان باش
بوو، تەنانەت تەکنیکی واقعیەتی سیحریم بەکارھێنابوو، ئیلھامی ئەم
چیرۆکەم لە رووداوێکی دڵتەزێنی دوای ئەنفالەکان وەرگرتبوو کە
مەفرەزەیەکی پێشمەرگە ئەشکەوت ئەرووخی بەسەریاندا، منیش گوایا لە رێگای
دۆزینەوەی دەفتەری یەکێکیان سەرگوزەشتەی تێکڕایان دەگێڕمەوە، بەڵام
ماھیەت و چەمکی حیزب و یاری کردن بە چارەنووسی ئەو خەڵکە دەخەمە روو،
پەیامی کۆتایی چیرۆکەکە وەک نیتشە داوای مرۆڤی سۆپرمان دەکا، جێگای
داخە ئەو دەمە حیزبی شیوعی موڵەتی ١٥ کۆپییان پێدام، من ئەگەر جیاواز
نەبوومایە دەقی جیاوازم نەدەنووسی، دواتر وازم لە ھەموو
لێپرسراویەتییەک ھیناو رێگای ھەندەرانم گرتە بەر، من جیاوازیەکەم لەوێ
دایە کە بوونەوەرێکی ھەستیارم، بۆیە لە ھەندەرانیش دا ھەست بە نامۆیی
دەکەم.
جیاوازی من ئەوەیە لە کوێ دەستدرێژیی بکرێتە سەر مافەکانی مرۆڤ، من بە
پێ توانا داکۆکی لێدەکەم، لەم چەند ساڵەی دوایی لەبەر سێبەری گڵوباڵیزم
کە جیھان دەکاتە یەک شارستانیەت بەڵام ئاین ورۆشنبیری تایبەتمەندی
خویان دەمێنێ، پروژەی رۆمانێکم لا گەڵاڵە بوو، تەنانەت سەد لاپەرەشم
لێنووسی بەڵام تەواوم نەکرد! قارەمانەکەی پیاوێکی مۆدێرنەیە سەرەتا
ھاوسەرگیریی لەگەڵ ئافرەتێکی یەھودیی دەکا بەھوی نەخوشی شیرپەنجەوە
دەمرێ لەدوای ئەو ئافرەتێکی مەسیحی دەناسێ ھاوسەرگیریی لەگەڵ دەکا، ئەم
ئافرەتەش لە کارەساتی سونامی تیا ئەچێ، پیاوەکە ناتوانێ بە تەنیا بژێ
پەنا ئەباتە بەر ئافرەتیکی موسڵمان ئەمیش لە رووداوێکی ھاتوو چوو دەمرێ،
لە ئۆسلۆ سێ گۆرستانی جیاواز ھەیە کە تایبەتن بەھەر سێ ئاینە
ئاسمانیەکە، ئێسکوپرووسکی ئەم سێ ژنە لە سێ شوێنی جیاواز نێژراون،
پیاوەکەش بریار ئەدا رۆژی ھەینی بچێ بۆ سەرگۆڕی ژنە موسڵمانەکە و
زیارەتی بکا، رۆژی شەممەش بچێ بۆ سەر گۆڕی ژنە یەھودییەکە و بەردێکی
لەسەر دانێ، رۆژی یەکشەممەش بچێ بۆ سەر گۆڕی ژنە مەسیحیەکە و گوڵێکی
لەسەر دانێ، بەم شێوەیە پیاوەکە لە ھەفتەیەک دا سێ رۆژ سەرقاڵ دەبێ،
بۆیە ناچار دەبێ بە چەند شەوێک ئێسکوپرووسکی ھەر سێ ژنەکە بگوازێتەوە
بۆ باخچەی ماڵەکەی خۆی و لەوێ دەیاننێژێ بەڵام دواتر پۆلیس پێیدەزانێ و
چەندین ساڵ زیندانی دەکەن.
مەبەستم لەم رۆمانە ئەوەیە گڵوباڵیزم کە شارستانیەت یەک دەخا، پەیتا
پەیتا ئاین و رۆشنبیرییە جیاوازەکان لە نێو یەکدا ئەتوێتەوە، گەر چی لە
واقیع دا گڵوباڵیزم دەمەزەردەی ئاین و رۆشنبیریی کرد، لە بری ئاوێتە
بوون تادێ خاڵە جیاوازەکان زەق دەبنەوە، لایەنی کەم لە حالی حازردا،
رەنگە لە داھاتوو وەک ئەوەی لە نێو رۆمانەکە پێشبینیی کراوە ئاینەکان
تەنیا حاڵەتی سرووت و لایەنە سەرمۆنیەکەی بمێنێ.
وێڕای ئەوەش پەندیکی باوی فارسەکان ھەیە کە
دەڵێ " ئەگەر ناتەوێ ریسوا بی ھەمڕەنگی جەماعەت بە" بەڵام من پەندەکە
پێچەوانە دەکەمەوە، ئەگەر جەماعەت ریسوا بوو چی؟ خۆ دەبێ تۆ مۆمێک
داگیرسێنی لە پێناو رێ رۆشنکردنەوەی ئەوانی دی دا!
دیکارت دەڵێ " من بیردەکەمەوە کەواتە من ھەم " منیش دەڵێم من جیاوازم
کەواتە من ھەم، جیاوازێکی ئهرێنییانه! کە
خزمەتی پڕۆژەی بەرەوە پیشەوەچوونی ئازادیی و مافەکانی مرۆڤ بکا...
ماڵپەڕی نەهرۆ
|