نه‌ك كوڕیك هیچ كه‌سێك ناتوانێت له كاری هونه‌ریم بكات ..!
زانا گه‌ڵاڵی
له لێدوانێكی ئه‌و وتی : مامۆستا عیماد زۆر هاوكارمه‌و وانه‌م له‌سه‌ر ئامێری موسیكیش ده‌داتێ و خۆشم زۆر تێده‌كۆشم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ گۆرانیبێژ گرنگه شاره‌زایی له‌سه‌ر نۆته‌و موسیك هه‌بێت .
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی‌شدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوو ڕێكه‌وتی بۆ ڕه‌خسا ، یه‌کێكیان بۆ بوون به‌گۆرانیبێژی و ئه‌وه‌ی تر به‌بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ! ئایا کامیان هه‌ڵده‌بژێریت ؟ زاگرۆس وتی : بێگومان گۆرانی گوتن هه‌لده‌بژێرم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی تایبه‌تیم هه‌یه‌بۆ گۆرانیوتن و موسیك، به‌رنامه‌پێشكه‌شكردن ته‌نیا یه‌كێكه له ئاره‌زووه‌كانم ، وه‌ك چۆن ئێستا به‌یه‌كه‌م بێژه‌ری كورد له‌ئینته‌رنێت ناوده‌برێم ، پێم خۆشه له‌ته‌له‌فزیۆنیش كاربكه‌م و به‌رده‌وام بم و زیاتریش گرنگی پێده‌ده‌م . هه‌روا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بم له كاری بێژه‌ری ئاره‌زووده‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شبكه‌م تایبه‌ت بێت به‌هونه‌ری و گه‌نجان .
زاگرۆس وتیشی : سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه پێشكه‌شكردن زۆر شت فێر بووم و له ماڵپه‌ڕی چرا زۆر هاوكاریان كردووم بۆ به‌رنامه‌پێشكه‌شكردن هه‌تا كاك مه‌سعود ئه‌بوبه‌كری كامیرامانیش زۆر هاوكاریی كردووم .
له كۆتاییشدا ده‌ربا‌ره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوڕێكی خۆشبوێت تاچه‌ند ئاماده‌یه له پێناویدا ده‌ستبه‌رداری كاری هونه‌ری بێت ؟ وتی : خۆشه‌ویستیم زۆره بۆ هه‌موو ئه‌و كاره‌هونه‌رییانه‌ی كه به‌ژداریم تێداكردده‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م ، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت من دوور بخاته‌وه له‌و كارانه ئه‌وا باوه‌ڕ ناكه‌م منی خۆشبوێت ! نه‌ك كوڕیك، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌كاری هونه‌ریم بكات . هه‌ر كه‌سێكیش منی خۆشبوێت منی به‌كاری هونه‌رییه‌وه‌خۆشبو‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ری به‌شیكه‌له‌ژیانم و خۆشه‌ویستیش بۆ هونه‌ر منی له چرا تێ‌ڤی نزیك كره‌وه .
شایه‌نی با‌سه زاگرۆس له دایكبووی شاری سلێمانییه و نزیكه‌ی (١٠) ساڵه له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان له وڵاتی هۆڵه‌نده ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن . یه‌كه‌م كه‌سه كه له‌پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی كاری بیژه‌ری كردبیت ، كه ئه‌ویش له چرا تیڤی بوو .
|