په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٢\٢٠١٠

     نه‌مردم مردم.

فه‌رهاد که‌ریم

1

گەڕانەوە
دەرکران
ئێرەیە گۆڕ...


2

هەستمەوەو دانیشم دەمرم بڕۆم و راوەستم دەمرم بنووم و هەڵسم دەمرم تەنها مردن میهرەبانە و لەبیرمان ناکا
بەشی هەموومان دەکا ئامێزی مردن
لە ئامێزی مردن دەمرین و دەمرم...


3

لە گۆڕ بووم و نەمردم
گەمەکانمان گۆڕ گۆرانێ بوو
مردن نییه‌
دایکم نەوەی گۆڕستانە
لە گۆڕ داین و نەمردین
رۆژی لە دایکبوون و مردنمان نییه‌
گۆڕمان هەیە و نەمردین و نەمردم.


    
  ئاو با من راڕا.
1
با بێرە تێپەڕی
وێنەیەکی لەگەڵ نەگرتم بۆ بیرەوەریی
رەنگە با من بم و
گوتبم واز لە خۆم بێنە نوستووە...


2

گەر با بێرە داهاتەوە
بە ئاوم گوتووە لە خەوم هەڵسێنێ و
بە با بڵێ بمباتەوە.

 
3

ئاو منم
یا خۆم با
بە ئاو بڵێم هاوسەرم بە
یا بە با.


4

بێ با سەما ناکەم
بێ ئاویش ماچ
ئەوە منم گۆرانی دەڵێم یا خەو دەبینم.

 
5

دێرەبەبایە سێکسەهۆلیکە با
دەبێ بۆی بچیتە ژوان و خۆتی بۆ رووتکه‌یتەوە ئاو.


6
ئاو با من راڕا
راڕا من
با ئاو من راما.


7
تەمەنی ئاو درێژترە یا با
لە نێوان ئاوبادا
تەمەن زۆر من.

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد که‌ریم