په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٠

نەمر شفتی.


فه‌رهاد که‌ریم  


هاورێیەکم لە خوێندنگای ئامادەیی هەبوو، پاش چەند ساڵێک ئەو بووه‌ ئەفسەری پۆلیس، منیش بە زمانی ئەو کات بووم بە (موتەخەلیف)ی عەسکەریی.

 

گووبارینە ئەی هاوار... قەتێ کۆمەڵه‌شیان پێدەگوتم، دارێکم بە دەسته‌وه‌ بوو هەردوو سەری بە گوو بوو، کەچەڵ لە خۆی نەبوو قونێریشی لێهات، ئەوە منم.. منی کەچەڵ..

 

هاورێکەم دەگوت بەندییەکمان هەبوو ناوی نەمر بوو، بە شووتی خۆی بەتاڵ دەکرد، ناومان لێنابوو (نەمر شفتی گێ).....

 

جارجارە بە نووکەیەک لەگەڵ کۆنە هاورێی ئامادەییم و گەورە ئەفسەری ئێستام یەکتر بەسەر دەکەینەوە، لە دووا تەلەفۆن هەواڵی نەمر شفتیم لێپرسی.. ئەویش لەو وەلامدا گووتی:

 

- کاکە جاران یەک شفتی گێمان هەبوو ... ئەویش کەسێکی نەخۆش بوو دوایش زەرەری بۆ پەز نەبوو ... بەڵام ئێستا بە ناوی نیشتمانپه‌روەرییەوە نیشتمان گێ پەیدا بووە .. نیشتمان بۆتە بێژینگ ... ئەو ترووسکە گێیانە کۆمەڵگایان هیوابڕ کرد ... هێز نییه‌ ئه‌و هەموو کوونە بگرێ، (با) لە هەموو لایه‌که‌وە دێ...

 

زانیم هاورێی ئەزیزم زۆر پەستە .. هەر بە گالتە پێمگوت بە گووت دەسپێرم و ژانم هاتێ و گووم زۆر دێ .........
 


farhad4hamad@yahoo.com