١٥\۴\٢٠١٠ نه‌نه ئامه‌ی ئه‌نفال.
حه‌مید عه‌زیز
که سوڵتانێکی به‌هه‌یبه‌ت و لووت به‌رز و له‌خۆبایی به‌لاتدا تێپه‌ڕی بزانه تا دوێنێ ترسنۆک و سواڵکه‌ربووه.
چی له‌و بێ هه‌ستی یه ناخۆشتره که تۆ عه‌یامێکی زۆر دوور‌و درێژ مۆم و ڕووناکی و ئاسمان و دنیای ڕۆح سووتان بوو بیت له پێناوی سبه‌ینێی باشتربووندا بۆ ژیان و هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ک . چی له پێی زووڵم و سته‌می پیاو قورس و ڕه‌ق و ناخۆشتره که‌جه‌سته‌ی ناشرینی پیاوه‌تی خۆی به‌سه‌ر پشتی ماندووی تۆدا تێپه‌ڕاندبێ و ساڵانێکی زۆریش نۆکه‌رو پردی جێ پێ و هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌کداری پاک‌و ناپاکی خۆفرۆش و پێشمه‌رگه بوویت به ئاگرو ئاسنی هه‌ردوولاش سووتاوو شه‌که‌ت و بریندار‌و کووتراویت . چ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه له برسێتی و نه‌هامه‌تی ژیانی سه‌رتاپا تاڵی و سوێری وه‌کو هه‌زاران شه‌وی خه‌وزڕان و ناسروشتی تاڵی به‌شی ژین و ژیانت بووبێت خۆت نانی ده‌می پێشمه‌رگه بووبیت هه‌م پاسه‌وان و جل شۆریش هه‌م خزمه‌تکارو خه‌م خۆر . ئه‌ی چی له‌وه ناخۆشتره ڕه‌نجه‌کانی بێ به‌رهه‌می ژیانی کڵۆڵی و داچڵه‌کین و شه‌ونخوونی خورپه‌ی ده‌روونی ژنێتیت له دنیای پیاو ئاغایی و مێشک ووشکه‌ڵاتووه‌کانی ئه‌م جه‌ورستانه ڕۆڵی نه‌بووبێت هه‌تا ئێستاش هه‌ر زه‌عیفه بیت له چاوانی پیاوانی ترسنۆک و بێ وه‌فای ئه‌م چه‌رخی سه‌رمایه‌داری و نامرۆیی یه‌دا که له سه‌رده‌مه‌کانی مرۆڤی کۆنی چاخی ناوه‌ڕاست ده‌چن .؟. دڵسۆزی و کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تیت بۆ پیاوی بێ وه‌فا ته‌مه‌نێک بوو پایزوو وه‌رینی ڕه‌ووشت بوو له ناخه ڕه‌ش و درۆزنه‌کانی به‌ناو شۆڕش و شۆڕشگێڕی پیاوانی ناپاکی خۆ به پێشمه‌رگه‌زان و به‌ناو پیاو چاک بوو . ته‌مه‌ن به‌سه‌رچوو په‌شیمانیش به‌فریای ئه‌و دڵه گه‌رمه‌ت ناکه‌وێ به‌ڵام پیرۆزییه‌ک هه‌یه له‌هه‌موو پیرۆزییه‌کانی دی گرنگتره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌س نی یه وویژدانت ئاسووده‌یه به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆت تۆ وه‌ک و فیرعه‌ونه‌کان ژیانت له خۆت و خه‌ڵکی تاریک و تێک نه‌داوه تا به ترس و له‌رزو پاسه‌وانه‌وه بخه‌وی ویژدانت ئازارت بدات نه‌نه گیان . نه‌نه گیان گوێ مه‌یه‌رێ به‌م ژیانی هه‌ژاریه ڕاهاتووین خوا گه‌وره‌یه ئه‌ی نه‌ت بیستووه زاڵم زه‌واڵی بۆ ئه‌بێت که‌واته زۆر مه‌گری و خه‌فه‌تیشی پێ مه‌خۆ داینێ بۆ ڕۆژی خۆی . ماڵه ته‌نه‌که ساردوو سڕه‌که‌ی تۆ له‌کۆشکه گه‌رم و گووڕه خوێناوی و بۆن سارده‌که‌ی ئه‌وان باشتر‌و جوانتره لای من و هه‌زارانی وه‌کو من من دیواری به گوێنی و په‌ڕۆ هه‌ڵپه‌سێراوت ماچ ده‌که‌م نه‌نه گیان من بۆ پالیسی ده‌ووری خێمه دڕاوه‌که‌ی ماڵت سووجده ده‌به‌م نه‌نه ئامه ، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی دڵپاک و هه‌ژاره ڕاستی فه‌رمووه ده‌ڵێ : ڕۆژان ڕۆژی له دووایه که‌سیش تا سه‌ر ژیان و هه‌موو خۆشی یه‌کان بۆخۆی نابات مرۆڤایه‌تی و کاری باشیش زۆرجار ده‌که‌وێته نه‌نگی و نشووستی یه‌وه .!.
ئه‌یچۆن نه‌نه گیان زاڵمێتی و بێ ویژدانی و سته‌م هه‌تا سه‌ره .؟. ژیان بۆیه خۆشه چی بچێنی ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه نه‌نه گیان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر تۆدا ئه‌مر ئه‌که‌ن و توڕه ئه‌بن و خۆیان به‌سه‌رۆک و ئاغای تۆ ئه‌زانن ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن په‌تی خنکانیش له‌کۆتاییدا بۆ ئه‌وانه . ئه‌مانه زۆر ندی و بدی و هیچ نه‌دیوانه ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ئه‌ڵێی هه‌ر ئه‌وانیش نه‌بوون که‌برسی و ڕه‌ش و ڕووت تۆ خێرت پێ ده‌کردن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئاده‌میزاد له ژێر که‌وتنه‌کاندا نه‌پاڕێته‌وه و له‌سه‌رکه‌وتنه‌کاندا ساده‌و به‌خشنده‌بێت . ڕاستیشیان ووتوه : کێو به کێو ناگات ئاده‌میزاد به ئاده‌میزاد ده‌گات . چاک و خراپ هه‌مووش به‌یه‌ک ده‌گه‌ین مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ی نا مادی پڕ له سۆز‌و میهرو خۆشه‌ویستی ده‌یباته‌وه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێکت نه‌وێ له‌ژیاندا دڵنیابه واتای وایه هه‌موو شتێکت هه‌یه و ده‌ووڵه‌مه‌ندی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ووڵه‌مه‌ند بیت و هه‌موو شتێکیشت بوێ واتای وایه تۆ هه‌ژاری دنیای سه‌رده‌می نابووتی و هه‌وکردن و بۆگه‌ن کردنی ڕه‌ووشت و مۆڕاڵی مرۆڤه‌و شێوه‌ی قێزه‌وونی پیاوی خراپ و سپڵه و له‌بیرخۆچووه وا له‌ئاده‌میزاد ده‌کات پێی خۆش بێت ئه‌مڕۆ لابه‌ن و دنیای دووێنێی بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه‌و له چاکه کردنه‌کانی بۆ پشیله و ئاده‌میزاده سپڵه‌کان په‌شیمان بێت . سپڵه‌یی و بێ وه‌فایی که له ئاژه‌ڵ و گیانداری سه‌گیشدا نی یه که گیاندارێکی که‌م هه‌سته له‌چاو مرۆڤدا ( له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌و ڕۆح پاک ) بێ وه‌فایی و خۆ له‌بیرچوو له ئێمه‌ی ئاده‌میزاددا هه‌یه که ژیرترین و جوانترین بوونه‌وه‌رین به‌ڵام جوانترین وه‌فا له‌سه‌گدا هه‌یه که‌گیاندارێکی که‌م هه‌سته له‌چاو مرۆڤدا بۆیه نه‌نه گیان نه‌تاریکی بوو به سوپاس بۆ ڕووناکی و خۆ سووتانت وه‌کو مۆمێکی کوردایه‌تی نه سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ک سه‌ری چه‌مانه‌وه بۆ گه‌وره‌ییت نه‌ڕۆح له‌به‌رێک هاوڕێی زووقم و برسێتیت بوو نه‌نه گیان که‌چی ئێستاش هه‌ر هاواری پێشمه‌رگه‌ته‌و دووعای ڕه‌حمه‌تیان بۆ ده‌که‌یی و ده‌ڵێی خوایه گیان من هیچم ناوێت له ته‌مه‌نی منیش بخه‌ره سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌وان ته‌نها پێشمه‌رگه سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر دووژمندا من هیچم ناوێت ئه‌وه‌ش وه‌فاکه‌ی ئه‌وانه . به‌ڵام ئه‌بێ بپرسی کام دووژمن .؟. ئێمه خۆمان و هاوزمان و پیاو چاک و شۆڕشگێڕه‌کانمان بوونه‌ته دووژمنمان نه‌نه ئامه گیان دووعای چی ده‌که‌ی .؟. نه‌نه گیان هه‌مووی ترشاوه به‌سه‌ر یه‌کدا پیاو خراپ و ناپاکی دووێنێ ئه‌مڕۆ به‌چه‌پڵه ڕێزان پێشوازی لێ ده‌کرێ و شۆڕشگێڕ‌و دڵسۆزیش له‌دوواوه‌ن و به‌جێی دێڵن تۆ هه‌موو ژیانی خۆت ته‌رخان کردوو دڵ و ڕۆحی خۆت سووتاند بۆ شۆڕش و پێشمه‌رگه ئه‌وانیش بۆ چرکه‌یه‌ک ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاوڕیان له‌تۆی پیرو هه‌ژار نه‌دایه‌وه که تۆ دووێنێ وه‌ک ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌روونی ماندووی خۆت ده‌کرده قوربانیی بۆ ژیان و سه‌ربه‌ستی ئه‌وان و بچووک و خزمه‌تکار بوویت له به‌رپێیاندا . زوویر مه‌به له پیاوانی ووشک و بێ فه‌ڕو ناحاڵی که شک نابه‌ن هه‌ستێکی جوان یان وه‌فایه‌کی جوان بۆ تۆی شه‌که‌ت و نه‌حه‌ساوه ئاخر هه‌ستی جوان و وه‌فاو پێ‌زانین لای هه‌موو که‌س نی یه . له تۆ وایه هه‌ستی مرۆیی و ناسکیی و دادپه‌روه‌ری لای هه‌موو ئاده‌میزادێک هه‌یه .؟. من چاوو ده‌سته‌کانت ماچ ده‌که‌م نه‌نه ئامه گیان ئه‌زانم چه‌ند غه‌مباری هێنده‌ی چاوو دڵی غوربه‌تیی یه‌ک عه‌وداڵی نیشتمانی هێندی جگه‌ر سوتاوێک په‌رێشانی به‌ڵام تۆش دڵپاک بوویت و ساویلکه توخوا لێم زویر مه‌به که وائه‌ڵێم توخوا لێم تاڵ مه‌به که‌وات بۆ ئه‌نووسم بمبووره نه‌نه گیان که تووڕه‌م ئه‌م توڕه‌بوونه‌ی من گریانێکی جوانه ڕقێکی پیرۆزه خه‌مێکی قوڵه بۆ تۆ ئه‌ی نه‌نه ماندووه‌که‌م . من له سێبه‌ری باڵای درۆزنی و بێ وه‌فایی ئه‌وان چاوم گلی کردووه نه‌نه گیان دڵنیابه ئه‌ی سومبولی دایکایه‌تی و خۆبه‌خشیی من له‌تۆ دڵ شکاوترم بۆتۆو هه‌موو ئه‌نفال و گه‌رمیان و له‌ئه‌نفال به‌جێماوه‌کانیش که‌به‌هه‌ژاری وه‌کو تۆ ده‌ژین نه‌نه گیان . بڕوا بکه من هه‌رده‌م ناڕه‌حه‌تم بۆ پێخاووسان و بێ خه‌وان و برسییانی ووڵاته‌که‌م ئینجا چۆن ناگریم بۆ به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی بێ مه‌عنای تۆ که‌له‌و سپڵانه‌دا سه‌رفت کردووه ئه‌گریم بۆ بێ واتایی یه‌کانی جارانی سفره‌ی چه‌ورت که‌چی ئێستا سفره‌یه‌کی دڕاوی فڕێ دراو چه‌تری ماڵ و حاڵ و خێمه‌ی ژیانته نه‌نه گیان . ئه‌و سواڵکه‌ره‌ی نان و به‌رماوه‌ی خۆتت ده‌دایێ ده‌تشارده‌وه له‌کایانی مه‌ڕو بزنه‌کانداو خه‌وی لێ ده‌زڕاندی و ژیانی لێ تێک دابوویت . ئێستا ئه‌و سواڵکه‌ره ده‌ورو زه‌مانی پاره کردوویه به فیرعه‌ون و پاشای ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌که برسی یه‌کانی شار نه‌که‌ی به‌به‌رقاپیاندا بڕۆی چونکه ئه‌وان دووژمن دارن یه‌کسه‌ر په‌لامارت ده‌ده‌ن و قاچت ده‌گرن دووایش چاوه‌کانت هه‌ڵده‌کۆڵن چونکه سه‌یری کۆشکه‌کانیان ده‌که‌ی وابیرده‌که‌نه‌وه که‌چاویان لێ ده‌ده‌یت بیریان چوو هه‌ژارانی ووڵات داڵده‌ده‌ریان بوون و به‌خێویان کردن و به‌ده‌نگی ئه‌وانیش له‌و شوێنه‌دان ئه‌مڕۆ به‌ڵام ئه‌مان گۆڕاون ده‌ڵێن هه‌ژارانی ووڵات چاوپیسن با سه‌یری کۆشک و ژن و ئۆتۆمبیلمان نه‌که‌ن . له دڵ پیسی و هه‌ناو پیسی و هۆش پیسی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان دیواری ماڵه‌کانیان هێنده به‌رزه به‌خۆیان نازانن کۆشکه‌کانیان له‌خۆیان کردۆته زیندان و به‌سه‌قه‌تی ژینی مرۆیی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر تیایدا . ئه‌گه‌ر ئاده‌میزادی سه‌قه‌ت و گێل و چاوچنۆک به‌برسێتی گه‌وره بوون هه‌رگیز تێر بوونیان نابێت بۆیه سووڵتانه برسی یه‌کان هه‌میشه هه‌ڵپه‌یانه‌و هه‌ر پێ ڕاناگه‌ن و هه‌رگیزیش تێرنابن .
ئه‌م سوڵتان و ئاغا ته‌زویرانه‌ی ئێمه‌ش نه له‌کۆشک و نه‌له ژن و نه‌له پاره‌و نه له زه‌وی و له‌هیچ شتێک تێربوونیان نی یه چونکه به که‌می و ڕه‌زیلی و پیسکه‌یی ژیاون بۆیه ڕووبارێکی لیخنن له بێ وه‌فایی و سپڵه‌یی بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌یان و بۆتۆش نه‌نه گیان . من دڵنیام هێزی ده‌روون و شه‌ره‌فت هێنده به‌رزه برسیشت بێت داوای نانێ له‌و سووڵتانه چاوچنۆکه ناکه‌ی چونکه زۆر بچووک ده‌یبینی و تاڵه ڕووی گرژ‌و عه‌بووسی ئه‌و له‌لای تۆ خۆتیش ده‌زانی به‌برسێتی و چاوچنۆکی گه‌وره بووه باوه‌ڕناکه‌ی له دڵی بێت نانێک بدات به هه‌ژارێک . نه‌نه گیان بڕوات هه‌بێ ئه‌م ڕۆژگاره‌ش ده‌گوزه‌رێ و ده‌ڕوات تۆیه‌ک که‌به‌هۆی ئه‌مانه‌وه خورابووی تۆیه‌ک ماڵ و حاڵ بووبیت بۆیان تۆیه‌ک که‌نان و ئاو بووی له‌ڕۆژانی مه‌رگ و برسێتیدا تۆیه‌ک هه‌موو ژیان و ماڵ و که‌س و کارت له‌پێناوی ئه‌مان داناوه ده‌بووایه له‌ئاڵتوون و زێڕت بگرن بتکه‌نه چیرۆکی شۆڕشگێڕیی و سه‌رفرازی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو که‌چی له‌سایه‌ی ئه‌مانه‌وه ماڵێک له‌ته‌نه‌که بوو به کۆشک و ته‌لارو هه‌ناسه‌یه‌کی سارد و گیانێکی برسی بوو به ژیان و گوزه‌رانت نه‌نه گیان . بڕوابکه نه‌نه ئامه ئه‌ڵێی درۆیه‌و ئه‌فسانه‌یه ئه‌م چیرۆکه له‌ڕاستی و ویژدانی مرۆڤ ناچێت ئه‌و برسی یه‌ی تۆ ئه‌تژیان ئه‌و ترسنۆکه‌ی تۆ ئه‌تشارده‌وه ئه‌و گیرفان به‌تاڵه‌ی تۆ نان و جگه‌ره‌ت بۆ ده‌کڕی ئێستا ئه‌وه فیرعه‌ون و سوڵتانه . هه‌تا تۆ خاوه‌نی مه‌ڕوماڵات و جێ و شوێنی خۆت بووی ئه‌مانه کرێچی و له‌تێ نان و خێمه‌یه‌کیان نه‌بوو ئێستا ماڵ و ژن و دۆلار له ژماردن نایه‌ت له‌لایان که‌چی که‌س نی یه بڵێ ئه‌مه‌تان له‌کوێ بوو .؟. هه‌تا تۆ نان و ماڵت هه‌بوو که‌م که‌س خاوه‌نی ژورێک بوو که‌م که‌س خاوه‌نی نانێک بوو ئێستا خۆت بێ ماڵ و بێ نان و بێ ژیانیت . ئه‌و سوڵتانه‌ی ئه‌مڕۆ که دووێنێ سواڵکه‌ر بوو له قاپی تۆی ده‌دا بۆ نانێ که‌چی ئێستا به‌لاتا تێ ئه‌په‌ڕێ به‌قافڵه‌یه‌ک سه‌ربازو ئۆتۆمبیله‌وه ( ئه‌ڵێی بووک ئه‌به‌ن بۆ مانگی هه‌نگوینی ) ناتناسێته‌وه هه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌ویش نه‌بووه که دیووته‌و شه‌ونخوونیت بۆ کێشاوه . مرۆڤی باش و به‌ویژدان به‌م ڕووداوه ده‌ڵێ ئه‌فسانه‌یه‌و نه‌نه ئامه پاڵه‌وانه‌که‌یه‌تی چونکه هۆش و دڵی ئاده‌میزادی سروشتی سوڵتانێکی سواڵکه‌رو ڕه‌زیل و بێ وه‌فای قبووڵ نی یه‌و باوه‌ڕی پێ ناهێنێت .
دنیا هه‌روا بووه نه‌نه گیان له ووڵاته نه‌خوێنده‌وارو داماوه‌کانی دنیادا چه‌ند که‌سانێک ده‌خه‌ڵه‌تێن و ئاغایه‌ک پێ ده‌گا دوواییش هه‌ر خۆیان چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌نه که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خۆیانه‌وه له‌دووایشدا هه‌ر میلله‌ت په‌تی سێداره ده‌کاته ملیان . ئه‌ی تۆ نه‌تزانی شه‌هیده‌کان بڕیاریان دا ئیدی ببن به ژان و نه‌خۆشی بچنه گه‌روی بێ ویژدانی ئه‌م ڕابردوو خراپ و له‌بیرچووانه‌ی که هه‌رگیز باوه‌ڕناکه‌ن ئه‌مه ژیان و ڕاستی بێت که له چ سه‌ڵته‌نه‌ت و به‌هه‌شتێکدان . خۆیان گووته‌نی له‌کاتی سه‌رخۆشی و مێز ڕازانه‌وه‌یاندا ده‌ڵێن : ( به‌خوا جوانه پاشه‌ڵمان ئێمه له کوێ و ئه‌م ته‌نته‌نه‌و فه‌نتازی یه له کوێ به‌خوا باوکم ئه‌ترسین خه‌به‌رمان بێته‌وه هه‌ر ئه‌ڵێی خه‌وه .؟. هیچ پادشایه‌ک و گه‌وره‌یه‌ک ئاوا ناژی به‌و سه‌ڵته‌نه‌ته‌ی ئێمه‌وه ) .
نه‌تزانیووه نه‌نه گیان هه‌رچی کووڕی باو بۆران و ڕۆژانی سه‌ختی ئه‌وسا بوو ڕه‌ویان کرد بۆ مه‌نفاو سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت و شه‌رم گرتنی له تاو ئه‌و هاوکێشه سه‌قه‌ته‌ی کورده‌واری که هه‌میشه لاسه‌نگه که بینیان هه‌زاران هه‌ژارانی ئه‌م گه‌له خه‌بات و خوێنیاندا ئێستا بێ ماڵ و حاڵن به‌ڵام سه‌د مخابن سه‌رمایه‌داران و چاوچنۆک و بۆرجوازه‌کان خواردیان و ئه‌وه‌ی شۆڕشی کرد یان شه‌هید بوو یان هه‌ژاره ئێستا . ئه‌م ژیان و نیشتمان و سه‌رکردانه‌ی خۆشمان وه‌کو ئه‌و چیرۆکه‌ی ( باوه‌پیاره ) وایه که باس له باوکێک ده‌کات خۆی زۆر پۆشته‌و په‌رداخه به‌ڵام منداڵی ژنه‌که‌ی له‌برسا شه‌و خه‌ویان لێناکه‌وێ و پۆشاکی خراپ ده‌پۆشن . ئه‌و باوه‌پیاره‌یه میرو ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی ئێمه‌یه بۆیه خه‌ڵکه‌که‌ی به‌جێی دێڵێ و ڕووده‌کاته مه‌نفا نه‌نه گیان . به‌ڵام نه‌نه گیان هیوادارم ئه‌م نامه‌یه دڵی ته‌نگ نه‌کردبیت بۆیه ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ ناردیت بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێم نه‌نه گیان ئیتر تۆ له‌خێمه‌دا ناخه‌ویت مژده‌ت به‌مێ که‌گۆڕانێکی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌یه نه‌نه ئامه گیان.
______________________________________
|