٧\٩\٢٠١١
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و
پاریزگاکانی نه‌رویج له ١٢\٩\٢٠١١.
نه‌رویج له به‌رده‌م
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و پارێزگاکاندا.

دڵشاد ره‌سوڵ
کوردستانیانی ولاتی نه‌رویج له ئاینده‌یه‌کی
نزیکدا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و پارزگایه‌کان ئه‌نجام ئه‌درێت ئێمه‌ش
وه‌ک ره‌وندی کورد پێویست ئه‌کات رۆڵێکی به‌رچاوه بگێرین له ده‌نگداندا
و هاوکاری کردنی ئه‌و پارتانه بکه‌ین که پشتوانی له ماف و داواکانی
گه‌لی کورد ئه‌کات . ئه‌گه‌ر به‌ر له چه‌ند ساڵێک له مه‌و به‌ر به‌ستی
به‌شداریمان کردبێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌وا ئه‌مجاره گرنگه بایه‌خی
زیاتر بده‌ین به‌ده‌نگدان و روو بکه‌ینه بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کان تاکو وه‌ک
نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی تری وڵاتی نه‌رویج بتوانین له رێگای ده‌نگدانه‌وه
پشتیوانی بۆ ره‌وندی کورد نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ده‌ستبهێنین..
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه لای ره‌وندی کورد ئاشکرایه کام پارتی سیاسی یان
کام که‌سانی سیاسی داکۆکیان کردوه له مافی کورد به‌گشتی ئه‌و پارته‌ی
که بتوانین وه‌ک دۆست و خه‌م خۆری کورد له مه‌یدانی سیاسه‌ت کردنیدا
به‌ئاشکرا پشتوانی خۆی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ربریبێت ئه‌وه‌ش پارتی (SV)
.
بۆ یه‌که‌م جار پارتی ئێس ڤێ دانی به جینۆسایدکردنی گه‌لی کوردا نا.
هه‌روه‌ها کۆنفرانسی به جینۆساید ناساندنی گه‌لی کوردی
به‌رێوه‌برد له په‌رله‌مانی نه‌رویج و پرسی کوردیشی له هه‌موو پارچه‌کانی
کوردستان خسته ناو پرۆگرامی حزبه‌که‌یه‌وه
هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌وه‌ی کورد که خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
سه‌ر به‌خۆبێت . ماوه‌ی چه‌ند ساڵیکه تاکه حیزبه که پشتیوانی له
په‌نابه‌رانی کورد ئه‌کات و هه‌میشه خه‌م خۆری کوردان بووه روو به‌روی
حزبه‌کانی تر بۆته‌وه له به‌رانبه‌ر ره‌فتاری ناو زراندنی نه‌ته‌وه‌کان
. دژ به ره‌گه‌ز په‌رستی وه‌ستاوه‌ته‌وه . زیاتر داپه‌روه‌ری له
نێوان مرۆڤه‌کاندا. ریزگرتن له که‌ڵتوره جیاوازه‌کان . باشکردنی دوا
رۆژێکی باشتر بۆ هه‌رزه‌کاران . زیاتر کردنی باخجه‌ی ساوایان و هه‌روه‌ها
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که ته‌نها یه‌ک له‌سه‌ر دوو پاره‌ی باخچه‌ی
ساوایان وه‌ربگیرێت له زۆر به‌ی ناوچه‌کاندا . به‌رده‌وام خزمه‌ت
گوزاری هاتوچۆ هه‌بێت . زیادکردنی مامۆستایان له قوتبخانه‌کاندا . په‌ره‌دان
به ژینگه‌یه‌کی سه‌وز و پاکتر . له مه‌یدانی سیاسی‌دا باجی ئه‌م هه‌ڵانه‌شی
داوه بۆ نمونه ئه‌ندامه‌کانیان په‌نادانی په‌نابه‌رانی کورد له مه‌ترسی
دیپۆرتکردنه‌وه.
له رووی پشتیوانی کردن له په‌نابه‌ران . بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵیکه
تاکه حزب بووه وه‌ک قه‌ڵغانێک وا بووه بۆ
په‌نابه‌ران به گستی و به‌تایبه‌تی کورد باشترین نمنونه گروپی موف له
ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو( ئێس ڤێ ) هه‌میشه خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و دۆسه‌یه
زانیوه هیچ کاتێک کۆڵی نه‌داوه و خه‌م سارد نه‌بووه له ئاستی دۆسه‌که‌دا
به‌تای به‌تی (هایکی هۆڵمۆس) له ساڵی 2001 وه تاکو ئێستاش کار بۆ سه‌رخستنی
دۆسه‌ی موف ئه‌کات هه‌روه‌ها پشتیوانی له په‌نابه‌رنای کورد به‌گشتی
کردوه و به‌رده‌وامه.
داواکارم له کوردانی نه‌رویج ده‌نگه‌کانتان بده‌ن به( ئێس ڤێ) و ئه‌و
هاورێ کوردانه‌ی که خۆیان کاندید کردوه له شاره‌وانیه‌کان یان
پارێزگاکان تاکو ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی
تر پێگه‌مان ده‌رکه‌وێت له گۆره‌پانی سیاسی وڵاتی نه‌رویج وه‌ک کورد.
ده‌نگدان به ئێس ڤێ ده‌نگدانه به باشکردنی دوارۆژێکی باشتره بۆ هه‌مووان
delshad_lawan@hotmail.com
|