په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

              نه‌سته‌له‌یه‌ک!          

 

ئه‌مشه‌و بووم به‌ میوانی پیاوێک

له‌ کوپه‌ی کۆنه‌ شه‌رابه‌که‌یدا

 پێکێک شه‌رابی دامێ

مه‌زه‌ی نه‌بوو،

له‌ نێوانی هه‌رقومێکدا، ماچ و باوشێکی دامێ

که‌ دره‌نگ بوو،

زۆر برسی بووم، له‌ جیاتی نان

نه‌سته‌له‌یه‌کی دامێ

ئه‌وه‌م نه‌خوارد، که‌ لێی پرسیم

پێت ناخورێ ...؟

وتم: گیانه‌ ئه‌وه‌ی ماچێکت بچێژێ

چۆن شیرینی پێده‌خوررێ!!

 

   گۆنا جاف

     23.01.2008 

    2.10