١٨\١٢\٢٠١٠
نه‌ته‌وه‌چێتی ڤایرۆسێکه سه‌رچاوه‌ی تاوانه!
-
له باره‌ی دادگاییکرددنی تاوانباران و بکوژانی خه‌لک له
کوردستانه‌وه!
-
نوری به‌شیر
ماوه‌یه‌که مه‌سه‌له‌ی دادگایی‌کردنی مسته‌شاره‌کان وه‌ک تاوانبارانی
خه‌ڵکی کوردستان پانتاییه‌کی له‌میدیادا گرتوه وهه‌ڵسوڕانی هه‌ندێک
ڕێکخراو وناوه‌ندی وکه‌مپینی به‌خۆوه خه‌ریک کردوه. له‌که‌نار ئه‌مه‌شه‌وه
قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ناسیونالیست و نووسه‌رانێکی ده‌وری ده‌سه‌ڵات له‌مباره‌یه‌وه
قسه‌یانکردوه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ره‌ڕای هه‌ر"هه‌وڵێکی
دڵسۆزانه‌ی که‌سانێک" که‌هه‌بێت به‌ڵام هێشتا ناتوانێت جوڵانه‌وه‌یه‌کی
جیاواز له‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
چینی ده‌سه‌ڵاتدار پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگای کوردستان بکات. ته‌نانه‌ت "هه‌قیقه‌تی
تاوان" وسه‌رچاوه وهۆکاری بنه‌ڕه‌تی "ئه‌وانه‌ی تاوانبارن" بسه‌لمێنێ
وسه‌ره‌نجام ئاسۆیه‌ک بۆ به‌رگرتن له‌ڕونه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره
تاوانانه له‌دژی هاوڵاتیانی کوردستان بخاته‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌وه.
هه‌ربۆیه زه‌روره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌دیدگایه‌کی کۆمۆنیستی و به‌رژه‌وه‌ندی
چینی کرێکار به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی لێک بدرێته‌وه. له‌م
باره‌شه‌وه خستنه‌ڕووی چه‌ندپرسیار پێویسته: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان کراوه چییه؟ دادگایی مسته‌شاره‌کان
وه‌ک تاوانباران له‌کوردستان چ جێگایه‌کیان هه‌یه له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مڕۆی کوردستاندا. ئایا کێشه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌ڵک له‌کوردستان ته‌نیا به‌رامبه‌ر
به‌تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی به‌عسه؟ چۆن ده‌کرێت ڕێگا له
دووباره
بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه بگیرێت؟
سه‌ره‌تا هه‌موو که‌س ده‌زانێت که‌مسته‌شاره‌کان تاوانبارن و تاوانی گه‌وره‌یان
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامداوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌زانن
که‌ئه‌مانه وتاوانه‌کانیان وه‌ک به‌شێک له‌سیسته‌مێکی سیاسی که‌به‌دیکتاتۆریه‌تی
به‌عس ناسراوه، سه‌ریان هه‌ڵداوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌م که‌مپینی
دادگایی کردنه‌دا په‌رده‌پۆش کراوه ماهیه‌تی چینایه‌تی وسیاسی
تاوانێکه که‌مسته‌شاره‌کان تیایدا شه‌ریکن. ڕژێمی به‌عس وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی
چینی بۆرژوا ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و دانی ناسنامه‌ی قه‌ومی به‌ده‌وڵه‌ت
و سیسته‌می سیاسی، چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ک به‌شێک له‌سه‌رخانی
سیاسی جێگیرکرد تا یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق وبازاڕی کاروسه‌رمایه
به‌قه‌هراوی ترین شێوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق و کوردستاندا داسه‌پێنێ
و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه هێزی کاری هه‌رزان بخاته به‌رده‌م بۆرژوازی و
سه‌رمایه‌دارانی کورد و عێراقیه‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ناسنامه‌ی
قه‌ومی بوونی ده‌وڵه‌ت و ڕه‌گه‌زپه‌رستی وشۆفێنیستی عه‌ره‌بی کرده
ئایدیۆلۆژیا و کرده‌یه‌کی زه‌برو زه‌نگانه به‌سه‌ر ته‌واوی
هاوڵاتیانی عێراقدا وله‌وانه‌ش خه‌ڵکی کوردستان به‌هۆی جیاوازی
زمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سته‌م وتاوانکاری خوێناوی بوونه‌وه. به‌مجۆره
ئه‌وه‌ی ڕۆشنه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌به‌رهه‌مێهنانی مستشاره‌کان و
تاوانه‌کانیان گۆشه‌یه‌ک له‌م سیسته‌مه سیاسیه‌یه که‌ده‌وڵه‌ت و
نیزامی سیاسی دامه‌زراو له‌سه‌ر ناسنامه‌ی قه‌ومی به‌رهه‌می
هێناوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م گۆشه‌یه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه ئه‌وه به‌رله‌هه‌موو
شتێک ده‌بێ ناسنامه‌ی قه‌ومی بوون له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت وسیسته‌م
دابڕێت، ئه‌گینا ناسیونالیزم له‌مێژوودا له‌سه‌ر شه‌ڕو کوشتارو ڕه‌گه‌زپه‌رستی
وتاوانکاری توانیویه‌تی "ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه" دابمه‌زرێنێ. به‌ڵام
چه‌مکی باو له‌که‌مپینی دادگایی کردنی مستشاره‌کاندا له‌سه‌ر دوو
گاتیگۆری "جاش و پێشمه‌رگه" دامه‌زراه‌وه گوایه مێژووی کۆمه‌ڵگای
کوردستان وتاوانه‌کان له‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا به‌رهه‌مهاتووه، که‌له‌سه‌رێکیانه‌وه
که‌سانێک هه‌ن"خیانه‌تیان له‌نه‌ته‌وه" کردووه و له‌سه‌ره‌که‌ی
تریشه‌وه که‌سانێک به‌رگریان له‌خاک ونه‌ته‌وه کردووه! له‌کاتێکدا
واقعیاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ناوه‌ڕۆکێکی چێنایه‌تی تریان به‌م
چه‌مکو زاراوانه به‌خشیووه. "خیانه‌ت" له‌نه‌ته‌وه که‌خراوه‌ته سه‌رشانی
مستشاره‌کان به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا تێکه‌ڵ
کردووه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه تاوانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هه‌ربه‌م
پێوانه‌یه خه‌ڵکی کوردستان شاهیدی "خیانه‌ت" وده‌ست تێکه‌ڵکردنی سه‌رکرده‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی "داگیرکه‌ری کوردستان"
و مێژوویه‌کیان له‌مفاوه‌زات و ڕاکێشانی سوپا و هاوکاری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه
بۆسه‌ر کوردستان تۆمارکردووه‌و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه تاوانیان خوڵقاندووه.
که‌مپینی دادگایی ئه‌م واقعیه‌تانه پشتگوێ ده‌خاو سیاسه‌تی ئه‌حزابی
ناسیونالیستی کورد‌و سه‌رانی به"به‌رائه‌ت"ه‌وه ده‌رده‌کات. پێشمه‌رگه‌ش
ئێستا بۆته ده‌زگای ده‌سه‌لاتێک که‌ڕۆژانه ته‌قه له‌خۆپێشاندان و
سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات.
له‌لایه‌کی تره‌وه باسی تاوان ته‌نها بۆ مسته‌شاره‌کان کراوه‌ته
بابه‌تێک و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌شه‌ڕی ناوخۆ و ڕاکێشانی
سوپای ئێرانی و تورکی بۆسه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه سنوره‌یه‌کان
له‌چوارچێوه‌ی تاوان ده‌رده‌کرێ و هیچ له‌باره‌یانه‌وه ناوترێ. ته‌نانه‌ت
31 ئاب و ڕاکێشانی سوپای به‌عس بۆسه‌ر کوردستان جێگایه‌کی نییه له‌م
که‌مپینه‌دا.. له‌مانه‌ش زیاتر تاوانی تیرۆره‌کانی ناوشار، لێدان وسه‌رکوتی
حزبه نه‌یاره‌کانی یه‌کیتی وپارتی .. هه‌موو ئه‌م تاوانانه که‌به‌ناوی
نه‌ته‌وه‌چێتی وسه‌رچاوه‌گرتوو له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بزوتنه‌وه‌یه‌که‌وه
به‌رهه‌م هاتووه خراونه‌ته که‌ناره‌وه و ئه‌وانه‌ی باسی تاوان ده‌رهه‌ق
به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ن نایخه‌نه ئه‌جیندای خۆیانه‌وه. به‌مجۆره‌ش
که‌یسی مسته‌شاره‌کان کراوه‌ته بابه‌تێک بۆ خۆدزینه‌وه له‌خه‌باتێک
که‌پێویسته ئاڕاسته بێت بۆ ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌ومی که‌ئه‌مڕۆ
به‌ده‌ست ناسیونالیزمی کورده‌وه‌یه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌حزبه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی نزیکه‌ی 20 ساڵه له‌ده‌سه‌ڵاتدان و له‌شاخ
وله‌شار تاوانی گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامداوه
وبه‌ده‌یان و سه‌دان به‌ڵگه (دۆکۆمێنت) و دانپیانانی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر
تاوانکاری له‌سه‌ر خۆیان. ئایا ئه‌مانه تاوان نین که‌کراون؟
ئیعترافاته‌کانی نه‌وشیروان و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر له‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و
کوشتنی سه‌دان که‌س ده‌کرێ له‌باسی تاوانه‌کانی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی
کوردستان فه‌رامۆش بکرێ؟
له‌کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانیدا ئه‌وه خودی مه‌سعود به‌رزانی بوو که‌داوای
لێبوردنی له‌خه‌ڵکی کوردستان کرد له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ،
ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌بێ چی بوترێ وچی بکرێ؟ ئایا ئه‌مانه‌ش
مسته‌هه‌قی ڕاکێشان نین بۆ‌نێو قه‌فه‌زی دادگا؟
که‌واته کێشه‌که له‌چیدایه؟ ئایا ئه‌مڕۆ کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ
پاشماوه‌کانی ڕژێمی به‌عسدایه که‌مسته‌شاره‌کان به‌شێکن و سه‌رانی
حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بۆخۆیان داڵده‌یان داون و پشتیوانی
ئه‌م تاوانبارانه‌ن؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین
که‌که‌مپینی دادگایی کردنی مسته‌شاره‌کان به‌چوارچێوه‌یه‌کی سیاسیه‌وه
که‌هه‌یه‌تی، ڕاسته‌وخۆ به‌لاڕێدابردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌رییه که‌له‌دژی هه‌لومه‌رجی داسه‌پاوی کوردستان و له‌دژی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد هاتوته مه‌یدانه‌وه و گه‌ره‌کیه‌تی
ئاڕاسته‌ی ئه‌م خه‌باته بۆ دواوه بگێڕیته‌وه‌و له‌سه‌ر پاشماوه‌کانی
ڕژێمی به‌عس چه‌ق پێبگرێ. هاوکات خه‌ڵکی ناڕازی له‌چاوه‌ڕوانیدا به‌دیار
دسه‌ڵات و کارنامه‌ی حزبه میلیشیایی وقه‌ومیه‌کانه‌وه ڕاگرێ که‌که‌س
نازانێت سبه‌ی چ تاوانێک له‌چوارچێوه‌ی تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری
وبێکاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وژێرپێنانی ئازادیه‌کاندا ده‌خوڵقێنێ.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌ست تێکه‌ڵکردنی ناسیونالیزمی کورد له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌وتاقمی قه‌ومی شوفێنیست وئیسلامی عێراقیدا و به‌زۆر لکاندنه‌وه‌ی
کوردستان به‌عێراقه‌وه له‌ژێر چه‌تری فیدراڵیزمدا، که‌ناسنامه‌یه‌کی
قه‌ومی و ئاینی هه‌یه، ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ک
له‌ترسی تاوانکاری وکوشتار وشه‌ڕی قه‌ومی ڕاگرتووه. به‌واتایه‌کی
تر مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی قه‌ومی له‌ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتێک
که له‌کوردستاندا هه‌یه له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
تاوان له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان ئاماده‌یه.
ناسیونالیزم ئه‌گه‌ر کوردی بێت یان عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر ڕوسی بێت یان
ئێرانی، ده‌ستی له‌گه‌ڵ تاوان و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاواردن تێکه‌ڵه.
ئه‌مه ڤایرۆسێکه و له‌گه‌ڵ له‌باربوونی هه‌لومه‌رجه‌کان بۆی ده‌تره‌کێ
و به‌رده‌بێته گیانی ئینسانه‌کان و ته‌ڕو وشک پێکه‌وه ده‌سووتێنێ،
هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ر به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان
بگرن ئه‌رکیانه به‌دروشمی پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌م فایرۆسه له‌جه‌سته‌ی
کۆمه‌ڵگادا، بێنه مه‌یدانه‌وه. ئه‌رکیانه هێنانه‌کایه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
وسیسته‌مێک بکه‌نه ئاڵای خۆیان که‌له‌ناسنامه‌یدا جێگایه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌چێتی
نه‌هێڵنه‌وه و سکولاریزم ومافو ئازادیه‌کان بکه‌نه بنه‌مای یاسا و
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاو پێناسه‌کردنی په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان.
که‌وایه ده‌بێ بۆ
ئاینده چی بکرێت و
چۆن که‌یسی مسته‌شاره‌کان به‌ده‌سته‌وه
بگیرێت؟
له‌پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێسی کوردستان ڕێگا له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی
تاوان و تاوانکاری بگرێت، ده‌بێ خۆی له‌ته‌وقی ڤایرۆسی نه‌ته‌وه‌په‌رستان
ڕزگارکه‌ن، که‌دوێنی به‌دست ناسیونال فاشیستی به‌عسه‌وه ناڵاندویانه‌و
و قوربانیان لێداوه و ئه‌مڕۆش به‌ده‌ست ناسیونالیست و قه‌ومپه‌رستانی
کورده‌وه که‌به‌سه‌دان شێوه خه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته قوربانی
سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئینسانی خۆیان. له‌مباره‌وه داواکاری
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی
سکولاری نه‌قه‌ومی و نه‌ئاینی ئه‌توانێ سیسته‌می ئه‌حزابی
میلیشیایی ئێستا و ئایدیۆلۆژیا وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی پاشه‌کشه
پێبکا و سیسته‌مێک بخاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه که‌مافو
ئازادیه‌کان بنه‌مای په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بێت و ڕێگاش بۆ
ده‌خاڵه‌تی جه‌ماوه‌ر بکاته‌وه که‌ڕێگا به‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هێچ
جۆره تاوانێک نه‌دات.
له‌که‌یسی تاوانی مسته‌شاره‌کانیشدا ده‌بێ هه‌موو تاوانباران
ئامانجی هه‌وڵه‌کان بێت، یانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌دوێنی و ئه‌مڕۆ
ده‌ستیان له‌تاوانی کوشتنی هاوڵاتیان و ده‌ربه‌ده‌رکردنیاندا بووه
بخرێنه‌به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌وه و له‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا
دوڕبخرێنه‌وه. به‌تایبه‌تی تاوانی سه‌رانی کوردایه‌تی که‌مترنییه
له‌تاوانێک که‌مسته‌شاره‌کان تیا شه‌ریکن. ده‌با دادگایی مسته‌شاره‌کان
ڕێگایه‌ک بێت بۆدادگایی تاوانبارانی کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه و شه‌ڕی
ناوخۆ و کوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی کوردستان وهه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان
له‌په‌لاماردانی حزبه‌کانی کوردستاندا هه‌بووه. ده‌با دادگایی مسته‌شاره‌کان
ببێته سه‌ره‌تای خه‌باتێک بۆپاک کردنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌چێتی
و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌سیسته‌می سیاسی ئێستا‌و داهاتووی کوردستاندا،
با بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی سکولاری نه‌قه‌ومی
و نه‌ئاینی بێینه مه‌یدانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|