٩\٧\٢٠١٠
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
له هه‌ر ده‌م و له هه‌ر جێیه‌ک بن
هه‌ر فاشیست و
نازیستن!

دارا ئه‌حمه‌د
نه‌ته‌وه‌په‌رستیی واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که تۆ میلله‌ته‌که‌ت چه‌وساوه‌ته‌وه
یان خاکه‌که‌ت له لایه‌ن نوێنه‌رانی چینه چه‌وسێنه‌ر و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
داگیر کراوه و تۆش ده‌ته‌وێ به هه‌ر جۆرێک هه‌یه خه‌بات بکه‌ی بۆ له‌نێوبردنی
ئه‌و چه‌وسانه‌وه و داگیرکردنه که له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه وه‌ک که یه‌که‌مین جار
چه‌په‌کان ئه‌و دروشم و ئامانجه‌یان بۆ گه‌له
بنده‌سته‌کان داهێنا و بوونه هۆی
رزگارکردنی گه‌ڵانێکی زۆر، ئه‌وه هه‌رگیز پێی ناگوترێ نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
به‌ڵکه ئه‌وه مافێکی ره‌وایه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان ئه‌وه‌ی
پێیده‌گوترێ که‌مه نه‌ته‌وه - که ئه‌ز له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی که‌مه
نه‌ته‌وه نیم چونکه جوایه‌زییه
دروستکراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان په‌یوه‌ندیی به
که‌میی و زۆریی ژماره‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه -.
داگیرکردنی خاک و نه‌ته‌وه و پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کانی هه‌ر گه‌لێک
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه نییه که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی
ره‌گه‌زپه‌رست فه‌رمانڕه‌واییان ده‌که‌ن جۆرێکه له دڕنده‌یی
رژێمه چه‌وسێنه‌ره‌کانی قۆناغه‌کانی
رابردوو و له قۆناغی سه‌رمایه‌داریش گه‌یشت به پۆپه و ئه‌وپه‌ڕی
دڕنده‌یی - هه‌رچه‌نده سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره‌ی جیهان به
هۆی ململانێکانی نێوان خۆیان له‌پێناو داگیرکردنی بازاڕه‌کانی
جیهان و دابه‌شکردنه‌وه‌یان له‌نێوان خۆیان کۆمه‌ڵێک شه‌ڕی خوێناوییان
هه‌ڵگیرساند و له‌و نێوه‌شدا به نابه‌دڵیی ناچار بوون ملکه‌چ بن بۆ
داننان به مافی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی کۆمه‌ڵێک له گه‌لان
به‌ڵام هێشتاش نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌گه‌لێکی زۆریان هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌ک کارتی ئاماده به‌کاریان بهێنن و ململانێ ناڕه‌وا و کۆنه‌په‌رست و
دیموکراسییه په‌رپووته‌که‌ی خۆیانی پێ به‌ڕێ بکه‌ن و ناوه ناوه و
لێره و له‌وێ چه‌ندین شه‌ڕی خوێناویی هه‌ڵگیرسێنن، ئیدی ئه‌وه ئه‌رکی
سه‌رشانی هه‌ر که‌سێکی هۆشیاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که جا چ بنده‌ست بێ
یان کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کاڵ بووبێته‌وه له‌پێناو وه‌لانانی
ئه‌و چه‌وسانه‌وه تێ‌بکۆشێ و خۆی نه‌خاته داوی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی که
داهێنانێکی چه‌وسێنه‌رانه‌یه به هه‌موو
جۆره‌کانیانه‌وه و هه‌رده‌میش ده‌یانه‌وێ قووڵ و قووڵتری بکه‌نه‌وه
چونکه ره‌گه‌زپه‌رستیی کرۆکی پێکهاته‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیانه‌یه که
ئێستا به ناوی دیموکراسیی و لیبرالیی و ئازادییه خودپه‌رستییه‌کانی
نێو سیسته‌می نه‌خۆش و دوژمانکارانه‌ی زاڵی
ئێستای جیهان خه‌ڵکی ناهۆشیار و داغان به فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
دینه‌کان و پیاوسالاریی و ئه‌فسانه و دابونه‌ریته دواکه‌ووتووه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵیان پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێ.
نه‌ته‌وه‌په‌رستیی رێک و راست واتای ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کی زۆر دواکه‌وتووانه
ده‌گه‌یه‌نێ له سه‌رده‌می ئێستادا، هه‌رگیز ناکرێ نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
بخرێته چوارچێوه‌ی خه‌باتی مرۆڤه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن
به ماف و ئازادییه‌کانیان چونکه تۆ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆت
هیچ پێویست ناکا جوایه‌زییه‌کان قووڵ بکه‌یه‌وه به‌ڵکه خودی خه‌باته‌که‌ی
تۆ بۆ له‌نێوبردنی جوایه‌زییه‌کانه و به هیچ جۆر و شێوه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ
زانست و لۆژیک نایه‌ته‌وه بۆ له‌نێوبردنی جوایه‌زیی رێگه‌ی دروستکردنی
جوایه‌زیی تر و پتر بگرییه به‌ر، هه‌روه‌ک یه‌کێک له هۆیه هه‌ره سه‌رکییه‌کانی
شکستی ئه‌زموونی شۆڕشی سۆسیالیستیی له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ده‌ستبردن بوو
بۆ دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیاتاریا بۆ له‌نێوبردنی
دیکتاتۆریه‌تی سه‌رمایه‌داریی که هه‌رگیز
چینه چه‌وساوه‌کان پێویستیان به دیکتاتۆریه‌ت نییه
و هه‌ر له‌و گۆڕه خه‌باتێکی سه‌نگین پڕ له قوربانییدانیانی پێ
له‌بار بردرا، نه‌ته‌وه‌په‌رستیی واتا خۆ به‌گه‌و‌ره‌ترزانین
و خۆ به‌باشترزانین و له‌خۆبه‌رزروانینی خه‌ڵکانێکی
ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یه‌که
به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانیدی و به‌و ناوه
بازاڕێک بۆ خۆیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان دروست ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش له‌دوارۆژدا پێش هه‌موو که‌سێک گه‌له‌که‌ی خۆیان
له رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بچه‌وسێننه‌وه و ئه‌گه‌ر بۆشیان بکرێ
خۆشیان ببنه چه‌وسێنه‌ر و داگیرکه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه و نیشتیمانانه‌ی
که ده‌روه‌ستیان دێن، دیاره ئه‌و جۆره چه‌مک و بیرکردنه‌وه‌ش له مێژووی
گه‌لان نموونه‌یان زۆر بووه و له سه‌رێی
هه‌مووشیانه‌وه فاشیزم و نازیزم و تا ئێستاش خه‌ڵکانێکی زۆر له‌نێو گه‌لان
به هه‌مان ره‌وت و شێوه بیرده‌که‌نه‌وه
به تایبه‌تییش ئه‌و دڕنده ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی که ده‌یانه‌وێ وا پیشان
بده‌ن پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ووڵاته‌کانیان به‌نده به‌وه‌ی
که له هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کی ژیان نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت به
باشتر و زیره‌کتر و داهێنه‌رتر و تر و تر بخه‌یه به‌رچاو ئه‌گه‌ر له
راستییشدا وا نه‌بن، ئه‌وه سه‌رلێشێواوه ناهۆشیاره‌کانی گه‌لانی بنده‌ست
هه‌ر لێگه‌ڕێ که هه‌ندێک بازرگانی نه‌ته‌وه‌یی
وایان فێرکردوون که بۆ رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌که‌ت ده‌ست بۆ دوژمنیشت درێژ
بکه‌ی و به‌کرێگیراویی بۆ
بکه‌ی و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش ئاگر
بگرێ گرنگ نییه به‌لکه رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌که‌ت گرنگه و ده‌ست له
هیچ مه‌گێڕه‌وه و ته‌نانه‌ت ئاساییه له نازیست و فاشیسته‌کانیش
نازیستتر و
فاشیستتر بی، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش
زۆره له‌نێو ئه‌و میلله‌ته هه‌ژار و دواکه‌وتووه‌ی خۆمان - دیاره یه‌کێک
له هۆیه هه‌ره کاریگه‌ره‌کانی
ئه‌و داوکه‌وتنه‌که‌شمان هه‌ر چه‌وسانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانییه‌که‌یه و هیچ میلله‌تێکیش هه‌ر له‌خۆوه پێشکه‌وتوو نه‌بووه
و رژێمه چه‌وسێنه‌رکانیش هه‌ر به‌ناچاریی
هه‌ندێک رێگه‌ی رزگاربوون و گه‌شه‌کردنی هه‌ندێک
له گه‌لانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ک رابگرن -، هه‌ر له‌و
رۆژانه که‌سێک له‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه به ناوی (هاوبیر سه‌روه‌ر)
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وتارێکی (موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا) لایه‌نگیریی خۆی بۆ
پڕۆژه‌یه‌کی له شێوه‌که‌ی سه‌دام حوسینی دیکتاتۆر بۆ کڕین و گواستنه‌وه‌ی
خه‌ڵک له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکتر
به مه‌به‌ستێکی ته‌سکی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
ده‌رده‌بڕێ.. هه‌روا له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا که وا خه‌ریکه نه‌ک هه‌ر
فره‌ژنیی له‌بنوبۆتکه‌وه ریشه‌کێش بکرێ به‌ڵکه خه‌باتی ئازادییخوازا‌نه‌ی
ژنان له هه‌موو رووێکه‌وه زۆر به‌خێرایی له ته‌واوی جیهان له گه‌شه‌سه‌ندن
و پێشکه‌وتن دایه.. ئه‌و دێ زۆر به
دڵنیایی و به شێویه‌کی ئاسایی پشتگیریی له خاڵێکتری ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتووانه‌ی
نێو پڕۆژه‌که ده‌کا که ئه‌ویش فره‌ژنییه به بیانووی ئه‌وه‌ی که بۆ
ماوه‌ی ده تا چارده ساڵیدی زارۆکی کورد زۆر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ناو
په‌رله‌مانه بنه‌ماڵیی و خێله‌کیی و دینییه‌که‌ی ئێراق ژماره‌ی نوێنه‌ره
بازرگانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان هێنده‌ی ژماره‌ی بازرگانه
سیاسییه به‌ناو نوێنه‌ره‌کانی خه‌ڵکی ئێراقیان لێبێ ، ته‌نانه‌ت له
کۆتایی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌مارگیرییه نه‌ته‌وه‌په‌رستییه‌که‌ی به
راده‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌رز ده‌بێته‌وه که ناسنامه‌ی خۆی به جوانیی و به ره‌وانیی
ئاشکرا بکا و بڵێ: (لەکۆتاییدا ئەلێم ئەگەر هەر جۆرە پروژەیەک و هەر
جۆرە خەباتێکى دوور لە پاشکۆیەتى و نۆکەرایەتى، فاشێتى و نازیتیبێ،
ئەوا منیش بەشانازییەوە فاشى و نازیم.)!!!
هه‌رچه‌نده ئه‌من باوه‌ڕم به‌و په‌نده کوردییه نییه که ده‌ڵێ (دار
هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره) چونکه نه‌ک سه‌گ پێویست ناک هیچ ئاژه‌ڵێک
دارکاریی بکرێ ته‌نانه‌ت پێویسته مرۆڤ ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره
زیانبه‌خشه‌کانیش دارکاریی نه‌کا و نه‌یانکوژێ -
نموونه وه‌ک گورگ
و مار - به‌ڵکه هۆشی خۆی به‌کار بهێنی بۆ ئه‌وه‌ی وایان رابهێنێ که
زیان به مرۆڤ و گیانله‌به‌رانیتریش نه‌گه‌یه‌نن،
هه‌رچه‌نده فه‌رهه‌نگی ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگی
دڕندانه‌ی دروستکردنی ئه‌و جۆره په‌ندانه‌یه و ده‌شێ
به‌رانبه‌ریان به‌کاریبهێنی به‌ڵام هێشتا ئێمه پێمان باش نییه و
به جۆرێکیتری
ده‌ڵێین: کاتێک به‌رانگژی خاوه‌ن گفتار و ره‌فتارێکی نه‌رێنیی
ده‌بیه‌وه و نایه‌وێ دان به هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی دابنێ ئه‌وا
ناچار ده‌بێ په‌نا بۆ بیانووی نه‌رێنییتر له گفتار و ره‌فتاره‌کانی
ببا.
ئه‌منیش له کۆتاییدا حه‌ز دکه‌م بڵێم: هیچ
که‌سێکی هۆشیاری گه‌لێکی بنده‌ست واز له مافه نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتیمانییه‌کانی خۆی ناهێنێ و به هه‌ر جۆرێک هه‌یه خه‌باتی بۆ ده‌کا
به‌ڵام هه‌رگیز ره‌وایی ناداته ناڕه‌وایی ئه‌ویش ته‌نیا له‌پێناو گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵاتێک وه‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێستا که زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری میلله‌ت وه‌ک کۆیله ژیان ده‌گوزه‌رێنن له‌به‌رده‌ستیان، دیاره
مێژووش گه‌واهی ئه‌وه ده‌دا که چه‌پ و
کۆمۆنیسته‌کان له‌وه‌ته‌ی له کوردستان په‌یدابوونه تا ئێستاکه‌شی
له‌گه‌ڵدا بێ و له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانیشیان هێشتا له نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
له‌پێناو نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌که‌ی خۆیان باشتر و کاریگه‌رتر خه‌باتی
خۆیان کردووه و ده‌که‌ن، ته‌نیا چه‌ند
نموونه‌یه‌ک ده‌هێنینه‌وه؛ پێشڕه‌ویی چه‌په‌کان
بۆ هه‌موو خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌ک، ده‌رچوونی
باشترین رۆژنامه‌ی کوردی له چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆ یه‌که‌مین
جار به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی مافی چاره‌نووسی گه‌لی کورد، به‌رانگژبوونه‌وه‌ی
به‌عس و دیکتاتۆریه‌ت به هه‌موو جۆره‌کان،
چاوکردنه‌وه‌ی میلله‌ت و و هه‌نگاوپێهه‌لگرتنی بۆ ژیانی مۆدێرن و
ئاشتیخوازیی، پێشڕه‌وبوون له خه‌باتی هزریی و سیاسیی رۆشنبیریی، ته‌نانه‌ت
تا ئێستاکه‌شی له‌گه‌ڵدا بێ چه‌په‌کان له هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی
به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵیی بازرگانه سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و سه‌رکوتکردنی
ئازادییه‌کان و پێشێلکردنی مافه‌کان ده‌کرێن
رۆڵی هه‌ره کاریگه‌ر ده‌بینن و له هه‌موو لایه‌نه‌کانیتریش
راستگۆیانه‌تر و لۆژیکییانه‌تر دروشمی جودابوونه‌وه‌ی کوردستان و دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌ڵگرتووه و لێبڕاوانه‌تر له هه‌مووان کاری
بۆ ده‌که‌ن و زۆریشی نه‌ماوه به یه‌کجاریی
بازاڕی نه‌ته‌وه‌په‌رست و بازرگانه سیاسییه‌کان تێک‌وپێک بده‌ن.
ئه‌و بابه‌ته‌ی کاک (هاوبیر سه‌روه‌ر)ی نه‌ته‌وه‌په‌رست و نێرسالار بۆ
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ نێردرابوو -
هه‌رچه‌نده ئه‌و تا ئێستاش هه‌ر له کودیله بانگ
ده‌دا و نه‌یتوانیوه وه‌کو چه‌په‌کان بێ باک به‌رانبه‌ر به
نه‌یارانی
به ناو و وێنه‌ی خۆی بابه‌تی خۆی بڵاوبکاته‌وه - به‌ڵام ئێمه
له روانگه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و ناسندنی خۆی وه‌ک
خودی خۆی به خوێنه‌ران
بابه‌ته‌که‌ی لێره بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
_____________________________
* ده‌توانن بابه‌ته‌که‌ی
(موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا) و نووسینه‌کانیترشی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
بخوێننه‌وه:
●
پرۆژەکەی
کامل ژیر هەمان پرۆژەی (سەدام حوسێن)ە...!
٢٦\٦\٢٠١٠
http://www.emrro.com/pirojekeykamil.htm
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
http://www.emrro.com/lapereymuzefer.htm
٨\٧\٢٠٩
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه
ده‌قی بابه‌ته‌که‌یه:
___________________________________________________________
پرۆژەکەى کامیل ژیر بۆ سەربەخۆیی
کوردستان و
هێرشێکى کۆمۆنستانە.
نووسینى : هاوبیر سەروەر
هەر کە ئەو پروژەیەم خویندەوە ، زانیم کومونستیک ، جاشیک یا جلخواریک
بەر تانەى ئەداو کامیل ژیریش ئەکا بە فاشست و نازى . هەرواش دەرچو.
موزەفەر عبدولا ناویکى باوەڕکومونست روژى 26 6 2010 لەسایتى ده‌نگه‌کان:
http://www.dengekan.com/doc/2010/6/muzafarAbdullah26.htm
دواى دە روژیک لە بلاوکردنەوەى ، کەوتە وەشاندنى لیسى کوێرانەى
مارکسیانە .
بەلاى منەوە هەموو کەس ئازادە بۆ رەخنەگرتن . هەموو رەخنەیەک، رەوا یا
نارەوا: بەدەرنیە لە سوود. ئەم رەخنەیە ئەگەرچى دواى پەنجا سال هەمان
دیدوبوچوونەکانى کاک محەمەدى مەلا کەریمە بەرامبەر بە کامیل ژیر‌و
هاوبیرەکانى ، بواریان رەخسان بۆ وتووێژیک کە ئەبیتە خۆراکیکى هزرى بو
فراوانکردنى ئاسوى بیرى خوێنەر. ئنجا کام لە راکان جیگیر ئەبێ ؟ ئەوە
روژگار دەریئەخا وەکچۆن روژگار دەریخست باوەرى کومونستی تابێ ئەداتە
دواوەوریکخستن و دامودەزگاو دەولەتەکانیشیان ئەپووکینەوە، بەجوریک
کەهەر رابەرەکانى خۆیان پەنجەى پەشیمانى ئەگەزن و هەرەسیان پێدە هێنن ،
بەپیچەوانەى باوەرى نەتەوەییەوە کە روژلەدوایروژ گەشە ئەکاوریکخستن و
دام و دەزگاو دەولەتەکانیشیان پیش‌تر ئەکەون و مروڤەکانیان بەهەموو
چینەکانیەوە تیروپڕتر ئەژین .
سیستمى دیموکراتى بەرهەمى کومەلگە نەتەوەییەکانە کە تا رادەیەکى زور
ئازادى و مافى مروڤى دەستەبەر کردوە . هەموو کومەلگە دیموکراتییەکان
کومەلگەى نەتەوەیین و وازیان لەهیچ تایبەتمەندییەکى نەتەوەیی خۆیان
نەهێناوە ، نە هەستى نەتەوەیی نە خاک نە زمان نە کلتوورو...هتد
بەپیچەوانەى سیستمە کومونستەکانەوە کە ئەیانویست ئەو پیروزمەندیانە
نەهێلن ، بەلام خۆیان نەمان و خەیالپلاوەکانى کارل مارکس هیچیان لیسەوز
نەبوو تەنانەت کیشەى ورگیشیان بۆ چارەسەر نەکرا ، سەربارى ئەوەى مروڤ
بینرخترین سەرمایەبوو لە دەولەتە کومونستەکاندا. ئەوەشى بەچاوى خومان
بینیمان سیستمە کومونستەکان فاشستیترین سیستم دەرچوون .
سیستمەکانى ئەلمانیاى هیتلەرو عیراقى سەدام و هاوشیوەکانیان ، سیستمى
نەتەوەیی نەبوون . ئەوانە نازى و فاشیبوون . نازى و قاشى و نەتەوەیی سێ
شتى جیاوازن و کومونستەکان بۆ مەبەستى سیاسى تیکەلاویان ئەکەن .
هەموو بەرهەمەکانى کامیل ژیر‌و هەموو نووسراوەکانى کاژ‌یک و پاسوک و
کونگرەى نیشتمانى و نووسەرە نەتەوەییەکانیکە ، یەک وشەیان تیدانیە کە
بۆنى نازیتى و فاشیتى و شوڤینیتیان لیبیت . بەلام ئەوانە چونکە دژى
کومونستى و پانئیسلامى و جاشیتى و جلخوارى { تورکیاچیتى و عیراق و ئیر
انچیتى }و هەموو جورە گەندەلییەکن ، بۆیە لەولایەنانەوە دژایتى ئەکرین
و بوختانیان بوئەکرێ .
پروژەکەى کامیل ژیر ، زور کردەیی و نزیک لە بەدیهێنانە ئەگەر دەسەلاتی
هەریم بەدەست خەلکی بوێر و پاک و بیرکراوەوە بێ . ئەم پروژەیە
فاشستىنیە چونکە ستەم لە هیچ کەس و نەتەوەیەک ناکا و هیچ نەتەوەیەک
ناکا بەکوردو هیچ جیاکاریەکی نەتەوەییشی تیدانیە . باشوور‌و هەریم و
ناوچە داگیرکراوەکان بە ملکی پوختی هەموو کوردیک ئەزانێ لەسەرتاسەرى
کوردستانداو وەکیەک مافیان هەیە تیا نیشتەجێبن و رەگەزنامە وەرگرن و
خۆبپالێون و دەنگبدەن بۆ هەر کۆڕ‌و دەزگایەک ، وەک کامیل ژیر لە
هونراوەیەکیدا وتوێتی :
کێن لە قەندیلن ؟
بازى ئازادن یا کەوى دیلن؟
هەرچیبن کوردن
رەسەن و مەردن
روو گەش و ئاڵن
لەهەرجێیەکى ئەم کوردستانە
خاوەنى ماڵن
ئەم پروژەیە جیاوازە لەوەى سەدام کە ئەیویست سێ ملیون فەلەستینی لە
کوردستان نیشتەجیکا . ئەم ئەیەوێ چەند ملوینێ لە کوردى باکوور‌و
روژهەلات و روژئاوا لەباشوور نیشتەجیکا کە ئەوەش ئاساییە و مافی خۆیانە
هەرهیچنەبێ بۆ پڕکردنەوەى جیگەى ئەو لاوانەى سەرى خۆیان هەڵگرتوە بۆ
روژئاوا یا بۆ جیگەى ئەنفالکان ، سەربارى مەبەستی پروژەکە . ئەوە بوچى
بەعەرەبکردنى نیوەى باشوورى کوردستان لاى ئەم موزەفەرە کارەساتنیە و
بەو پروژیە مروڤایەتى شکستئەهینێ ؟ کەى ئەوە وەک پروژەکەى سەدامە ؟
گریمان وەک ئەویشبێ ، جاچییە ؟ ئیمە تاکەى کورى خومان بکەین بەقوربانى
کچى خەلک ؟ ئەى { جزاۆ السیئە سیئە }نیە ؟
ئەم قەلەمە دڵى بەوەش ژانئەکا کە ئەگەر کامیل ژیر لەگوشەنیگاى
بەرژەوەندیە ئایدولوژى و ئابوورى‌و سیاسىونەژادىو قەومى خۆیەوە سەیرى
مروڤایەتى بکا ، ئەى هاورێ تۆ ئەتەوێ لە گوشەنیگاى بەرژەوەندیی کێوە
ماڵى خوى ونەتەوەکەى ویرانکا ؟ دیارە تو َ ئەو ویرانکردنەت ئەوێ
پشتبەست بە بیردوزە بەدناوەکەتان {قوربانیدان بە کەمینە لەپێناوى
زورینەدا . دە بۆیە پروژەکە رەواو پیروزە بۆئەوەى لەو کەمینەیەتیە
رزگارمانبێ . ئەگەر وانیە ، ئەوە کێ تائیستا وازى لە پچووکترین
بەرژەوەندیی خۆى هیناوە لەپیناوى مروڤەکانی کوردا ؟ کام لەدەولەتە
کومونستەکان وازى لە پچووکترین بەرژەوەندى خۆى هینا بۆ مروڤایەتى ؟
جگەلەوە ئاخۆ سەرکردەکومونستەکان ، سەردەستەیان ستالین ، ئەوەندە
بەتەنگ مروڤ وەک بوونەوەریکى سروشتىو کومەلایەتیەوەبوو؟
ئەمیش وەک هەموو قەلەمە کومونستەکانیتر ئەلێ { هەموو رەوتە
ناسیونالیستەکان ، بەهى کوردیشەوە ، هاوشێوەى یەکن و هەموویان ئاو
ئەڕژیننە دەریاى فاشیزم و نازیسمەوە .. لەم روەوە کامیل ژیر‌و پروژەکەىو
هەمووئەو کەسایەتیە ئەکادیمىو لایەنە سیاسیانە بیانەوێ یا نەیانەوێ
پیادەکەرو لاسایی کەرەوەى سیاسەتە فاشىیەکانىسەدام و حیزبى بەعسن } .
ئەم تومەتە گەورەیە هەر لەوانە ئەوەشیتەوە کە سەردەمیک چوونە ژێر بالى
سەدام و بەعسەوەو بەجووتە دژى شورشى کورد وەستانەوە. راستیەکەى فاشیتىو
نازیتىو بەعسیتى جیاوازن لە نەتەوایەتى . ئەوانە ئەگەر بۆیەى
نەتەوایەتیان لەخویان دابێ ، ئەوە وەک ئەو بویەى دیموکراتیەیە کە
کومونستەکان بۆ دەسبڕین هەمیشە لەخۆیانى هەڵئەسوون . لەم روەوە
کومونستەکان چەند دیموکراتین ئەو سێ توخمەش ئەوەندە نەتەوەیین . ئنجا
نەتەوایەتیش ئەگەرچى لە هەندێ هیڵى گشتیدا لەیەکچوونیک هەبێ
لەنیوانیاندا بەلام لەوردەکارییەکانیاندا جیاوازن لەیەک و هەر
نەتەوەیەک نەتەوایەتیەکەى خۆى بەپێى بارودوخى خۆى ئەگونجێنێ. بۆ
زانیارى زیاتر لەمبارەیەوە ، خوێنەرەوەى خوشەویست بەرەورووى پەرتوکە
بەنرخەکەى د. جەمال نەبەز ئەکەمەوە بەناونیشانى {بیرى نەتەوەیی کوردى
نەبیرى قەومیەتى روژهەلاتی و نەبیرى ناسیونالیزمى روژئاواییە }.
دیاردەى نەتەوایەتى {ئاکامى کیشەو ململانێی چینایەتى کومەلایەتى
میژوویی} نیە وەک ئەم نووسەرەو هاوریکانى ئەیلێن . ئەوە قەوانیکى کۆنى
سواوەو مەگەر کەسانیکى لە کاروانى گەشەکردنى بیر‌و ژیان بەجیماوى وەک
ئەم نووسەرە ، گوێ لە ئاوازە ناسازەکەى بگرێ . ژیر لەپەنجاکانی چەرخى
رابوردوودا وتوێتی :
ئەلێ کردەم جێی داخ نیە
کوردایەتیم قۆناغ نیە
ئامانجیکە نەمر ، پیرۆز
مەشخەڵێکە بۆ گەل و هۆز
جائەگەر نیوە چەرخێ لەمەوبەر کەنیوەى مروڤەکانى سەر گۆى زەوى ،
بەبیروباورى مارکسیتى بەنج بووبوون، بۆحەمەى مەلا کەریمیکى دەرویشى ئەو
ریبازە ، بیانوویەک هەبووبێ بۆ پەلاماردانى کامیل ژیر لەسەر بیرۆکەى
ئەو هۆنراوەیە ، ئەوا ئیستا دواى بیروسترویکاو گلاسنوس و دواى هەرەسى
بلوکى سوشیالستى ..هیچ بیانوویەک بۆ ئاقلێک نەماوە کە هیرش بکاتە سەر
ئەوانەى ناسنامەى نەتەوەیی بە ناسنامەیەکى ئەبەدىو ئەزەلى ئەزانن و
پیرۆز رایئەگرن ، مەگەر ئەو تاک و تەراو پەراگەندانەى هیشتا لە
ئەشکەوتى نەزانیندا پرخەى خەویاندێ .
ئەم قەلەمە دواکەوتوە لە کاروانى مروڤایەتى ، وەک هەنگى لەدارا
دۆزیبیتەوە ، نوساوە بە خاڵى {فرەژنى}دا لە پروژەکەدا ، لەکاتیکدا
کامیل ژیر خۆى لەپروژەکەیدا ئەلێ:{ئیمە وەک کونگرەى نیشتمانى کوردستان
هەمیشە دروشمى مافەکانى ئافرەتمان بەرزکردوتەوە کە یەکیک لەو مافانە ،
تاکژنیە . ئیستاش لەرووى مافى مروڤ بەگشتىو مافى ژن بەتایبەتی هەمان
دیدوبوچوونمان هەیە }ئەو لەپروژەکەیدا داواى تەنیا 10 تا 14سالیکەى
کردوە بۆ فرەژنى لەپێناوى زوربوونى مندالى کورد‌و بەرزبوونەوەى ریژەى
کورد لە عیراقدا بۆئەوەى لەوەزیاتر بەکەمینەیەتى نەمینیتەوە و ...هتد .
ئنجا لەراستیشدا ئیمە بمانەوێ یانەمانەوێ ئەوە زیاتر لە 1400سالە
فرەژنى دریژەى هەیەو دریژەى هەر ئەبێ بەپێی ئاین و یاساى بارى کەسیتیش
لە پیناوى ئارەزووى پیاودا ، ئەى بوچى ئەبێ لەپیناوى سەربە خۆیی
کوردستاندا ئەو ماوە کەمە دریژەى نەبێ بەبێ رژانى خوێنی ئەو مروڤەى
ئیوە بەچاو بوى ئەگرین و بەکردەوە بێنرخی ئەکەن؟
ژیر لەم تەمەنى 76سالیەدا فرەژنى بۆخۆى ناوێ . فرەژنى ، جگە لەو
مەبەستە ، سوودى زۆرى بۆ کیشەى قەیرە کچ و بێوەژنیش هەیە کە ئەمرۆ لە
کوردستاندا کیشەیەکى کۆمەلایەتىو مرۆییە .ئەوانیش ئافرەتن و مافى
خۆیانە لە چێژى ژیان بێبەش نەبن . ئنجا ئیوە بەپێی چ یاسایەک وچ
بریکارنامەیەک خۆتان کردۆتە دەمڕاست و پاریزەرى ئافرەت وەک ژیر لە
هۆنراوەیەکیدا ئەلێ :
لەو شتانەش سەمەرەتر
جیگەى پێکەنینی پتر
ئەو بیرە کەرتوپەرتانە
خۆیانکردۆتە دەمڕاست و
داواکارى مافى ئافرەت بێ وەکالەت
ئەوە لەکاتیکدا لەچەرخى گەشەى مروڤایتى بیستەم و بیست و یەکەمدا هیچ
کومەلگەیەک ئەوەندەى کومەلگە کومونستەکان مروڤى تیدا بێ‌نرخ نەبوە
بەپیاوو ژن و مندالیشەوە . مروڤ لەو گومەلگەیانەدا هیچ مافیکى
دیموکراتى نەبوو و نیە . جگەلە پارتە کومونستەکان هیچ کومەلە مروڤیک
ریگەیان نەئەدرا پارتیکى دیکە دامەزرینن . ئایا ئەوە ئافرەتنەبوو لەو
کومەلگەیانەدا لەپیناوى پاکەتێ جگەرەدا {نەک لەپیناوى حەزى خۆێدا}لەشى
خوى ئەفروشت ؟ ئایا ئەوەى ستالین بە مروڤە دوکتور‌و زاناکانى کرد ،
هولاکو و جەنگیزخان ئەوەیان کردوە؟ ئایا ئەوەى رژیمى فاشستى سوڤیت
لەسەر داخوازى ئەتاتورکى فاشى بە مروڤە کوردەکانى یەکیتى سوڤیتى کرد
بەپیاوو ژن و مندالیانەوە ، کەمتربو لەوەى عەرەب و تورک و فارس بە
کوردیان کردوە ؟ ئەوەیە ئەو مافى ژنەى هاورێیان فرمیسکى تیمساحى بۆ
ئەریژن {بێ وەکالەت }؟
ئیمە پێمانوایە دیکتاتوریتى پرولیتاریاو دیکتاتوریتى فاشیەکان
جیاوازییەکیان نیە . هەردوکیان ئاو دەڕژیننە دەریاى نازیسم و فاشیزم و
بەعسیزمەوە.
ئەم قەلەمە کونەپەرستە کە ئیستاش بە بیروکە کۆن و پەککەوتەو
ناکردەییەکانى دووچەرخ لەمەوپیشى مارکس{1817_1883} بیرئەکاتەوە، چواجار
ناڕەوا تومەتى عەشیرەتگەرى ئەداتە پاڵ ژیر‌و هاوبیرەکانى، کە لەراستیدا
عەشیرەتگەرى لە فەرهەنگى هاوبیرانى کوردایەتیدا بوونى نیە ، بەلکو ئەوە
ژیر‌و هاوبیرەکانیتى کە پەنجا سالە دژى دەرەبەگایەتى
وەستاونەتەوە{بڕوانە کاژیکنامە } . هەروە ها دژى حوکمى گەندەلىو
بنەمالەیەتى لە هەریمى کوردستاندا، لەکاتیکدا شیوعییەکان و مارکسیەکان
بوونەتە دەسەنەخۆرى ئەو بنەماڵانە . ژیر 53سال لەمەوبەر بەرگرى لە کچە
جوتیارێک ئەکاو ئەلێ:
بەرهەمیش بو کێ؟ بۆ بەگ و خانم ؟
دادیش بێ‌و بلێ لەناوناوانم ؟
ئەم قەلەمە کە تائیستا نەمدیوە نووزەیکى لیوەبێ بۆ مەرگەساتى مروڤە
سەرگەردانەکانى کورد، ئیستە بۆچى وا زمانى پشکوتوە لەدژى پروژەیەک
بۆسەربەخۆیی کوردستان بەبێ خوێن ؟ تۆبڵێی ئەم کاسەیە بێ ژێرکاسەبێ ؟
لەکۆتاییدا ئەلێم ئەگەر هەر جۆرە پروژەیەک و هەر جۆرە خەباتێکى دوور لە
پاشکۆیەتى و نۆکەرایەتى، فاشێتى و نازیتیبێ، ئەوا منیش بەشانازییەوە
فاشى و نازیم .
|