نه‌ته‌وه‌ی کورد دۆستی نییه ،، بۆیه ئه‌م جاره‌ش فێڵی لێکرایه‌وه.
ئاسایش عوسمان دانش
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره داخ له دڵ و دوژمنه‌کانی کورد له پاشماوه‌کانی بــــــــــه‌عس و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان به هاندانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و پیاوانی وڵاتــــــــــــــه ئیقلمیه دوژمنــــــــه‌کانی کـــــــــــورد خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵن نه‌تـــــــــــه‌وه‌ی کورد له ئێراقی ئه‌مڕۆ له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگار کردن و ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه بگات بـــــــــــــــه ماڤ و داوا و ئاواته ڕه‌واکانی که زیاتر له هه‌شتا ساڵه لـــــــــــــــه دوای لکاندنی باشوری کوردوستان بــــــه‌بێ ڕه‌زامه‌ندنی دانیشتوانه‌کانی به ده‌وڵه‌تی ئێراقی عه‌ره‌بیه‌وه لــــــه لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیسته زلهێزه‌کانه‌وه له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا ، هـــــــــــه‌وڵ و خه‌باتی بۆ ئه‌کات و شۆرش له دوای شۆرش خۆینی ڕۆڵه‌کانی ئه‌ڕێژرێ و خاکی ده‌بێته سوته‌مه‌نی و ئه‌نفال و ته‌عریب و ته‌بعیس ته‌هجیر ده‌کرێت له‌م پێناوه‌دا و به‌رخودان ده‌کات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکرێت و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت.
لای هه‌موان ئاشکرایه کـــــــــــــه کورد له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئێراقدا چوون وه‌ک ئاده‌میزادێکی کویله ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ کراوه‌و ناسنامه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و خــــــــــاکی داگیر کراوه‌و هه‌میشه وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ده‌رجه دوو سه‌یر کراوه ماڤه‌کانی نــه‌سه‌لمێندراوه ، نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش تا ئێستا زیاتر نیو ملیۆن هاوڵاتی کوردی فه‌یلی بێ ناسنامه‌ن و هـــــــــه‌وڵ دراوه کوردی ڕه‌سه‌نی یه‌زیدی و کورده شه‌به‌که‌کان له نه‌ته‌وه‌که‌مان داببڕین و جیا بکرێنه‌وه ، زۆر بـــــــــــاش بیرمه له ساڵه‌کانی شه‌ست و حه‌فتاکان دا چۆن که‌له کۆمه‌کێ له نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرا بۆ لــــــــــــــــــــــه‌ناو بردنی گڵپه‌ی شۆڕش و خه‌باته ڕه‌واکه‌ی ، کاتێک کــــه سوپای وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی ( ئوردن و سوریا ) ده‌هێنران بۆ داگیر کردنی خاکی کوردوستان. . !!؟
له ناوه‌ڕاستی ساڵـــــــــــــــــه‌کانی هه‌شتاکانیشه‌وه ڕژێمی به‌عس ده‌ستی کرد به کاول کردنی خاکی کوردوستان و ئه‌نفال و کیمیا باران و جینوساید که کردوه‌یه‌کی دڕندانه‌ی کـــــه‌م وێنه بوو له دژی مرۆڤ و میژووی مرۆڤایه‌تی لـــــــــــه دوای هۆڵۆکۆستی جوله‌کــــــــه‌کان و بۆمباباراکردنی هێروشیماو ناغازاکی و جه‌نگی هه‌رێمه‌کانی یۆگۆسلاڤیاو له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌کانی.
به‌ڵام دوای ڕاپه‌ڕینــــه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 و له دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس دام و ده‌زگاکانی خۆی کشانه‌وه لـــــــه هه‌رێمی کوردوستان به تایبه‌تی له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک به هه‌موو گوند‌و ناوچه و شارۆچکه‌کانیه‌وه ، لــــــــــه ژێر پاڵه‌په‌ستوی ئه‌مه‌ریکاو فه‌ره‌نساو هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌ورپاو رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ده‌رکردنی بڕیارێکی تایبه‌تی بۆ یه‌که‌م جار له دوای په‌یمانی سیڤه‌ر لــــــه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له‌م رێکخراوه‌دا ، کورد توانی ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر زۆربه‌ی خاکی باشوری کوردوستاندا ، لـه ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆی دامه‌زراند و گه‌لی کورد توانی زۆربه‌ی ناوچــــه وێران کراوه‌کان نۆێژه‌ن بکاته‌وه‌و ژێرخانی ئابوری سه‌ر له نۆێ دروست بکاته‌وه له‌گه‌ڵ بـــــــــوونی زۆر نه‌داری و نه‌هامه‌تی و قورسی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌لک بـــــــــه شه‌ڕی برا کوژیشه‌وه تا وای لێهات کوردوستان بووه نمونه‌ی باشترین ناوچه‌ی ژیانی ئارامی و ئابوری و ئاسوده‌یی لـــــه ئێراقدا ماوه‌ی زیاتر له دوانزه ساڵ دور له ژیر ده‌ستیی ڕژێمی به‌عس ، گرفتی کوردوستان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچــــــــــــــــــــــــــــه کوردوستانیه دابڕاوه‌کان بوو .
دوای ساڵی 2003 که پرۆسه‌ی ڕزگار کردنی ئێراق ده‌ستی پێ کرد و ئێراق ڕزگار کرا لـــــــــه چنگی ڕژێمی به‌عس ، بۆ جارێکی تر له دوای هه‌شتا ساڵ زیــــــــــــــــــاتر بڕیاری دامه‌زراندنه‌وی ئێراقێکی دیموکراس و فیدڕاڵ درا، نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بڕیاری چونه‌وه پاڵ ئێراقیدا به مه‌رجێک هه‌موو ماڤه ڕه‌واکانی ده‌سته بــــــــــــــــــه‌ر بکرێت و که‌رکوک و ناوچه کوردوستانیه‌کان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان ، ئه‌مانه‌ش بڕیار بــــــــــــوو له مابه‌ینی کورد‌و لایه‌نه سیاسیه‌ئیراقیه‌کاندا کـــــــــــــــــه زۆربه‌یان له پێش پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراقه‌وه کوردوستان ببوه لانه‌و شۆێنی حه‌واندنه‌وه‌یان . له یه‌که‌م ڕۆژی دروست بــــــــــــــــونی ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی تا ده‌گاته حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێستا کورد ڕۆڵیکی گرنگی گێڕاوه له دروست بـــــــــــــــــــوونی حکومه‌تی نیشتمانی و ئاشت بونه‌وه‌ی گشتی و چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌و گیر‌و گرفته‌کاندا ، زیــــــــــاتر له په‌نجاو حه‌وت کورسی ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی ئێراق هی کورد‌و و هاوپه‌یمانیه‌تی کوردوستانه ، سه‌رۆک کۆمار لــه لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردوستانه جگه لــــــــــــــــــــــه جێگری سه‌روک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و چه‌نده‌ها وه‌زیر ، هه‌ر لــــه سه‌رتاوه کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان به بڕیاری په‌نجاو هه‌شت بوو دوای لـــــــــه دانانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی کرایه ماده‌ی 140 ، به‌ڵام به ئه‌نجام گه‌یاندنه‌که‌ی سستی تیادا کرا له لایــه‌ن حکومه‌تی عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری وه ، تا گه‌یشته حکومه‌تی ئێستای مالکی ئه‌م سستیه هـــــه‌ر به‌رده‌وامه‌و ، ڕۆژانه ده‌یان گیروگرفت و ئـاسته‌نگی بۆ دروست ده‌کرێت ده‌ستی ده‌رکی و وڵاته ئێقلیمه‌کان و هه‌ندێ لــــــــه وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ناهێڵن ئه‌م ماده‌یه جێبه‌جێی بکرێت ، تا گه‌یشته کۆتایی بــــــــــه‌سه‌ر چونی ماوه‌که‌ی و بۆ شه‌ش مانگ درێژ کرایه‌وه‌و ئه‌م شه‌ش مانگه‌ش کۆتایی هات ، تا ڕاپێچی ده‌ستی نـــــه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان کرا که چاڕه‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه ، دیمستورای بۆ ده‌ستنیشان کرا ، له قوناغی یــــــــه‌که‌می پێش نیاره‌کانی دا زۆر زیانی تێدا بوو بۆ هه‌رێمی کوردوستان و چه‌نده‌ها ناوچه زه‌ره‌رمه‌ند بوون ، که من پێم وایه قوناغه‌کانی دوه‌م و سێهه‌می داهاتوش هه‌ر هه‌مان ئاکامی ده‌بێت کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت تێدا.؟
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و نـــــــاوچه دابڕاوه‌کانی کوردوستان له ده‌ستپێکه‌وه نه ده‌بوایه به‌و ئه‌نجامه نه‌گه‌تیڤه بگه‌ێندرایه، ده‌بوایه هه‌ر له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراقه‌وه به یه‌که‌م بڕیاری حکومه‌ت بخرانایه‌ته‌وه سه‌رناوچه‌کانی خۆیان چونکه که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان زه‌ره‌رمه‌ند‌بوون لــه‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عس دابڕاون له ناوچه ئه‌سڵیه‌کانی خۆیان و بـه بڕیارێکی شۆڤێنانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر شۆێنێکی تر. بێگومان بــــــــــه ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی هه‌ر له ده‌ستپێکه‌وه زۆر خه‌تاو که‌مته‌رخه‌می کورد وحیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و ســـه‌رکردایه‌تی تێدایه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی و زۆر هۆی تر ڕێگر بوون لــه جێبه‌جێکردنی ، گه‌لی کورد چاوه‌ڕی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی حیزبه هاوپه‌یمانه‌کان بــــــــــو ، به‌ڵام هـــــــــــــه‌مویان پاشگه‌ز بونه‌ته‌وه له بڕیاره‌کانیان هاوکاری کوردیان نه‌کردوه ، کورد هاوکاری حیزبی ئیسلامی ئێراق و حیزبی ده‌عوه‌و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شیعه‌ی لـــــــه هه‌موو بڕیار‌و کارێکداکردوه که به هاوپه‌یمانی چوار قۆڵی ناو ده‌برێ ، ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆی ئـــــــــه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی ئێراقیش لـــــــــــــه یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی بێ ئومێدی کورده لــــــــه ئێراقدا و هه‌موو نیاز‌و مه‌رامه گڵاوه‌کانی دوژمنانی کورد و ناحه‌زان و شۆڤێنیسته‌کان ده‌رکه‌وت بــــــه‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و چاره‌نوسی له‌م ئێراقه به‌ناو دیموکراسی و فیدڕالیه‌دا ، که ته‌نها لای نه‌ته‌وه‌ی کورد واقح و ڕاستیه..!!
تا دۆێنی بـــــــــــــــــــــــــوو ته‌نها کورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی ئێراق بوو له چه‌وساندنه‌وه و ڕاگواستن و کاول کردنی شار‌و شاروچکه‌کانی و داگیر کردنی خاکه‌که‌ی ، هه‌ر کوردیش بـوو زیاتر له په‌نجا ساڵه شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و به‌رخودان به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی ڕژێمه یــــــه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێراق بوه به ده‌یان هه‌زاران رۆڵه‌ی بـونه‌ته سوته‌مه‌نی بۆ داهاتوی ئه‌م ئێراقه‌ی ئێستا.؟
مێژوو شاهیده‌و بــــــــــــــــه هه‌موو به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌کانیه‌وه سه‌لماندویه‌تی که که‌رکوک دڵ و قودس و شاده‌ماری کوردوستانه و نــــــــــــــــــــه‌ک ته‌نها کوردی کوردوستانی باشور به‌لکو باکورو ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاواش خۆیان ده‌که‌نه قوربانی بستێک له‌و خاکه پیرۆزه ، هه‌موو ژیان و داهـــاتوو چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ستراوه بــــــــــه که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کانی کوردوستانه‌وه ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌کی مه‌زنه که هیچ هێزێک نیه لــــــه دنیادا نکوڵی لێبکات ، نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ سامانی نه‌وت که‌رکوکی ناوێت چونکه سامانی نــــــــــــــــــه‌وت له زۆر جێگا‌و شۆێنی تــری هه‌رێمی کوردوستان دوزراوه‌ته که به‌راورد ده‌کرێ به سامانی نه‌وت لـه که‌رکوک و زۆر شۆێنی تری ناوه‌ڕاست و باشوری ئێراق ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌هانه‌ی ناحه‌زان بێت.!!
نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر گه‌شبینه‌و بـــــــــــــاوه‌ڕی به پێکه‌وه ژیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئاینیک دا له ماوه‌ی ئه‌م پێنج تا شه‌ش ساڵه‌ی دوای پڕۆسه‌ی ڕزگار بـــــــــوونی ئێراق ، ده‌رگــای میوانداری له سه‌دان هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی هه‌ڵهاتوو له شۆێنه‌کانی خۆیان کــــرده‌وه که به هۆی شه‌ڕی طائف گه‌ری و مه‌زهه‌بیه‌وه ئاواره بوون یــــــــــــــــــارمه‌تی دان هه‌ماهه‌نگی کردون ، به‌شێکی زۆریان له شاره‌کانی کوردوستان بــــــــــونه‌ته خاوه‌نی بازاڕ‌و خانوو زه‌وی نیشه‌جێبوون ، که من به بڕواوه ده‌یڵێم گـــــــــــه‌ر ئه‌م نه‌هامه‌تیه له کورد بقه‌ومایه زۆر ئاسته‌نگ بوو ئاوا عه‌ره‌ب له شۆین و شار‌و ناوچه‌کانی خۆیاندا داڵده‌ی کوردیان بـــــــــــدایه ، ئایا ئه‌مه نیاز پـــــــــــــاکی و قبوڵ کردنی پێکه‌وه ژیان ناگه‌ێنی ، به‌ڵام کورد له که‌رکوک و ناوچه‌کانی تردا چه‌ندان ساڵه خاک و ئــاو زه‌وی زاری به زۆر داگیرکراوه‌و به برسێتی و نه‌بوونی و هه‌ژاری له خاکه‌که‌ی ڕاگوازراوه.؟
ئێستاش داوای گه‌ڕاندنه‌وی ماڤی زه‌وت کراوی خـــــــــــۆی ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام عه‌ره‌ب قه‌ت باوه‌ڕی به ئاشتی پێکه‌وه ژیان نیه‌و ناگاته ئـــــــه‌م ڕاستیه ، وه‌ک جاری جاران ده‌یانه‌وێ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر کویله‌و ماڤ خوراو بێت. ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌مڕۆ به غیابی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان په‌سه‌ند کرا فێڵیکی گه‌وره بوو له پشته‌وه له نه‌ته‌وه‌ی کورد کرا. سیناریو و ئه‌جندایــــــــه‌کی ئاماده‌کراو بوو بۆ شکاندنی ئێسک پروسکی کورد که پاڵه‌وانه‌که‌ی مه‌شهه‌دانی بوو ، ئه‌و مه‌شهدانیه‌ی هـاوپه‌یمانێتی زۆر پشتگیری لێکرد له کاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی پــــــــــــه‌رله‌مان کاتێک که ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له پۆسته‌که‌ی دور خرابوه ، هه‌موو کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێراق دور که‌وتنه‌وه‌یه لـــــــــــــــــــــه نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌تا وه‌ک سه‌رده‌می به‌عس ئاسا له گه‌ڵ تورکیا رێکه‌وتوه بۆ ڵیدانی خه‌بتکارانی کورد ، ماوه‌ی زیاتر لــــــــه ساڵیکه تورکیا‌و ئێران ڕۆژانه ناوچه سنوری و دیهات شاخ و دوڵه‌کانی کوردوستان بۆمباران ده‌که‌ن گوند‌و ڕه‌زو باخ و سه‌روت و ماڵی هاوڵاتیانی کــورد وێران ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له‌و گوندنشیه کوردانه بداته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هـه‌ر ئێراقیش نه‌بن، گه‌ر کورد به ئێراقی دابنرێت. له‌به‌ر چ هۆیه‌ک تورکمان و عه‌ره‌ب که هه‌ردوکیان له شاری که‌رکوک دا که‌مایه‌تین وه‌ک کورد به‌شی 32% وه‌ربگرن لــــــــــــــــــــــه به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌که‌دا ، که‌واتا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ له که‌رکوک ئه‌نجام بدرێ ئه‌گه‌ر پێش وه‌خت بڕیار لــــــــــــــه‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی بدرێ ئه‌مه چاره‌نوسێکی خه‌ته‌رناکه لــــه‌سه‌ر داهاتوی که‌رکوک و رێگریه له جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشه‌ی ئێراق که زیاتر له‌دوانزه ملیون که‌س ده‌نگی بۆ داوه، سیناریو و ئه‌جندایه‌کی ئاماده‌کراوه بۆ نه‌مانی دیموکراسی و یه‌کگرتویی کۆمه‌ڵانی گــــه‌لانی ئێراق ، درێژه پێدانی هه‌مان سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌هجیری کورده له شاری که‌رکوک ، کــــــــــــــــــــه به بڕاوه ده‌یڵیم تا ئیستاش به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه له‌م شاره‌دا ، بۆیه کورد ده‌بێ بزانی کــــــــــــــــــــــه دوست و هاوکاری نیه‌و هاوپه‌یمانیتی و ئیئتلاف به‌س لای کورد نرخـی هه‌یه ، ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و هه‌موو لایــــــــــــــه‌ن و حیزبه سیاسیه‌کان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد چاو بخشێنێته‌وه به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی که خۆیان به دوستی کورد ده‌زانن چاره‌ســـــــــه‌ری ئاماده‌کراو ئه‌ڵته‌رناتیفی هه‌بێت بۆ هه‌موو ڕوداو پێشهاته‌کان ، حکومه‌تی نیشتمانیش له‌م ئێراقه دیموکراسی و فیدڕاڵـــه‌دا ته‌نها به‌س وشه‌یه‌و له‌سه‌ر زاری په‌رپرسه‌کان بــــه‌کار ده‌هێندرێت ، ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیش بێده‌نگن و لایه‌نگری له لایه‌نه‌کانی تر ده‌کـــــــــه‌ن ، له دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و کار ئاسانی نه‌رم نواندنه له لایه‌ن کورده‌وه ، بێگومان کورد به هاوکارو دوستی خۆیان نـــــــازانن و له‌هه‌موو بڕیار‌و یاسایه‌ک گه‌وره‌ترین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر لایـه‌نی کوردی بۆ قبوڵ کردن و قایل بوون ، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه که ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی هاتونه‌ته کوردوستانه‌وه سه‌ربازێکیان تــوشی ئازار‌و کوشتن نه‌بووه ژیانیان پارێزراوه و لــــــــــــه کاتی پشودا سه‌ربازه‌کانیان له‌وانه‌یه بێنه کوردوستان ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ده‌سپێکی پڕۆسه‌ی ڕزگار کردنه‌کــــــه‌دا ، پێشمه‌رگه‌ی کوردوستان وه‌ک سوپای وڵاتێکی گه‌وره هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی کردن لــــــــه پاککردنه‌وه‌ی خاکی کوردوستان له سه‌ربازگه‌و مۆڵگه‌کانی سوپای ئێراق و گرتنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی ژێر ده‌ستی ڕژێم.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵیم ئـــــــــه‌و لایه‌نانه‌ی که نۆێنه‌ری که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانن یا حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێراقن ، ده‌یانه‌وێ داوا‌و ئه‌جندای ده‌وڵه‌ته ئیقلمیه‌کــــان و پاشماوه‌کانی به‌عس جێبه‌جێبکه‌ن بـــــــه‌م کرده‌وانانه‌یان ، باش بزانن کـه یاری به ئاگر ده‌که‌ن و پێش هه‌موو که‌سێک خۆیانی پێ ده‌سوتینن ، چونکه گه‌لی کورد قاره‌مانه‌و خاوه‌نی ده‌یان ساڵی خه‌بات و تێکۆشانه‌و نابه‌زی..!!
بیست و دوی یولی ساڵی دووهه‌زارو هه‌شت سوید
|