٢٤\١٢\٢٠١١
نه‌ته‌وه‌ی کورد و
ئه‌زموونی ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه‌یی!

جه‌مال عه‌لیالی
زڕاندنی کۆمه‌ڵه هه‌واڵێک له‌و ڕۆژانه‌ی دواییدا سرنج ڕاکێشه‌ر بوون،
به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ناو بازنه‌ی کێشه‌ی
کورد، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که سه‌روه‌رییه‌که‌ی لێ ستێندراوه. ئه‌و هه‌لومه‌رجه
پێویستی به ناوبڕێک هه‌یه بۆ چاوپێخشاندنێکی دادوه‌رانه له سه‌ر یه‌ک
له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پێوه‌ندی ناوبه‌ین "نه‌ته‌وه‌ی کورد" و
پێداویستییه‌کانی هه‌نوکه‌ییه. مه‌به‌ست له نه‌ته‌وه‌ی کورد لێره‌دا،
سه‌رکۆی ئه‌و هێز و جووڵانه‌وه و فاکته‌رانه‌ن که له بازنه‌ی "نه‌ته‌وه"ی
کورددا جێ ده‌گرن. شی کردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای ئه‌زموونی ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد، واته، پێکهاته، سازه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌وڵی ئه‌و
کوورته نووسراوه‌یه.
هه‌ر ده‌زگایه‌ک، خۆی سیستمێکه به هۆکارو بنه‌ما و ئه‌رکی کاتی، بۆ
مه‌به‌ستی دوورهاوێژ. هه‌ر سیستمێک به تایبه‌تمه‌ندی "خۆیی"ه‌وه،
خزمایه‌تێ له گه‌ڵ سیسته‌مه‌کانی تر هه‌یه. هه‌ر سیستمێک به هۆی
ئه‌رکه‌کانیه‌وه ده‌توانێ بکه‌وێته به‌ره‌ی دژبه‌ریی ده‌گه‌ڵ سیستمه‌کانی
تره‌وه. به‌ڵام سیستمه‌کان به هۆی پێوه‌ندی عه‌قڵانیه‌وه له‌ته‌ک یه‌کتر،
ده‌توانن له هێز و به‌رهه‌می یه‌کتر که‌ڵک وه‌رگرن. ئه‌وه یه‌ک له
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سیسته‌مه له سه‌رده‌می نۆێدا.
ئه‌گه‌ر ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک بازنه‌ی سیستم بخه‌ینه به‌رچاو،
ئه‌وکاته هه‌ر "شتێکی" که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دایه "ده‌توانێ"
بکه‌وێته ناو بازنه‌ی سیستمی دژبه‌ر. یه‌ک له ڕێگه‌کانی کاریگه‌ر بۆ
سیستمێک ئه‌وه‌یه که له هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیسته‌مه دژبه‌ره‌کان
که‌ڵک وه‌رگرێ. به پێی خۆێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می هه‌نووکه‌یی، ڕێگه‌ی
کاریگه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه که به "که‌مترین خۆماندووکردن، زیاترین به‌رهه‌م"
وه‌دی بێنێ، واته خێرایی ببخشێته سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی خوازراو.
ئه‌و نیوه دێڕه‌ی که له سه‌ره‌وه چخزی له‌بن کێشراوه هه‌ر ئێستا
له چوارچێوه‌ی زانستیدا له جیهانی ئه‌مڕۆیی که‌لکی لێ وه‌رده‌گیرێ.
دوو مینای ئاشکرای ئه‌وه یه‌ک له خانه‌کانی له‌شی بوونه‌وه‌ردایه،
دووهه‌میان له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی، له مابه‌ین خرگه
ئاسمانییه‌کاندان که له ده‌وری ڕۆژا ئه‌خولێنه‌وه. له مابه‌ینی ئه‌و
دوو جیهانه جیاوازه‌دا، دیارده‌ی تر له‌وچه‌شنه زۆره.
ئه‌مجاره با بسوورێینه‌وه سه‌ر زه‌وی خۆمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، بۆ
ئه‌و شۆێنانه که‌واری نه‌ته‌وه‌ی کورده. له کوردستان، هه‌روه‌کی
ناوچه‌کانی تری ئه‌و ناوه، ڕووداوه‌کان زۆر به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن.
له ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌کرێ ئه‌و ڕووداوانه وه‌ک "پێوه‌ندی"
ناوبه‌ین سیسته‌مه‌کان بخه‌ینه به‌ر چاو. ده‌زگاکانی کوردی ده‌توانن و
پێویسته له هێزه سرووشتییه‌کانی سیسته‌مه‌کانی تر که‌لک وه‌رگرن و
هێزی سیسته‌مه دژبه‌ره‌کان به قازانجی خۆیان به‌کار بێنن. مخابن به
هۆی ئه‌وه که ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و باره‌وه زۆر که‌مه،
تا ئێستا نه‌کراوه له‌و ئه‌سڵه مسۆگه‌ره که‌لک وه‌رگێرێ. توانایی به‌کار
هێنانی ئه‌و ئه‌سڵه چ پێوه‌ندییه‌کی به ناکۆکیه‌کانی ناوخۆیی نیه به‌و
مه‌رجه که شاره‌زایی له سه‌ر ئه‌سڵه‌که هه‌بێ. هه‌ر ئێستا پانتایی
کوردستان، شۆێنی ئه‌زموونی مێژووییه، واته سه‌رده‌مێکه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له ڕێگه‌ی ده‌زگاکانیه‌وه مێژوو ده‌خوڵقێنێ.
له کۆتاییدا پێویسته ئاماژه بکرێ به ئه‌وه که تا ئێستا سیستمه‌زاڵه‌کانی
ناوچه‌که، واته ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ر له هێز و به‌رهه‌می
سیستمه بن ده‌سته‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌و شێوه‌یه که‌لکیان
وه‌رگرتووه. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌و شێوازه
بگۆڕێ و له شێوازی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی خۆیان که‌لک وه‌رگرێ. کاتێک که
ڕووداوه‌کان به خێرایی و له پڕتاو دێنه ئاراوه، گرینگی ئه‌و
پێداویستییه ئاشکراتر ده‌بێ.
٢٤\١٢\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|