١٦\٨\٢٠١٢
نه‌ته‌وه‌ی کورد و
ئیمام مه‌هدی!

جەمالی عەلیالی
هه‌ر به‌و زووانه ئیمام مه‌هدی (رچ) خۆی ئاشکرا ده‌کات. ئه‌و ده‌نگۆیه
ده‌مێکه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران و ئێراق بڵاوده کرێته‌وه،
ته‌نانه‌ت هێندێک وتوووێژیان له چاڵاوێکدا له‌گه‌ڵی هه‌بووه. مڕۆڤه‌کان
پێویسته رێزیان بۆ بیروباوه‌ری یه‌کتر هه‌بێ، لانی که‌م ئه‌وه ئه‌سڵێکی
حاشالێنه‌کراوی مڕۆڤی خاوه‌ن شارستانێتی و زانسته به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
"جه‌لاله‌دین ێغیر" یه‌ک له عالمانی شیعه‌ی ئێراقی باسی لێوه ده‌کات
ته‌م و مژی سه‌ر دڵه‌ڕاوکێ لاده‌دات و به ئاشکرایی ناوه‌رۆکی چه‌په‌ڵ
و بۆگه‌نی هه‌ست و خواستی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و به‌ناو موسوڵمانانه بۆ پاراستنی خۆیان، بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی
که‌م زانست و بۆ پڕکردنی به‌رکی خۆیان چ باکیان له به تۆپ به‌ستنی
مزگه‌وت نه‌بوو، له‌کاتی پێویست مرۆڤه‌کانی بێ تاوانیشیان له هۆڵی
سینه‌مادا سووتاند، هه‌ر به‌و ساناییه باژێر و گوندی کوردستانیان به
ژه‌هرو به موشه‌ک و بۆمبا به‌ست، هیچ پێویستێکیان له وڵامدانه‌وه بۆ
لایه‌نیتری ناوده‌وڵه‌تی و جیهانی ده‌خۆدا نه‌بینی.
سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی جیهان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا ئه‌وا خه‌ریکه
به‌رکی ده‌سه‌ڵاته خۆێنمژه‌کانی ڕۆژئاواش ده‌گرێته‌وه، داگیرکه‌رانی
کوردستان یه‌ک له زه‌ره‌رمه‌نده هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ن
هه‌ر بۆیه ده‌لیلی شه‌رعی بۆ کوشت و بڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه "ێغیر"ی ئێراقی باس له‌وه ده‌کات که سه‌ربازانی
ئیمام مه‌هدی (رچ) یه‌که‌م ئامانجیان کوردستانه. نه‌ته‌وه‌ی کورد شاره‌زای
گشتی ئه‌و فڕوفێڵانه‌یه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جیگه‌ی سه‌رسووڕمانه، ئه‌وه‌یه
که بۆچی سه‌رکردایه‌تی کوردی دۆخه‌که به‌و شێوه‌یه که هه‌یه
ناخۆێنێته‌وه؟
پێویسته گشت تاک و سازه‌ی سیاسی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکه‌نه‌وه،
ئه‌وه‌نده که ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانی کوردی خۆێندنه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ر
دۆخه‌که ڕاست نه‌که‌نه‌وه ئه‌وسا بلا په‌رده‌ی گۆێان بدڕێ! به‌ر له
هه‌مووان بارزانی و تاله‌بانی به هۆی ستاتۆی سیاسییه‌وه به‌رپرسیارن،
پاشان نۆێره‌ی سه‌رکرده‌کانیتره له هه‌موو پارچه‌کان! هه‌موو باش
ئاگادارن که داگیرکه‌رانی کوردستان به داڕمانی خۆیان هه‌رچی له سه‌ر
ڕێیان بێ نابوود ده‌که‌ن! جا ئێستا، که کینه و تووڕه‌ییه‌کی زۆریان
له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌یه، ئایا کورد ده‌توانێ خۆی بپارێزێ؟
ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له سات و کاتی هه‌نووکه‌ییدا دێنه ئاراوه،
گوزاره ده‌ده‌ن له وه‌رچه‌رخانی بنه‌ڕه‌تی له زۆر بواراندا. ئه‌گه‌ر
سازه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و سه‌رکرده‌کان خۆێندنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌قیان
له دۆخه‌که نه‌بێ، به هۆی ئه‌وه که نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌مێکه
قۆناخی کۆمێدیا و تراژێدیای تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وسا ده‌که‌وینه
قۆناخێکیتر که مخابن نووسه‌ر جگه له گه‌وجێتیا چ ناوێکیتری بۆ
نادۆزرێته‌وه.
١٤\٨\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی جه‌مالی عه‌لیالی
|