٣٠\٣\٢٠١٠
نەوە.

فەرهاد کەریم
گەر رێت کەوتە شاری هۆلاکۆ بەزێنی دوێنێ و شێرە نوستووەکەی ئەمرۆ،
دەمامک لەگەڵ خۆت بەرە، واتێمەگە کێمان دەوێ لە کوردان شارەکەی گوڵڕێژ
کردووە بۆتان، بیری عهبدولخالیقەکان*
و دڵسۆزیی و بە هەلوێستیی پەشێوەکان*،
شار بەڕێوە دەبەن وەک ئاو.
کێ کردی، کێ خواردی؟ بە تەمایی خوای.
بشفرێ هەر بزنە، بە یاسا.
دارا دوو داری دی، بە درۆ.
بە داراکانیش بلێن ئەم دوو دارە گووی گرتووە، هەر گووش دەگرێ بێ درۆ..
لۆبی و لۆبیا.
گەر وا تێگەیشتوون لە هەندەران و بەتایبەتیش لە ئەمەریکا ئێمە لۆبی
دروست دەکەین، بە پەراوێزخستنی مرۆڤی بە توانا و بە ئاوەزی گوریسی کەسک
و زەردەوە، سیر بخۆ زورنا لێدە، هەر دەبێ هاوارکەی لۆبیا .. لۆبیا ..
لۆبیا، لۆبیای گەرم و نەرم، خۆشە لەگەڵ کاری و چای شیرین و نانی گەرم،
کەنگێ بووین بە خاوەن مالێکی کوردی، تێرلۆبیامان خوارد، لۆبی و
لۆبیاشمان جیاکردەوە، تێگەیشتین لۆبی چ رەنگە و لۆبیاش چ دەنگە، شاشت
بە سەپان رانەگرت و لۆبیا بخۆ و دەهۆلی لۆبی بکوتە...
________________________
*
گۆڕەکەت پڕ رەحەمەت شەهیدی قەڵهم و هزر و رووناکی شارەکەم کاکە
عهبدولخالیق مەعروف.
*
سڵاو لە هاورێم کاکە
پەشێو هەر تەمەن درێژ بێت بۆ شیعری جوان.
Farhad4Hamad@yahoo.com
|