په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٢\٢٠٢٦

نەوەی کۆچبەران، دژە کۆچبەری نوێ!

شوان سدیق      

کاتێک منداڵی کۆچبەران دەگەنە دەسەڵات و دەرگا بە ڕووی کۆچبەران دادەخەن، ئەمە ماركۆ رۆبیۆیە.

 
ماركۆ ئونتۆنیۆ روبيۆ ٥٤ ساڵ، سیاسی و پارێزەر. دایک و باوکی و بە بنەچە خەڵکی کوبان. 


ماركۆ، کۆچبەری کوبی نیشتەجێی ئەمەریکان، هاوسەریشی کۆچبەرە و خەڵکی کۆلۆمبیایە. 


مارکۆ روییۆ لە ریزی پارتی کۆمارییەکانە و پۆستی ئێستەی وه‌زيرى کاروباری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مەريكای هەیە. 


مارکۆ کەسێکی نزیکی ترامپە و سیاسەتی کۆمارییەکان و ترامپ جێبەجێ دەکا، رۆڵی گرنگی هەبووە لە دەستگیرکردنی مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلاش. 


 مارکۆ پێشتر سیناتۆر بووە لەسەر بازنەی فلۆریدا و، یەکەم کەسی لاتینە پۆستێکی باڵای دیبلۆماسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەردەگرێ. 


مارکۆ رۆبیۆ ساڵی ٢٠١٦ لە ویلایەتی فلۆریدا شوێنی خۆی کاندیدی کۆمارییەکان بوو بەڵام تووشی شکستێکی گەورە بوو، کشانەوەی خۆی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی  سەرۆکایەتی تەنیا ٢٧٪ی دەنگەکانی کۆچبەرانی بەدەستهێنا.


ئێستا زۆر دژی کۆچبەرانە، بە تایبەتی کۆچبەری لاتین، ئەمە لە کاتێکدایە کوبا، گیرۆدەی دەستی رژێمی کۆمۆنیستیە و وڵاتەکە رووبەڕووی قەیرانی دارایی و سوتەمەنی بۆتەوە بە تایبەتیش دوای دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا لە لایەن ئەمەریکاوە.


پاش هاتنە سەر دەسەڵات لە ئەمەریکا، کۆمارییەکان رووبەڕووی کۆچبەران وەستاونەتەوە، ترامپ بەردەوامە لە ناردنەوەی کۆچبەرانی وڵاتانی لاتینی. 


مارکۆ رۆبیۆ ئەو ئێستا ئەوروپاش لە مەترسیی کۆچبەران ئامۆژگاری دەکا. 


چوونە ناو بەرەی راست و ناسیۆنالیزمی دژە بێگانە و کۆچبەران، بۆ کۆچبەرانی کۆن، یان نەوەی کۆچبەران، بێ دوارۆژە و جۆرێکە لە نۆکەریی، هیچ پەیوەندیی بە نیشتیمانپەروەرییەوە نییە!! 


 
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک