په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٣\٢٠١٤

جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێ.

 

 

 

جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێ، بەڵام پیرۆزباییەکەمان بەرپرسە حیزبیی و حکومییەکان بە تایبەتییش ''مەسعودی زۆردار و خێڵەکیی'' و ''سەرۆک دەستە مافیاییەکانی یەکێتی'' و ''نەوشێروانی خوێنڕێژ و شارچیی'' و ''ئیسلامییە کۆنەپەرستەکانی بن دونیایێ'' ناگرێتەوە، چونکە ئەوانە نە هیچ هەستێکی ئازادییخوازانەی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازیی نیشتمانییان هەیە نە هیچ هەست و سۆزێکی مرۆییانەیان هەیە.. بەڵکە ستەمکار و گەندەڵن، پیاوسالار و ژنکوژن، شەڕی نێوخۆیان کرد و ئامادەی هەر شەڕێکی دژ بە گەلن، نەوتی کوردستانیان تاڵان کرد و مووچەی خەڵکیان بڕی، کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەیان دۆڕاند، سەربەخۆیی کوردستانیان لەبار برد، ملەکەچی داگیرکەرانن و دژ بە کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستانن، ئازادییکوژ و دژ بە چینە هەژارەکانن، خێڵەکیی و شارچیی و ناوچەگەرن، بە کورتییەکەی دڕندەگەلێکن و بەربوونەتە گیانی ئەو میللەتە، تا راپەڕێنێکی بەرفراوانی جەماوەرییش لە دژیان ئەنجام نەدرێ و تێکڕایان رەوانەی زبڵدانی مێژوو نەکرێن هەر دەبێ نەورۆزەکانمان بە بێ مووچەیی و ژیان و گوزەرانی خراپ بگوزەرێنین.. هەر دەبێ نەورۆزەکانمان بە بێ ئازادیی و بە بێ سەربەخۆیی و بە بێ گەیشتن بە هیچ ئامانجێک بەڕێبکەین و شەرمەزاری نەوەکانی داهاتوومان ببین!

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک