وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز به ئه‌فسانه‌یه‌کی زۆر پێچراوه‌ته‌وه، 
				وه‌لی هێشتا هه‌ر گوزارشت له هه‌ستی چینایه‌تییانه‌ی سه‌دان ملیۆن 
				که‌س له چینه چه‌وساوه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌ندێک گه‌لیتر ده‌کا 
				و بۆته جه‌ژن و رۆژێکی پڕشنگدار له مێژووی سه‌رکه‌وتنی چه‌وساوان 
				به‌سه‌ر سته‌م و نابه‌رابه‌ریی، ده‌کرێ و زۆریش له‌بارتره ئه‌و 
				رۆژه - دوور له هزری ره‌گه‌زپه‌رستیی - که رۆژی یه‌که‌می مانگی 
				نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی و فارسی و دڕیی پشتۆیه
				
				له جێی ئه‌و رۆژه دینییه‌ی کریستیانه‌کان که سه‌رده‌مێکه بۆته 
				رۆژی سه‌ری ساڵی جیهانیی 
				بکرێته رۆژێکی جیهانیی وه‌ک سه‌ری ساڵ بۆ هه‌موو جیهان چونکه 
				ئه‌و رۆژه 
				
				سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار و یه‌کسانبوونی کاتی شه‌و و رۆژ و که‌شێکی 
				خۆش و دڵگیر و کۆتایی هاتنه به سه‌رماوسۆڵه و 
				
				رۆژی 
				نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ و ژیانه‌وه‌ی گژوگیا و 
				
				دارودره‌خت و 
				
				ته‌نانه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی گوڕوتین و جووڵه‌ی تێکڕای گیاندارانه 
				به مرۆڤیشه‌وه.    
				 
				
				
				
				- ئه‌مڕۆ - ١\١\٢٧١٠ی 
				کوردی