| 
			٢٢\٣\٢٠١٠ 
			              
			 
			
			نه‌ورۆز . 
			
			 
			به‌ندی عه‌لی 
			هێنده‌م به‌سه 
			، لهنهورۆزاخهو به‌گوڵه
 ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی عیشق و
 به‌هه‌ره‌سی
 شاخه به‌فر پۆشه‌کانی
 خه‌می ده‌ه‌ره‌وه ببینم
 هێنده‌م به‌سه ، له‌و ڕۆژه‌دا
 پریشکێکی نوێی به‌رکه‌وێ
 خه‌ڵوزه دامرکاوه‌که‌ی
 هیوا ، بهوهشتی ئه‌سرینم
 هێنده‌م به‌سه ، لهنهورۆزا
 سروشتی مه‌نگ
 بێته‌وه ده‌نگ
 به‌هاژه‌ی چه‌م و ڕووباری
 هێنده‌م به‌سه ، له‌و ڕۆژه‌دا
 کورته چیرۆکێکی مێژوو
 گه‌ر ئه‌فسانه‌و خه‌یاڵیش بێ
 ببێته سه‌ردێڕی شیعرێ
 بۆ سرودی به‌ره‌نگاری.
 
 
 
       |