| 
			٢٤\١٢\٢٠١١ 
			ته‌وه‌ری ''ئایه په‌رله‌مانی 
			کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و له‌باره؟''. 
			  
				
					
						
							
							
							نه‌ورۆز حوسێن ساڵح:  
							
							چاوه‌ڕێی په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت نه‌که‌ین چونکه 
							به‌رنامه و ئه‌جنده‌ی حکومه‌ت به‌رنامه‌ی حکومه‌تی 
							سه‌ربه‌خۆی تێدا نییه و باس له فیدراڵیی ده‌کا. 
			
			سازدانی: ئه‌مڕۆ 
			  
											 بۆ
			/ زۆر به‌ڕێز ئه‌مڕۆ. 
			سڵاوتان لێبێ... کۆمه‌ڵگای کوردی له‌مێژه خه‌و به سه‌ربه‌خۆیی 
			کوردستانه‌وه ده‌بینێ، خواستی هه‌موو گه‌لی کوردستانه که سه‌ربه‌خۆ 
			بین و بۆ خۆمان کیانێکی ئازادمان هه‌بێ وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان، له 
			سایه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه نهوهکهنمان به خۆشگوزه‌رانیی بژین، قسه‌کردن 
			له سه‌ربه‌خۆی ئه‌رک و مافی هه‌مووانه و پێوسته له ئاماده‌باشییدا 
			بین.
 
 له‌مڕۆوه کاری بۆ بکرێ و ده‌زگای تایبه‌ت به‌و بواره دروست بکرێ و 
			پشتیوانی بۆ په‌یدابکرێ و ئه‌و هه‌سته‌ی که رۆڵه‌کانمان هه‌یانه له‌وه 
			زیاتر نهمرێندرێ، په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غداد بێ سڵکردنه‌وه 
			کاربکه‌ن شانبه‌شانی ئه‌مانیش ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رێکخراوه 
			کلتووریی و پیشه‌یی و دیموکراتییه‌کان و سیاسه‌تمه‌داران و هه‌مووان 
			ئاماده‌کاریی بکه‌ین ئه‌و هه‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی به گوێی دۆست و 
			دوژمنان‌دا بده‌ین، کۆنگره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سازبکرێ و گرووپی 
			پشتگیریی و کۆمه‌کی مادیی و مه‌عنه‌ویی په‌یدابکرێ.
 
 چاوه‌ڕێی په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت نه‌که‌ین چونکه به‌رنامه و ئه‌جنده‌ی 
			حکومه‌ت به‌رنامه‌ی حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆی تێدا نییه و باس له 
			فیدراڵیی ده‌کا.
 
 رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌رکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شان ده‌بێ و 
			رێکبخرێن په‌یوه‌ندیی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به یه‌که‌وه ببه‌سترێن.
 
 شه‌کاوه بێ ئاڵای به‌رزی کوردستان.
 
			ماڵپه‌ڕی نه‌ورۆز حوسێن 
			ساڵح
   
			  
			  
			  |