په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

نەوشیروان بەرەو کویمان دەبات؟


ئاکام مه‌حمود


کۆمەلەتان لەناوبرد، رۆحی بزووتنەوەی شۆرشگیریتان کیشا، توانای جەماوەرتان مژی، هیزی خەلکتان کردە قوربانیی بەعس، پالەوانبازیەکانتان بەسەرچوو، دەستی ئاشکرای حیزبە بازرگانەکانتان کەوتەروو، یاریە پارلەمانیەکانیشتان توولی نەکیشا. بۆیە ناچار ئەمجارەیان، بۆ گیان کردنەوە بەبەری سیاسەت و پەرلەماندا، لیستی ناحیزبیتان هینایەگۆرێ، لیستی بەرزو پیرۆز راگرتنی دەستەلات.

ئەو لیستە بەرەو کویمان دەبات؟ بەرەو دونیایەکی باشتر؟ بەرەو دونیایەکی ئازادتر؟

زۆرنابات بەچاوی خۆتان ئەو دونیایەیش دەبینن، دونیایەک کە جگە لە دەم و چاوەکان هیچی تری تیا نەگۆردراوە، دونیایەک کە هەناسەی پەشیمانیتان پێ هەلئەکیشێ، دونیایەک کە تەنانەت ئەمرۆتان وەک رابووردوویەکی جوان نیشان ئەدات، ئەمرۆتان لیدەکاتە یادەوەریەکی خۆشی ژیانتان، چونکە ئەو دونیایەیش، لەگەل چاوەروانیەکانی ئیوە دەکەویتەوە ناکۆکی، هیچیشتان پیشکەش ناکات هەمان شت نەبیت کە لەم دونیایەدا لێی بێزارن، هیچیشی تیا نابیستن ئەوە نەبیت کە ئەمرۆ گویتان هەراسان بووە لێی، بەلام رەنگە ئەمجارەیان پیتان بلین بازار ئازاد تر ئەکەین، کەرکەک میشکی کوردستانە لەبری دل و چاوی، ئەمریکا دۆستی هەموومانە نەک دۆستی حیزبەکان. ئەمە لەکاتیکا بازارە ئازادەکەی ئەمرۆ چیمان پیشکەش ئەکات و چیمان لە ئازادی سلیمانی و هەولیرو دهۆک وەگیر کەوتووە، سبەینیش هەرئەوەمان لەو بازارەو لە ئازادی کەرکوک دەستدەکەویت. جا با دوو حیکایەتیشتان بۆ بگیرمەوە:

دەڵێن دوو برادەر زۆر یەکترییان خۆشدەویت، یەکەمیان دەپرسیت:

- ئەگەر 2 خانووت هەبوایە چەندیت ئەدا بەمن؟
- دووهەم: خانوویەکیان.
- ئەی ئەگەر 2 سەیارەت هەبوایە؟
- یەکیکیان.
- ئەی ئەگەر 2 کراست هەبوایە؟
- هیچیان.
- بۆچی؟
- چونکە دووکراسەکەم هەیە.

ئەمانیش لە سلیمانی و هەولیرو دهۆک بەشمان نادەن، کەچی گۆرانیمان پێ ئەلین بۆ کەرکوک.

ئەم یاریە پەرلەمانیەی لیستی نەوشیروانیش وەک ئەمەی خوارەوە ئەبینم:

کۆمەلیک شێت لە شیتخانە رائەکەن و شار ویران ئەکەن. دکتۆریکی ووریا ئەلیت ئیوە دەرگای شیتخانەم بۆ بخەنە سەرپشت و حەقتان نەبیت. ئینجا سەدریەکەی لەبەری دائەکەنیت و ئەیگریت بەدەستیەوەو لەشیتەکان شیت تر دەستئەکات بە گیرەشیوینی و ئاژاوەگیری، ووردە ووردە بەناویانا ئەروات تا ئەچیتە پیش هەموویانەوە. پاشان چەند سووڕێک بەناوشاردا ئەیانگیریت و ئینجا روو ئەکاتە دەرگای شیتخانە، هەموویان ئەکاتەوە بەشیتخانەداو دەرگاکەیان لێ دائەخەنەوە.

 


akam.mehmood@yahoo.com