نەوشێروان
گەندەڵیی بەسەر ژیان و هێزی مرۆیی دەکا.
عادل ئیبراهیم
لیستی گۆران بە رابەری نەوشێروان خەریکن
گوتارەکانیان روو دەکاتە گەنجانی "کور و کچ"
"منداڵان" "ژنان و پیاوان" مژدەی ئەوە ئەدەن
بەهه‌شتی سەرزەمین پیکدەهێنن و بوونەتە
فریشتە و پیغەمبەری هەلبژاردن و پەرلەمان،
بەلام دەبێژن کورد بدوینە شەرحی خۆی دەکات، فەرموون
ببیستن بزانن گوتارەکەی نه‌وشێروان کە دەخوازێت راگەیەنێت مرۆدۆستە،
کەچی ئەو چەند کۆپڵه رستەیەی دەرپەراندووە،
نەیتوانیووە رووی فریوکارانە و ناوەرۆکی
نامرۆیی خۆی بشاریتەوە، دەلێت:
"گه‌نج سامانێکی گه‌وره‌ی
گه‌له‌که‌مانه.گه‌لان له هه‌ڵسه‌نگاندنی
توانای خۆیان و ده‌وڵه‌مه‌ندی
وڵاته‌که‌یاندا ته‌نیا ئه‌رز و ئاو و سامانی
سروشتی‌حساب ناکه‌ن به‌ڵکو سامانی
مرۆیی له‌پێش هه‌مو سامانێکه‌وه دائه‌نێن،
گه‌نج به‌نرختره له
نه‌وت و زێڕو زیو، ئه‌گه‌ر زه‌وی
به‌پیت و ئاوی زۆریش هه‌بێت به‌ڵام ده‌ستی‌کاری
گه‌نجی شاره‌زات نه‌بێ چی لێئه‌که‌ی،
ئه‌گه‌ر هه‌مو وڵاته‌که‌ت بیره‌نه‌وت بێت به‌ڵام ده‌ستی‌کاری
شاره‌زات نه‌بێت چۆنی‌ده‌رئه‌هێنیت. ئه‌گه‌ر هه‌مو وڵاته‌که‌ت
زێڕو زیو بێ به‌ڵام ده‌ستی‌کاری گه‌نجی‌شاره‌زات نه‌بێت چۆنی
به‌رهه‌م ئه‌هێنی، به‌ڵام گه‌نجی
کورد ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که خوێندنی
زانکۆ و په‌یمانگاکانیان ته‌واو کردووه
ناتوانێت ئێستا و پاشه‌ڕۆژی خۆی
دابین بکات. به ئاره‌زوی
خۆی کاری
گونجاوی ده‌ست ناکه‌وێ."
گەنج "سامان"ە لە نەوت، ئاو، زه‌وی بە پیت،
زێڕ و زیو بەنرخترە، دیارە نه‌وشێروان کە
دەسەلاتی گرت مامەلەی بازرگانی بە هیزی مرۆیی
دەکاتن، بۆیە هەوڵی دەسەلات ئەدات مرخی خۆی
لەو هیزە مرۆییه خۆش کردووە و قازانجی باشی
بۆ دەبێت و دەزانێت چۆن بیان رەتینێ.
لسیتی گۆران دەستی گەمەی سەر مێزی ناو قوماری هەلبژردنەکەیان بۆ
ناشاردرێته‌وە، ناتوانن
مرۆدۆست بن، کاتێ دەخوازن بانگەشە بۆ بەرنامەکەیان بکەن و خەلک فریو
بدەن، ناتوانن ئەوە بشارنەوە کە مرۆڤ وەک
کالا سەیر ئەکەن و لە بەها و نرخی ناو بازاڕ
و ئابووریدا باسی نەکەن، نەک گرنگی
مرۆڤ لە دابینکردنی
ژیان و خۆشگوزەرانیی و پاراستنی کەسێتیی
و حورمەت و رێز و کەرامەتی بناسنەوە، هەر
بۆیە بێ شەرمانە مرۆ دەخه‌نە
ریزی پیشەوەی هە موو کالا و سامانەکان، کە دواجاریش رژیمی سەرمایەداریی
ئەوەی بە لایەوە بێ بایەخ و
بێ نرخە مرۆڤه،
نه‌وشێروانیش رۆڵه‌ی بە جەرگی ئەو رژیمەیە
بۆ نیشتمانی کوردایەتی لەوپەری سەرکوت و دژه
مرۆیی‌دا، ئامادەیە گەندەڵیی
نەک بەسەر سامانی کوردستانەوە بکات ئەوەتا وەسفی خۆی دەکات کە گەندەڵیی
بەسەر ژیان و هیزی کاری مرۆکانیش دەکا.
|