١٨\٧\٢٠١١
نه‌وشێروان
هه‌نووکه‌ش هه‌ر وه ده‌زانێ سه‌رده‌می (درهه‌م)ه!

دارا ئه‌حمه‌د
یه‌که‌ک له رێگره هه‌ره کاریگه‌ر و پڕ له گرفته‌کانی ناڕه‌زایه‌تیی
جه‌ماوه‌ر به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداره
چه‌وسێنه‌ره به ناو دیموکراسییه‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌رده‌م
هێنده‌ک لایه‌ن یان ده‌سته‌ی گچکه گچکه‌ی نه‌رێننیی له نێو کۆمه‌ڵ په‌یدا
ده‌بن و به گوێره‌ی بارودۆخه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆ ده‌خزێننه
نێو به‌ره‌ی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ری چینه نه‌داره‌کان و ئازادیخوازه‌کان
و ناو له خۆیان ده‌نێن ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و لایه‌ن و ده‌ستانه‌ش له دوو
که‌ناڵی جودا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دروست ده‌بن:
یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه که له ئه‌نجامی نه‌بوونی هێزه‌کی رێکخراو که
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر رێکده‌خا و سه‌رپه‌رشتیی ده‌کا.. ده‌سه‌ڵاتداران
له نێو ململانێی خۆیان له‌سه‌ر پێگه و به‌شه قۆرخکرایه‌کانی سامانی
خه‌ڵک به جۆره‌کی تاکتیکییانه‌ی نه‌خشه‌داڕێژرا
هێنده‌ک ده‌سته و لایه‌ن له نێو خۆیان - که حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و
پاشکۆکانیان و حکومه‌ته - به ناوی ئۆپۆزسیۆن دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی خۆبه‌خۆی جه‌ماوه‌ر و
رێکخراوبوونی پێ له‌بارببه‌ن، جا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن ئه‌وه به پێی
بۆگونجانیان له چه‌ند سیناریۆیه‌ک به ناوی یه‌کگرتنه‌وه ئه‌و ده‌سته
و لایه‌نانه به‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ده‌نه‌وه یان به ناوی گفتوگۆ و هاوپه‌یمانیی
و حکومه‌تی بنکه فراوان - که له باشترین باریدا حکومه‌تی سه‌رمایه‌داران
و بارزگانه سیاسه‌تبازه‌کانه - به پیێ چه‌ندایه‌تیی مێگه‌لی جه‌ماوه‌ری
ده‌نگده‌ر بۆ هه‌ر حیزب و لایه‌نه‌کیان ده‌سه‌ڵات ده‌به‌شنه‌وه.
دووه‌م: هێنده‌ک له‌و حیزبانه‌ی که له ده‌رێ و له سه‌ریێ گه‌ل و
ویست و ئامانجه‌کانیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی
که‌سیی هێنده‌ک سیاسه‌تباز دروست ده‌بن.. له پێناو په‌یداکردنی ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ونه ململانێیه‌کی توند تا ئاستی یه‌کدی له‌نێوبردن.. هه‌ر یه‌که‌ی
ده‌یه‌وێ لای خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵات به ته‌واویی بۆ خۆی داگیر بکا یان
هیچ نه‌بێ زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی به‌ربکه‌وێ، له‌و نێوه‌دا ئه‌و لایه‌ن
یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان لاوازه ده‌که‌ونه ده‌رخستنی
لایه‌نه نه‌رێنییه‌کانی سیسته‌مه‌که و سواری شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تیی
جه‌ماوه‌ری ساده و ساکار ده‌بن، ئیدی سه‌ره‌نجام ململانێکه یان ده‌گاته
ئه‌و ئاسته‌ی که حیزبه‌ک یان چه‌ند حیزبه‌ک له ده‌سه‌ڵات لا بدرێن و
حیزبه‌ک یان چه‌ند حیزبه‌کی دیکه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.. یان ئه‌وه‌ته
جۆره‌ک له هاوسه‌نگیی هێز دروست ده‌بێ و ده‌گه‌نه رێکه‌تن
و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر یه‌ک له
لایه‌نه‌کان وه‌ک جۆری یه‌که‌م ده‌سه‌ڵات ده‌به‌شنه‌وه.
ئه‌و دوو جۆره هه‌ردووکیان ئۆپۆزسیۆنی ساخته‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان
به جه‌ماوه‌ر و ماف و ئازادییه پێشێلکرایه‌کانی
جه‌ماوه‌ره‌وه نییه و ره‌نگه له هێنده‌ک بارودۆخ ئاوێته‌ی یه‌کیش
ببن، به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه هه‌رده‌م به هۆی ژیانی پڕ له چه‌وسانه‌وه
و هه‌ژاریی و نه‌بوونی ئازادییه‌کان و ساده‌ترین مافه‌کانی
مرۆڤ له نێو ئه‌و سیسته‌مانه کۆمه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی
ساده و ساویلکه هه‌ر په‌یدا ده‌بن - هیچ نه‌بێ له سه‌ره‌تادا - به‌و
جۆره ئۆپۆزیسیۆنه ساختانه په‌یوه‌ست ببن.
له کوردستان، (یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) له جۆری دووه‌من به‌ڵام نه‌وشێروان
ناچاری کردن که ئێستا جۆری یه‌که‌میشیان بۆ بشێ، سه‌ره‌تا زۆر که‌س هه‌بوون
ئه‌وها له (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) ده‌گه‌یشتن که ره‌نگه به ده‌سیسه‌ی
یه‌کێتی که باڵێکی ده‌سه‌ڵاته به رێکه‌تن له‌گه‌ڵ باڵه‌که‌ی دیکه
دروست کرابێ.. بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆبه‌خۆ و ئاسایی جه‌ماوه‌ریی
- که پێش دروستکردنی (گۆڕان) زۆر په‌نگی خواردبۆوه و خه‌ریکبوو ته‌قینه‌وه‌ی
گه‌وره‌ی لێ وه‌پاش بکه‌وێ - پێ له‌بار ببه‌ن و پاشانیش به جۆره‌ک له
جۆره‌کان یه‌کبگرنه‌وه. به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌وهای بۆ ده‌چن
که ئه‌وانیش له جۆری ئۆپۆزسیۆنی ساخته‌ی دووه‌م بن، هه‌رچه‌نده به
پێی ئه‌و رووداو و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌و دواییه‌ی بارودۆخی سیاسیی
کوردستان هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی دووه‌م له‌بارتر و گونجاوتره بۆ (گۆڕان) به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نیا تاکه که‌سه‌کی ده‌ستبه‌خوێن و دیکتاتۆری
وه‌ک نه‌وشێروان داینه‌مۆی بزووتنه‌وه‌که‌یانه ده‌شێ له‌سه‌ر هه‌ردوو
په‌ت یاری بکا و به پێی بۆگونجان هه‌ردووکیان بێ یان یه‌کێک له‌و
دووجۆره بێ!
دیاره ئێستا به هۆی ئه‌و پێشکه‌تنه زانستییانه‌ی ئه‌و دواییه به
تایبه‌تیش له بواری په‌یوه‌ندییکردن و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕانی
ژیان و هۆشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان ئه‌و
جۆره ئۆپۆزسیۆنانه هه‌ر زوو زوو ناچار ده‌بن له خۆیان بدوێن و
رووکاره ساخته‌کانیان ده‌ربکه‌ون، ئه‌وه‌ته هه‌ر ئه‌وڕۆ -
١٧\٧\٢٠١١
- نه‌وشێروان له پاش ئه‌وه‌ی که گۆڕانه‌که‌ی تووشی دۆڕانه‌کی مسۆگه‌ر
بووه.. ده‌زانێ که ئیدی نه‌ک جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵکه ساده و ساویلکه‌که
نییه که ماوه‌یه‌ک بازاڕی سیاسه‌تبازیی خۆی پێ گه‌رمکردن به‌ڵکه
جێگه‌ی باوه‌ڕی کۆنه یه‌کێتیه‌کانی خۆشی نییه.. دێ و به بێ هیچ شه‌رمشۆیه‌ک
له که‌ناڵه دژه ئازادییه‌که‌ی (که‌ی ئێن ئێن)ه‌که‌ی خۆی - که به
سامانی دزرای گه‌ل دامه‌زرایه - له لایه‌ک باس له‌وه ده‌کا که
ئێستا یه‌کێتی و پارتی (گوێ له خه‌ڵک راده‌گرن!) که گوایه ئه‌و
ناچاری کردینه گوێ له خه‌ڵک رابگرن!!! ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی
ئاماژه‌یه‌ک بداته ده‌سه‌ڵات که ئه‌گه‌ر گوێم لێ رابگرن و له ده‌سه‌ڵات
به‌شم بده‌ن ئه‌وه ده‌توانم ئه‌وها له جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نم که ده‌سه‌ڵات
به‌ره‌و باشیی ده‌چێ و ئامانجه‌کانی خه‌ڵک له‌به‌رچاو ده‌گرێ، هه‌ر له
هه‌مان کاتیش‌دا که ده‌بێژێ یه‌کێتی و پارتی دوو حیزبی دژ به ویست و
ئامانجه‌کانی خه‌ڵکن و دوو حیزبن به‌ره‌و دیکتاتۆریی زۆرینه ده‌چن و
به کورتیی دوو حیزبی تۆتالیتا‌ر و شه‌ڕفرۆشن بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی
شه‌ڕی نێوخۆ هه‌یه!!! به‌وه‌ش ده‌یه‌وێ ئاماژه‌یه‌کی دی به ده‌سه‌ڵات
بدا که ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن بۆی ئه‌وه شه‌ڕی نێوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێنێ!
جگه له‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی و سه‌رله‌به‌ری
قسه بێسه‌ر‌وبه‌ره‌کانی دیکه‌ی پڕ پڕن له ناکۆکیی و خۆبه‌درۆخستنه‌وه
به هیچ جۆر و شێوه‌کیش له‌گه‌ڵ لۆژیکی ئه‌و سیاسه‌ته ناگونجێن که به
ئاسته‌م له خه‌می وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه پێشێلکرایه‌کانه‌وه
بێ.. ئه‌رێ هیچ سیاسییه‌کی گه‌مژه هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێ که نه
دوو حیزبی دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌رستی وه‌ک
پارتی و یه‌کێتی هی ئه‌وه‌ن بتوانن گوێ له خه‌ڵک رابگرن.. نه نه‌وشێروانیش
- که کۆپییه‌کی (ره‌ش و سپی) و ته‌ڵخی تاڵه‌بانییه - هی ئه‌وه‌یه به
دوای ئامانجه‌کانی گه‌ل بکه‌وێ.. نه ده‌شتوانێ ئه‌و هێزه‌ی هه‌بێ شه‌ڕی
پارتی و یه‌کێتی پێ بکا، ئه‌گه‌ر گریمان به هه‌ر درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک
و خۆفرۆشتنێکیش هه‌یه ئه‌و هێزه په‌یدا بکا.. ئه‌وه ده‌بێ یه‌که‌م
ته‌قه به بڕیاری ئاغاکه‌ی - ئه‌مه‌ریکا - بێ و هه‌ر به بڕیاری ئه‌ویش
دوا ته‌قه بکا! که‌واته ئه‌و که خۆی (خاڵی پاش کۆما)یه له
بڕیاری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆ ئه‌و
چاوسۆرکردنه‌وه گێلانه‌یه‌ی له چی!؟
له راستییدا سیاسه‌تمه‌داری خه‌ڵه‌فا (ببوورن عه‌سکه‌رتاری خه‌ڵه‌فا)
هه‌ر ئه‌وه‌یه؛ ئه‌و هه‌ر وه ده‌زانێ سه‌رده‌می شاخ و پێش داگیرکردنی
عێراقه تا هه‌ر ده‌مه‌ک ئاره‌زوو بکا شه‌ڕی نێوخۆ هه‌ڵبگیرسێنێ وه‌ک
ئه‌وه‌ی که پێشان ده‌یکرد و ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌شتیاری شه‌ڕه
نێوخۆکان بوو، ئه‌وه رێک ئه‌وه‌م به بیر دێنێته‌وه که: هاوسێیه‌کمان
هه‌بوو له گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆمان.. له سه‌ره‌تاکانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
رابردیی که‌ڕ ببوو، ئه‌و کات هێشتا (درهه‌م) باوی مابوو.. ئیدی درهه‌م
هه‌ر ئه‌و نرخه‌ی جارانی هه‌بوو لای ئه‌و چونکه گوێی له به‌سه‌رچوونی
درهه‌م نه‌ببوو.. بۆیه ئه‌و هه‌ر به حیسابی پێشان له ناوه‌ڕاسته‌کانی
نۆهه‌ته‌کان ده‌یگوت: (ده بڕۆن دوو دیرهه‌مان ببه‌ن.. دوو ده‌سکه
توورانم لۆ بکڕن)!
١٧\٧\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|