په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٢\٢٠١٥

نەوشیروان موستەفا لەخشتە مەبن.
- نامەیەکی کراوە بە زمانێکی سادە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان -


پێشرەو حەمید    


چۆنێتی دروست بون و ھۆکارەکانی بزووتنەوەکەتان دیارە و پێویستی بەوە نیە سەرلەنوێ درێژە بەو بابەتە بدرێتەوە ، ئەوەی گرنگە بیزانن و بیرتان چوە ، ئامانجەکانتانە ! ئەوەی وەختە ئیغراتان بکات ئەو لوت بەرزییە کە وەک ئەوانی تر توشتانھات کە چونە ناو حکومەتەوە و گوێتان بۆ پێشنیار و سەرنجەکانی ئێمەو مانان نەدا!


پارتی چی کرد و چۆن ڕەفتاری کرد لەبەرامبەرتان ئەوەگرنگ نیە، ئەوەی گرنگە ئەو فۆرمی مامەڵەکردنەیەکە پێشتر کارتان پێدەکرد و ئێستا گوڕیوتانە و ھەروەک ئەوانی تر وەختەئیتر درێژە بەفۆرمی سیاسەتکردنەکەتان بدەن!!


زۆر بەکورتی ئەوەی گرنگە کە بیزانن ، بۆچونی کەسانی خەمخۆری ناو میللەتەکەیە ، نەک ھاندان و پشتگیریکردنی کەسانی ھەڵپەرست و ئەندامە پاوەنخوازەکانی خۆتان ، ئێوە بۆئەوە دروستبون تا پێناسەیەکی تر بدەنەوە بەکار و خەباتی مەدەنیانە ، نەک بیر لەوەبکەنەوە چۆن ڕەفتارتان لەگەڵ دەکرێت بەھەمان گیانەوە کاردانەوەتان ھەبێت!!


دەپرسم ئێوەش وەک ئێمە پێکەنینتان بەوە نایەت کە بزووتنەوەکەتان بیرلەوە بکاتەوە بەخەیاڵیش چەکدار ناو نوسبکات و بزووتنەوە مەدەنییەکەتان ، بکات بە بزووتنەوەیەکی چەکداری ؟ ئێوە چەکدارتان بۆچیە ؟ بۆپاراستنی بارەگاکانتان یان بۆ چاوترساندنی نەیارەکانتان ؟ ئەگەر بۆھەرکامیان بێت ، ئەوە ئەو کات جیاوازی ئێوە و ئەوان چییە و ئیترگۆڕان و گۆڕانکاری لە کۆیدایە و چۆن؟


ڕێگەمەدەن بەھۆی گوتای سۆزئامێزی ڕۆشنبیرەکانتانەوە نەوشیروان موستەفا لەخشتەببرێت و ھەروەک ئەوانەی تر گردەکەی زەرگەتە پـڕبکات لە ئۆتۆمبیلی سەربازی و چەکداری تینو بەخوێن ، بزووتنەوەی گۆڕان دەبوو بەھەمان نەفەسی سەردەمی ئوپۆزسێون بونی خۆیەوە کاری بکردبایەو پارتی و ئەوانی تریشی فێربکردایە کە بۆیەک لای کردنەوەی کێشەکانیان لەگەڵ ھەرلایەکدا پەنا بۆزەبر و زەنگ نەبن و بەچەکەوە نەچنەسەر ھیچ بارەگای لایەنێکی تر ، کەچی بەبیانوی جیاواز جیاوازەوە بانگەشەی بەچەکدارکردنی پارتێکی زیندو گەوری مەدەینانەدەکەن و وەختە خۆتان تەسلیمی ئەو تەڵەو پیلانەبکەن کەبۆتاد دانراوە ، ئەوەی دەیبین ئەوەیە کە بەداخەوە پارتی وەختە ناچارتان بکات کە وەک ئەوان وابن و بۆ ھەمیشە خۆتان چەکدار بکەن!!
 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک