٣١\١٢\٢٠١٥
نەوشێروان موستەفا
سەرکردەی سیاسیی ژمارە چەندە؟

پێشرەو حەمید
ئەوەی بەوردی چاودێری ڕەوشە نـاسەقامگیرییە سیاسیەکانی کوردستان بکات
ئەوە بەباشیی دەزانێت کە نەوشێروان موستەفا کێیە ، بۆیە ناکرێ
بۆناساندنی ھەمو جارێک ئەو بابەتە چەند بارە بکرێتەوە ، بەڵام ھیچ
کەسێک تەنانەت کەسە نزیکەکان و ھاوڕێ کانیشی بە باشی ئــــەو ناناسن ،
ئەوەش ئەو نھێنییە کە ئەو پیاوەی وەک خۆی ھێشتووەتەوە و ھەمیشە لەکاتی
دەرکەوتنیدا یان لێدوان و ئاراستەکردنی سیاسەتەکانی دا ، زۆرکەس توشی
شۆک دەکات بە واتایەک کە لایەنگرانی دڵخۆش دەبن و و نەیارەکانی زیاتر
نیکەران تر و دڵشکاوتر دەکا!
دیارە کە بەھۆی نەوشێروان موستەفا و بزوتنەوەکەیەوە ، زۆرکەسی نەناسراو
یان زۆرکارەکتەری ون بوی ناو کایە سیاسەکە لەپڕێکدا دەرکەوتن و بەخێرای
بەشێوەیەک ناسێنران کە تائێستاش وەھا شۆک بون کە ڕەنگە بۆھەمیشە لەو
بارەدا بمێننەوە و نەگەڕێنەوە سەرخۆیان ، دەیان کەسی خێرا ھەڵتۆقیو ھەن
و ناوھێنانیان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم باسە کاری ئێستانیە وەک
ھێنانەوەی بەنمونە یەکی زیندوو!
نەوشێروان موستەفا بڕیارە ئیتر بگەرێتەوە نیشتیمانی خۆی لەدوای باشتر
بونی باری تەندروستی ، ھەربۆیە ھەر لەئێستاوە سەدانی تر دەیانەوێت
گەڕاندنەوەکەی بەکاربھێنن بۆ ھەڵتۆقین و خۆناساندینان لەڕێگەی
میدیاکانی گۆڕان و ئەو مەکۆیانەی کە لەسنوری ژیانی ئەودا کاردەکەن و
ھەروەک لایەنگرانی ئەو پارتانەی تر سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ
بەخێرھێنانەوەی سەرکردەکەیان ، ئەڵبەتە زۆریەک لەوانە نێتێکی پاکیان
ھەیە و ھێشتا دڵیان بەستوە بەو ئومێدەوە کە بڕیارە گۆڕان کاری
سەرسەختانەی بۆ بکات بۆ ئەنجامدانیان!
نەوشێروان موستەفا کەس بەباشی نایناسێت ، بەڵام زۆربەمان بەباشی
دەزانین ئەو کێیە ، ھەربۆیە ئەگەر ئێمە نەوشێروان موستەفا بناسین ئەوە
ھەرگیز وەک ئەوانی تــر ناکات و بەدزی ھەمو لایەکەوە لە بەکرەجۆەوە
بەخشکەی خۆی دەکاتەوە بە ناو شاردا و ڕۆژی دووھەمیش " بەپیاڵە چایی
یەکی کەم شەکرەوە سێ تا چوار سیگاری ئیکسپایەر بەبادا دەکات " ئەگەر
وای نەکرد و وەک ئەوانی تــر چاوڕوان بوو ١٠ ھەزار کەس لەسەر شەقامەکان
چەپڵەی بۆ لێبدەن و گوڵبارانی بکەن ، ئەوا زۆرینە بــــەباشی دەیناسن و
کەمیشنەکەیش دەزانن ئـــەو کێیە.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|