نه‌وشیروان مسته‌فایش
كورده.
كۆمه‌ڵیك گه‌نجی زانكۆ
هه‌موومان ده‌زانین كه ماوه‌ی پیَنج شه‌ش ساڵه كاك نه‌وشیروان كۆمه‌لیَك
گه‌نجی له خۆی كۆكردۆته‌وه‌و میَشكی سه‌ری ئه‌وان و هه‌موو خه‌ڵكی كون
كردووه به باسی گه‌نده‌ڵی و خراپی حكومه‌ت . كۆمه‌ڵیك له ئیَمه‌ی گه‌نجان
باوه‌رِمان پیَكرد و ته‌نانه‌ت هه‌ندیكمان به (فریاد ره‌س)یش و پیَغه‌مبه‌ر
دامان ده‌نا به‌لاَم ...هۆكاری كات وورده وورده بۆمان ده‌رده‌خات كه
كاك نه‌وشیروانیش وه‌ك ئه‌وانی دیكه په‌روه‌رده‌ی گۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌ت
و ژیانیَكی فه‌وتاوه. خودی نه‌وشیروان هه‌ڵگری هه‌مان پرِۆگرامم و
بۆچوونه كه رِه‌خنه‌یان لیَده‌گریَت و
گاڵته‌یان پیَده‌كات و جنیَویان پیَده‌دات . پیَویسته بۆ ئه‌وه‌ی
ئیَمه‌ش و خه‌ڵكیش جوابیَكی رِاستگۆیانه‌یان ده‌ست بكه‌ویَت كاك نه‌وشیروان
و كه‌سه‌كانی چوارده‌وری زۆر به‌راستگۆیانه له گه‌ڵ گه‌نجاندا بدویَن
و فرت و فیَڵ نه‌كه‌ن درۆی شاخدار بۆ كاره نه‌شیاوه‌كانیان نه‌دۆزنه‌وه
چونكه ئیَمه‌ی گه‌نج ئه‌مرۆش نه‌بیَت سبه‌ی بۆمان ده‌رده‌كه‌ویَت و وه‌كو
ئه‌وانی كه خۆت پیَیان ده‌ڵیَی گه‌نده‌ڵ ترِرِۆت ده‌بن .
1. Coward: One who, in a perilous emergency, thinks with his legs.
Ambrose Bierce
وه‌ک ئه‌مبرۆس
... ده‌ڵیَت كه‌سی ترسنۆك له كاتی زه‌روه‌تی ترسناكدا به پیَیه‌كانی
بیر ده‌كاته‌وه . به‌رِیَز كاك نه‌وشیروان تۆ به‌وه‌ده‌چیَت كه وه‌ك
نمونه‌كه‌ی ئه‌مبرۆس وابیت چونكه له چه‌ند جاریَكدا كه زه‌رووره‌ت
پیویستی پیَت بووه قاچه‌كانت ( پیَیه‌كانت ) رِیَنیشانده‌رت بوون له
جیاتی بیر‌و هۆشت ...( بۆ نمونه : له‌كاتی وانه ووتنه‌وه‌ت له زانكۆی
سلیَمانی , هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان و چوننت بۆ په‌رِله‌مان ) ئه‌وتا
دوای هاندانی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه نه‌گبه‌ته قاچه‌كانت جورئه‌تی ئه‌وه‌ی
نه‌بوو بچیته په‌رله‌مان و ئه‌وقسانه‌ی له ژووری دانیشنه‌كه‌ی ماڵی
خۆتتا بۆ گه‌نجانی ده‌كه‌یت له په‌رِله‌مان به براده‌رانی هاو شۆرشی
خۆتت بگوتایه . هه‌موو ئینسانیَك ئازا‌و بیَغیره‌ت ئه‌توانن له ماڵه‌وه
رِه‌خنه له هه‌موو شتیَك بگرن . به‌لاَم ته‌نها پیاوی ئازا ده‌توانیَت
به‌ره‌و رِوو و به ناوچاوی غه‌دركاردا بیڵیَت .
بۆ نه‌چونه‌كه‌شت درۆیه‌كی شاخداری هاوشیَوه‌ی درۆكانی هه‌موومانت حازر
كرد كه خه‌ڵك ئه‌ونده ئازانین به‌ره‌و رِوو پیَت بڵیَن كه ئه‌و به‌هانانه
مناڵ‌یش ناخه‌ڵه‌تیَنیَت و زۆر بووده‌ڵه‌ن.
2. Every experiment, by multitudes or by individuals, that has a
sensual and selfish aim, will fail.
Ralph Waldo Emerson
وه‌ك ئیَمرسۆن ده‌ڵیت هه‌موو ته‌جروبه‌یه‌ك
كه به خۆپه‌رستی و ته‌نها بیر له خۆكردنه‌وه په‌یدا بووبیَت ئه‌وا
به‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر دۆرِانه . هه‌موو گه‌نجان زیاتر له حزبه‌كانی
تر به وریاییه‌وه ته‌ماشای كرداره‌كان و هه‌لبژاردنه‌كانت و بۆچونه‌كانت
ده‌كه‌ن چونكه وه‌عدی شتی زۆر گه‌وره و ئایدیال ئه‌ده‌ی به‌لاَم كه
وورد ده‌بینه‌وه له بنچینه‌و بنه‌مای كاره‌كانت ده‌رده‌كه‌ویَت كه
ته‌نها كاری خۆپه‌رستانه‌یه‌و هیچ حسابیَكی به‌رامبه‌رت نه‌كردووه بۆ
نموونه:
- عوسمان بانی مارانی و حه‌مه تۆفیق هه‌ردووكیان موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام
په‌رله‌مانی و وه‌زیری یان هه‌یه سه‌ره‌رای موچه و شه‌ریكی كۆمپانیای
ووشه ... كه‌چی كۆمه‌لیَك له گه‌نجان و هوادارانی خۆت بیَ موچه بوون
و كاری خۆ به‌خشایان پیَده‌كه‌یت و هانیان ئه‌ده‌یت بچن به‌گژ ده‌سه‌لاَتدا
. ئه‌ی ئه‌و موچانه‌ی ئه‌وان وه‌ری ئه‌گرن هی ده‌سه‌لاَت نیه ...
یاخود ئه‌و كه‌نجه نه‌گبه‌تانه ده‌رده‌كریَن له رِیزی یه‌كیَتی و
نان برِاو ده‌بن كه‌چی خوت و گه‌وره‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ت ئیَستاش ئه‌ندامی
به‌رزی یه‌كیَتین .. گه‌ر ئه‌ونده خۆپه‌رست نین بۆ موچه‌كانتان له‌كه‌ڵ
هه‌ندیَك له ده‌ركراوانه‌دا به‌ش ناكه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش خۆ په‌رست
بوونایه وه‌ك ئیَوه ئیَستاش موچه‌یان ده‌بوو و ئیسراحه‌ت ده‌بوون وه‌ك
جه‌نابتان . ئیستاش داوه‌ی به‌شی زیاتر ده‌كه‌ن له یه‌كیَتیا. ئایا ئه‌وه
به‌شی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌یه كه تۆیان گه‌یاندۆته وه جیَیه یان وه‌ك
هاوسه‌رده‌مانت له نیَوان خۆتاندا به‌شی ئه‌كه‌ن وه‌ك 10 ملیۆنه‌كه‌ی
مامت "ئه‌و كه‌رانه‌ش كه خۆیان كه‌ر ده‌كه‌ن بۆ تۆش نه‌بیَت بۆ یه‌كیَكی
تر هه‌ر كه‌ر ده‌بن" خۆت فه‌رمووت .
1. Cruel leaders are replaced only to have new leaders turn cruel.
Che Guevara
سه‌یر له‌وه‌دایه چیَ جیڤارا ده‌ڵیت كه
لابردنی سه‌رۆكی دڵره‌ق بۆ ئه‌ویه سه‌رۆكیكی تر بیته جیگای كه دڵرِه‌ق
ده‌بیَت . گه‌نجان ده‌زانن كه چه‌ند دڵت رِه‌قه و بیَ مه‌زاجی بۆ
رِای به‌رامبه‌ر و هیَشتا تۆ سه‌رۆك نیت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببیت به‌سه‌رۆك
به‌پیَی جیڤارا بیَت تۆ چیت لیَدیَت؟ . ئیستاكه ئازادی رِاده‌ربرِن له‌لات
نیه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتت هه‌بوو چۆن ئه‌بیَت؟ ئیَستاكه كۆمه‌ڵیَك
ماستاوچی دایان پۆشیووی ئه‌ی كه بووی به‌سه‌رۆك ژماره‌یان چه‌ند زیاد
ده‌كات؟
ماوه‌ی چوار مانگه لیسته‌كه‌ت هه‌یه كۆمه‌ڵیك هه‌ڵه هه‌ن دڵسۆزانت
ئه‌یانه‌ویَت پیَت بڵیَن كه‌چی ده‌روازه‌یه‌ك نیه لات باسی بكه‌ن . بۆ
نموونه:
كاك نه‌وشیروان : یه‌كیَك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌ر به لیسته‌كه‌ت
(ب .رِ. گ ) له ناو خه‌ڵكاندا وا قسه ده‌كات كه تۆ به چه‌قه‌نه‌یه‌كی
ئه‌و رِه‌قس ئه‌كه‌یت و چی بڵیَت به‌قسه‌ی ئه‌كه‌یت . هه‌ر ئه‌م براده‌ره
ده‌ستی كردووه به فشه فشی شكات كردن له ده‌ره‌وه و عیَراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كه‌چی رِاستیه یاساییه‌كه‌ت پیَناڵیت كه ئه‌م شتانه ده‌وریان نیه و
هیچ ناگه‌یَنن له ناو كۆمه‌ڵگای ده‌وولی دا چونكه هه‌ریَمی كوردستان
ئه‌ندام نیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ( ئه‌گه‌ر كه‌میَك سه‌عی
بكردایه له یاسای نیَوده‌وله‌َتیا له كاتی خۆیَندنی قانوون ئه‌هلیه‌كه‌یدا
ئه‌وه‌ی ده‌زانی) . زه‌لامی وا زۆر بڵی و هه‌ڵه‌شه و بووده‌ڵه خۆت و
لیسته‌كه‌شت بووده‌ڵه‌ده‌كه‌ن له‌ناو خه‌ڵكانا . ئه‌و ئه‌و پیاوه‌یه
كه له ئافره‌تیَكی دا له ناو مه‌حكه‌مه ئیَستاش له‌ناو په‌رِله‌ماندا
له جیَی سۆیَندی یاسایی سویَند به‌سه‌ری باوكی ئه‌خوات.
هه‌ندیَكی تر له گله‌ییه‌كان ئه‌وه‌یه به‌رِیَزت چون بووی به سه‌رۆكی
گۆرِان ( كوا ده‌نگدان كوا هه‌ڵبژاردن كوا ئه‌و رِای خه‌ڵكی چوار ده‌ورت
) كیَ ده‌نگی بۆ داویت وا سه‌رۆكیت ... كۆا شه‌رعیه‌تی خۆت .... جاریَ
شه‌رعییه‌ت بۆخۆت دروست بكه ئنجا وه‌ره‌وه باسی خه‌ڵك و حكومه‌ت و
خوا ده‌كه‌ین.
له ئیستاوه به‌هۆی نه‌چونت بۆ په‌رله‌مان ئه‌ندامانی سه‌ر به‌لیسته‌كه‌ت
ئه‌بیَت بیَنه ده‌ره‌وه و ته‌له‌فۆنت بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رِای خۆیان
بڵیَن ئه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك حزبه‌كانی تر نیه ( ئه‌ریَ قبووڵ ئه‌كه‌یت ئه‌گه‌ر
ده‌نگ بده‌ن به شتیَك كه به‌لای خۆیانه‌وه په‌سه‌نده ) .
تۆ ده‌ڵیت گۆرِان و گۆرِین ئه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌ریَم برِوخیَنیت و
رِسوای بكه‌یت پیَمان ناڵیَیت چی ئه‌گۆرِیت . گۆرِان له هه‌وادا
ناكریَت ئه‌بیَت شتیَك هه‌بیَت كه بیگۆرِیت . ئه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی
هه‌ریَم و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵ و ته‌زویر چی بن و به هه‌موو عاله‌م
بڵیی كه كورد ته‌زوویر چی و رِسوایه ئه‌ی پیَمان ناڵیت چۆن كه‌خۆت
حكومه‌تت هه‌بوو ئه‌ی سه‌لمیَنیت كه ته‌زویرچی و دزو گه‌نده‌ڵ نیت كه
له كاتیَكدا خۆشتان كوردن ( ئه‌ی بۆ ئه‌وه نازانیت كه گه‌ل و
نیشتیمان و باوه‌رِیشیان به‌یه‌كه‌وه ئه‌خویَنریَنه‌وه له ده‌ره‌وه
) تۆ ی به‌رِیَز و خه‌ڵكه‌كه‌شت له‌ناو ئه‌م میلله‌ته‌دا گه‌وره بوون
خۆ له مه‌ریخه‌وه نه‌هاتوون ئیَوه پاك خه‌ڵك پیس بیَت هه‌مومان په‌روه‌رده‌ی
ئیَره‌ین و نامانه‌ویَت گۆرِرِان و گۆرِینه‌كه‌ت ببیَت به( ترِرِان )
و ترِۆ بوون .
چوارمانگ زۆرماوه‌یه‌كی كه‌مه ( جاری واهه‌یه كتیَب خویَندننه‌وه‌یه‌ك
چوار مانگ ده‌بات ) تۆ به‌ته‌مای له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا و به‌هۆی كۆمه‌ڵك
كه‌سی هه‌مان په‌روه‌رده‌و بۆچوونه‌وه سه‌رتاپا شته‌كان بگۆریت ( به
هیَواشی پرسیاریَك له خۆت بكه بزانه ئه‌مه واقعیه ) پرِۆژه‌ی وا
گه‌وره هه‌موومانی ده‌ویَت و كوردستان پرِه له شاخ و داخ و ده‌شتایی
هه‌مووی له چوارمانگدا نابیَت به گردیَك و چه‌ند ووشه‌یه‌ك. سبه‌یه‌كه‌ت
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر زووبیَت زووش برِوات.
2. The revolution is not an apple
that falls when it is ripe. You have to make it fall.
Che Guevara
نیاز
|