٥\٣\٢٠١٠
نه‌وشیروان قه‌ت
ناگۆڕێت.
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
ئه‌گه‌ر ووشه‌ی گۆڕان به‌بنه‌ما بگرین جوانترین و پێداویسترین ووشه‌یه
که ده‌بێت هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا بۆ ژیانی خۆی و چوارده‌وره‌که‌ی به‌بنه‌مای
بگرێت ، من خۆم یه‌کێکم له گۆڕانخوازان ، باوه‌ڕیش ناکه‌م جگه له که‌سانی
که‌م ئه‌ندامانی ئه‌قڵی که‌سێک هه‌بێت که گۆڕانکاری نه‌وێت ، له هه‌موو
بوارێکی ژیاندا به مانای ژیانێکی نوێیه .
تاکو ئێره ده‌توانین بڵێین له باره‌ی ووشه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌موومان
هاوبیرین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه که نابێت ووشه‌ی گۆڕان ته‌نها له‌سه‌ر
زار بمێنێته‌وه ، به‌ڵکو ده‌بێت له ژیانی ڕۆژانه و بۆ داهاتوش بیکه‌ن
به بنه‌مای پرانسیپی ژیانمان .
نه‌وشیروان بۆ ناگۆڕێت ؟
سه‌ره‌تا کاک نه‌وشیروان ده‌بوایه له‌سه‌ر کانی ( تافان ) له قه‌ره‌داغ
ده‌ستنوێژێکی بگرتایه‌و تاوان و هه‌ڵه و خیانه‌ته‌کانی خۆی بۆ گه‌لی
کورد بهێنایه‌ته زمان و داوای لێبوردنی له گه‌لی کورد بکردایه و په‌یمانی
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی بدایه ، به‌ڵام کاک نه‌وشیروانی
ڕابه‌ری گۆڕان خوێنی ڤامپیره‌کانی خۆی له برینی چۆڕاوی یه‌کێتی و جه‌لال
تاڵه‌بانییه‌وه به‌ده‌ست ده‌خات ، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لیستی
گۆڕان ته‌نها به ڕه‌شکردنه‌وه و رسواکردن و نیشاندانی گه‌نده‌ڵێکانی
یه‌کێتی ده‌ست پێده‌کات و به‌رده‌وامیشه ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کاک نه‌وشیروان
دوور خایه‌نه و چونکه باش ده‌زانێت دوای نه‌مانی تاڵه‌بانی نیوه‌ی
کادێره‌کان ده‌بن به پیاوی نه‌وشیروان و نیوه‌که‌ی تریشی ده‌بن به
پارتی .
سه‌ردانی لیژنه‌یه‌کی ئه‌مریکی بۆ باره‌گای سه‌ره‌کی گۆڕان له هه‌ولێر
خۆی له خۆیدا پاڵپشتیه‌کی ئه‌مریکایه بۆ کاک نه‌وشیروانی کۆنه کۆمه‌ڵه‌ی
ڕه‌نجده‌ران .
نه‌وه‌کانی دوای ساڵی 2000 که تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو خۆشتر له نه‌وه‌کانی
ساڵانی 90 گوزار ده‌که‌ن که به‌شه‌ڕی براکوژی ڕانه‌هاتوون ته‌نها وه‌ک
به‌سه‌رهاتێکی دڵته‌زێن بۆیان باسده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی
گۆڕاندا هه‌مان شه‌ڕی براکوژیان پێده‌که‌نه‌وه له ژێر ناوی گۆڕان و
ئه‌یگۆڕین ، ئێمه که چاودێری ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی گۆڕان نی‌ین ئه‌وخۆکوژییه
ترسناکه‌ی نێوان کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌دی ده‌که‌ین ، چونکه ئه‌وه‌نده
هانی ڕۆڵه‌کانیان ده‌ده‌ین بۆ دژی یه‌کتری هانیان ناده‌ین که ئێمه
گۆڕانین و ده‌بێت خوێنی ده‌ماری ناحه‌زایه‌تی و دووبه‌ره‌کی له له‌شماندا
بگۆڕین ، ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌کێتی نه‌کردایه
به ئامرازی خۆی ئایا چی چه‌کێکی تری هه‌یه که بۆ پروپاگنده‌ی خۆی به‌کاربهێنێت
؟ ، ده‌بێت گۆڕان له خودی زاتیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات وه‌ک ئه‌و باوکه‌ی
داوای نه‌کێشانی جگه‌ره له منداڵه‌که‌ی بکات و که‌چی خۆشی جگه‌ره
بکێشێت ، که گۆڕان داوای گۆڕانکاری و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ده‌کات ده‌بوایه
کاک نه‌وشیروان له‌سه‌ر گردێکی ناو دڵی سڵێمانی دانه‌نیشتایه که
موڵکی میلله‌ته ، کاک نه‌وشیروان خۆی گوته‌نی که شه‌ریکه به‌شی
مێژووی یه‌کێتییه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستی کێشاوه‌ته‌وه ده‌بوایه بۆ
ئه‌وه‌ی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی خۆی نیشاندایه سه‌ره‌تا باسی له تاوان و
هه‌ڵه و که‌موکوڕیه‌کانی به‌درێژایی 30 ساڵی خه‌باتی بۆ گه‌ڵ بهێنایه‌ته
زمان ، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت پێی وا بێت هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی کۆن
هیچ سودێک به میلله‌ت نه‌به‌خشێت ڕاسته به‌ڵام ده‌بوایه داوایه‌کی
بچوکی لێبوردنی له دایکان و ژنان و خوشک و برایانی شه‌هیدان بکردایه
که خودی خۆشی به‌رپرسه له نه‌مانی ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مانانه ، ئه‌وان
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانن که بڵێن ئه‌یگۆڕین ئه‌مه نه‌بانگه‌شه‌ی
گۆڕینی به‌رگه کۆنه‌کانه به تازه یاخود قوتابخانه به کۆلێج ئێوه
باس له گۆڕینی چاره‌نووسینی میلله‌تێک ده‌که‌ن که هیچ به‌ڵگه و
گرنتیه‌کی پته‌وتان پێشکه‌ش نه‌کردووه ئێستاش وه‌ک شه‌هید ئارام بانگه‌شه‌ی
عێراق چێتی ده‌که‌ن که ده‌بوایه کوردتان نه‌خستایه‌ته داووه ،
ئێستاش ده‌توانن بیگۆڕن داوای لێبوردن له گه‌ل بکه‌ن و ئه‌و گرده‌ی
موڵکی میلله‌تیشه بده‌نه‌وه به خاوه‌نه‌که‌ی و ئه‌گه‌ر زۆر
جوامێریشن دوو قسه به گشتی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانی کوردستان بکه‌ن
.
( خویه‌ک گرتت به پیری ته‌رکی ناکرێت به پیری )
ئه‌مه په‌ندی باووبایرانمانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به گۆڕان هه‌یه و
ئه‌م په‌نده به هه‌ڵه ده‌زانن ده‌بێت له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌وه
داوای لێبوردن بۆ ڕابوردووتان له ئێمه‌ی کورد بکه‌ن .
ئه‌یگۆڕین
ئه‌وکاته‌ی ڕاستگۆبویت
ئه‌یگۆڕین
ئه‌وکاته‌ی هه‌مووشتێکت هێنایه زمان
ئه‌یگۆڕین
ئه‌وکاته‌ی داوای لێبوردنت کرد
ئه‌یگۆڕین
ئه‌وکاته‌ی ده‌ستت له یه‌خه‌ی کوردبۆوه و پاشقولت له دوژمنن گرت
ئه‌ی گه‌لی کورد
ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان بگۆڕێت .
|