نه‌وتی کوردستان سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه کوردیانه ده‌سوتێنێ و ووڵاته داگیرکه‌ره‌کان دابه‌ش ده‌کات و کوردستانی گه‌وره ده‌داته‌وه ده‌ست کورد .
سه‌ردار پشده‌ری
سایتی سبه‌ی ( ( SBEIYزۆر زانستانه هه‌ڵساوه به‌ليکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و بڵاو کردنه‌وه‌ی خه‌به‌رو وه‌رگرتنی رای جه‌ماوه‌ری کورد له ئاستی نه‌وتی کوردستاندا، ئێمه پشتگیری ئه‌و هه‌لوێسته‌ی سایتی سبه‌ی ده‌که‌ین و وه‌ک ده‌نگێکی ناڕازی له سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی له سیاسه‌تی بۆخۆ پچڕین پێشێل کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، به‌گوێره‌ی توانای خۆمان به‌شداری له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی نه‌وت ده‌که‌ین چونکه به‌شێکیش له گۆڕانکاری و سیاسه‌تی نه‌وتی کوردستان.
http://sbeiy.com/ku/SEB_Raprsy.aspx?SubjectID=2 http://sbeiy.com/ku/SEB_Raprsy.aspx?SubjectID=2
نه‌وتی کوردستان پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زۆر زانستانه هه‌یه که دوور له رق و کینه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی.
ئه‌گه‌ر ئاورێک له مێژووی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بده‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی نه‌وتی عێراق و ئێران، ده‌بینین نه‌وته‌که خه‌ڵکێکی زۆری سوتاندوه‌و خه‌ڵکێکی زۆریش باخه‌ڵی خۆی به‌و نه‌وته پڕ کردووه، ئه‌وه‌ی ئێمه له کتێبه ئابووریه‌کاندا خوێندوومانه‌ته‌وه، نه‌وت رۆڵێکی گرنگی هه‌بووه له کووده‌تا یان ئینقلاب یان له گۆڕانکاری ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ته‌کاندا، هێزی پاش په‌رده‌ی ووڵاته گه‌وره‌کان پشتگیری له کۆمپانیا نه‌وتیه گه‌وره‌کانی خۆیان کردووه‌و ده‌یکه‌ن، کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانیش به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن بۆ بێبه‌ش نه‌بوونیان.
دوای ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانان له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا له ناو خۆیاندا رێک که‌وتن له سه‌ر دابه‌شکردنی نه‌وتی عێراق و نه‌وتی کوردیان دایه ده‌ست ره‌زا شای فارس و مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی عه‌ره‌بی، په‌رله‌مانی عێراقی به‌ره به‌ره باسی له خۆماڵی کردنی نه‌وتی عێراقی ده‌کرد، تا وای لێهات له ساڵانی په‌نجاکاندا کۆمپانیای نه‌وتی عێراقی که له به‌ریتانیا ناونوس کرابوو، به‌ته‌واوی ترسی خۆماڵی کردنی لێ ده‌نیشت و بیری له‌وه کرده‌وه که نه‌وته‌که بداته‌وه به کورد، کۆمپانیاکه په‌یوه‌ندی به چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی کورده‌وه کرد بۆ دامه‌زراندنی رۆژنامه‌و گۆڤارێکی کوردی دابنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێک له کورده‌کان له به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی کۆمپانیای نه‌وته‌که ره‌وه‌ستان و سودیان له‌و ده‌رفه‌ته سیاسیه وه‌رنه‌گرت.
مام جه‌لال له نامه‌یه‌کدا که بۆ مه‌لامسته‌فای بارزانی له 5 – 10 - 1955 نوسیوه‌و نامه‌که‌ش له گۆڤاری کلتوری کوردی ژماره پێنجی 1990 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، مام جه‌لال له به‌شێک له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێ: (له سه‌رێکی دیکه‌وه ئیمپریالیزمی به‌ریتانیاله هه‌ولێر له رێگه‌ی گیووی موکوریانه‌وه رۆژنامه‌یه‌ک به‌ناوی (هه‌تاو) وه ده‌رده‌کا، رۆژنامه‌ی ناو براو جارێ هه‌فتانه‌یه‌و نیاز وا بوو کونسوڵی به‌ره‌ریتانیا له موسڵ به ناوی (ده‌نگی راستیه‌وه) ده‌ربکرێ و محه‌مه‌د سه‌عید کانی مارانی بکریته به‌ڕێوه‌به‌ری، حیزبمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌ری له‌و پڕۆژه‌یه ده‌رکردو په‌رده‌ی له‌روو هه‌ڵماڵی، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ناوتی که‌رکوک په‌یوه‌ندی به قاسمی مه‌لا ئه‌فه‌ندیه‌وه کردووه‌و داوای لێکردوه له هه‌ولێر رۆژنامه‌یه‌ک ده‌رکات.
کاتێک له سه‌رده‌می شه‌ڕی که‌نداوی 1991 ی‌دا ئێمه پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان‌مان دروست کرد، هێزی پاش په‌رده‌ی ووڵاته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆشحاڵ بوون به پڕۆژه‌که‌ی ئێمه‌و بگره هه‌وڵیان ده‌دا قه‌واره‌ی پڕۆژه‌که گه‌وره‌تر بکه‌ن بۆ دابه‌شکردنی عێراق و به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له رێگای زیندو کردنه‌وه‌ی قه‌باڵه‌کانی ویلایه‌تی موسڵه‌وه.
هێزی پاش په‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، مافناسێکیان بۆ دابین کردم بۆ یارمه‌تی دانم له نوسین و په‌یوه‌ندیه ده‌پلۆماتیه‌کان، ئه‌و مه‌فناسه چه‌ند رۆژێک پيش هه‌ڵبژاردنه‌که له 7 – 5 – 1992 به ناوی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتداری هاوپه‌یمانانه‌وه، نامه‌یه‌کی کراوه‌ی بۆ سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردیه‌کان نووسی و داوای لێکردن که هاوکاری ئێمه بکه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ردووک پڕۆژه‌که، ده‌توانن نامه‌که له‌و سایته‌دا بخوێنیه‌وه له له‌په‌ڕه‌ی حه‌وته‌وه بۆ لاپه‌ره‌ی 10 ،
http://www.kurd-oil.net/koil.html
داخه‌که‌م سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌ی وه‌ک پێویست ئاوڕیان له‌و نامه نه‌دایه‌وه‌و بگره به پێچه‌وانه‌ی نامه‌که هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد، له لایه‌ک رووی کوردیان سوڕانده‌وه به‌ره‌و عێراقچیه‌تی و له لایه‌کی تره‌وه که‌وتنه هه‌وڵی تێکدانی پڕۆژه‌کانی ئێمه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که 17 سال کورد دوور بخرێته‌وه له خاوه‌نداریه‌تی نه‌وت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که رێگایان له ئێمه گرت و 17 هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی سیاسیان دا بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان بکه‌ن و به هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشتن، ئێستا ده‌یانه‌وێ له ژێر په‌رده‌ی عێراقچیه‌تیدا نه‌وته‌که بۆخۆیان داگیر بکه‌ن، نازانن که هاوپه‌یمانان هه‌ڵوێسته‌که‌ی 1992 یان له‌بیر نه‌چۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه که بێده‌نگن له به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێست و لێدوانه‌کانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی.
له‌کۆتاییدا ده‌توانم بڵێم نه‌وتی کوردستان سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه کوردیانه ده‌سوتێنێ و ووڵاته داگیرکه‌ره‌کان دابه‌ش ده‌کات و کوردستانی گه‌وره ده‌داته‌وه ده‌ست کورد.
له‌نده‌ن 4 – 12 – 2003
|