(نه‌وزاد چوچان)و
( محه‌مه‌د وه‌تمانی)و چه‌ند نا ڕۆژنامه‌نووسێک ،
قه‌له‌مه نه‌گریسه‌کانتان خسته‌ڕێی شاعیری لاو(ده‌رباز یونس)یش؟!
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د چه‌مچه‌ماڵی
(ده‌رباز
یونس) ئه‌م لاوه به‌هره‌مه‌نده و به توانایه‌ی شاری هه‌ولێره که
ئێستا له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدایه‌و له‌م ته‌مه‌نه هه‌ستیاره‌ی خۆی
جیاواز له هه‌موو لاوه‌کانی کورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان
توانایه‌کی له ڕاده به‌ده‌ری هه‌یه له نووسینی شیعر و تا ئێستا
توانیویه‌تی 2 کتێبی شیعری به ناوی ( دڵێکی دوور ) ـو ( خه‌می
غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) بڵاو بکاته‌وه که باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ شاعیرێکی
گه‌وره‌ی کوردیش له‌و ته‌مه‌نه مناڵیه‌یدا ئه‌و توانایه‌ی ( ده‌رباز )
ـی هه‌بێت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردووه زۆری ڕاگه‌یاندنه‌کانی
کوردستان و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیکتڕۆنیه‌کان گرنگی تایبه‌ت به ده‌رخستنی
به‌هره‌ی ئه‌م لاوه به‌هره‌مه‌نده بده‌ن و به لوتکه و به‌رزی شیعری
سه‌رده‌می له قه‌له‌م بده‌ن و به یه‌کێک له شاعیره گه‌وره‌کانی
کورد و کوردستان له‌م ته‌مه‌نه دا له قه‌له‌می بده‌ن ، هه‌ر که‌سێک
خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شیعره‌کانی ( ده‌رباز یونس ) و ته‌مه‌نی هه‌بێت
ئه‌وا بێگومان توانای نکۆڵی له زیره‌کی و به توانای له
ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌م لاوه سه‌رنج ڕاکێشه نابێت ، ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م
ماوه‌یدا قه‌له‌مه نه‌گریسه‌کانی چه‌ند که‌سێکی نا ڕۆژنامه نووس
گه‌شته ڕێی ئه‌م شاعیره به توانایه‌و و ده‌یانه‌وێ له ڕێی چه‌ند
بابه‌تێکی هه‌ڵبه‌ستراو و دوور له ڕاستی و ڕه‌وشتی ڕۆژنامه‌نوسی ڕێگری
بکه‌ن له بوون به شاعیرێکی ناسراو و گه‌وره که کورد چاوه‌ڕێیه‌تی
که ئێستا ( ده‌رباز یونس ) باوه‌شی بۆ گرتۆته‌وه و له کۆڵی خۆی
ناوه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ( ده‌رباز یونس ) هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه
بچوکه‌ی خۆی چه‌ند کۆڕێکی شیعری گێراوه و له چه‌ند ڕادیۆ و
ته‌له‌فزیۆن و زۆری ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی کوردستان چاو پێکه‌وتن و
بابه‌ت له‌سه‌ر لێهاتووی ئه‌م گه‌نجه هاتۆته خواره‌وه و
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێتیش که‌م ماڵپه‌ڕ هه‌یه که بابه‌تێکی له‌سه‌ر
لێهاتووی ( ده‌رباز یونس ) نه نووسیبێت بگره له ماڵپه‌ڕی ( گیاره‌نگ
، چرا تیڤی ، کوردستان نێت ، ئه‌مڕۆ ، لێزان ، تیشک ، هه‌ناسه‌که‌م ،
ڕۆژنامه‌ی کوردیش وێب ) ئه‌مه‌ش جگه له زۆری مه‌کۆ و یانه و سه‌کۆ
کوردیه‌کان ئه‌مانه هه‌مووی به گه‌ڕانێکی ( گووگل ) به نووسینی ناوی
( ده‌رباز یونس ) ڕوون ده‌بێته‌وه ، لێره‌دا مه‌به‌ستمه زۆر تیشک
بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دوو باباته‌ی که نا نووسه‌ران ( نه‌وزاد چوچانی و
محه‌مه‌د وه‌تمانی ) له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی ئه‌لیکتڕۆنی بڵاویان
کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵکه‌وت زاهیر و له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان
( ده‌رباز یونس ) ـیان به مناڵی بالق نه‌بوو و مناڵ باز له قه‌له‌م
داوه ، من لێره‌دا به‌و نا نووسه‌ره ده‌ڵێم ، خوا بتان گرێت که
ده‌تانه‌وێ ڕێگری توانای لاوێکی وه‌ک شاعیری به توانا ( ده‌رباز یونس
) بن و هه‌وڵی سوک کردنی بده‌ن ، به‌ڵام ئه‌مه ڕوونه له به‌ر چاوی
هه‌موو کوردێک که یه‌ک جار شیعرێکی ( ده‌رباز یونس ) ـی
خوێندبێته‌وه که جێگای شانازی هه‌موو گه‌لی کورده و که‌سی وا به
توانا له نێو مه‌یدانی کوردستاندا له‌و هه‌موو باره ناله‌باره‌ی که
تێیدا ده‌ژی به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و ده‌توانم بڵێم هه‌ر
بوونی نیه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئێستا برا و خزمه‌کانی
تۆ له کوردستان خه‌ریکی ڕاوه کچ و تۆش هه‌ر خۆشتان له‌م ته‌مه‌نه‌ی (
ده‌رباز یونس ) دڵنیام که هه‌ر به‌د ڕه‌وشتیتان لێ وه‌شاوه‌ته‌وه چۆن
که ئێستا نووسه‌رێکی به‌د ڕه‌وشتن ئه‌مه به به‌راوردی ئه‌وه‌ی که (
ده‌رباز یونس ) دوو کتێبی شیعری هه‌یه و جێگای شانازی هه‌موو گه‌لی
کورده .
سوێد
-
ستۆکهۆڵم
16/7/2008
mhamadahmed81@hotmail.com
|