٢١\١٢\٢٠٠٩
په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌وروپا
و نه‌خۆشیی ده‌روونیی.

نه‌هرۆ
نه‌خوشی ده‌روونی له‌هه‌موو گۆشه‌و که‌ناری دونیا بوونی هه‌یه ، به‌لام
ریژه‌ی زۆر‌و که‌می یی هه‌یه ، من له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ول ئه‌ده‌م له‌روانگه‌یه‌کی
سایکولوژی وسوسیولوژی یه‌وه تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه ، که
بوچی نه‌خوشی ده‌روونی به ریژه‌یه‌کی زۆر له نیو په‌ناهه‌نده بوونی
هه‌یه . یه‌که‌م جار ده‌بی باسی باکگراوندی په‌ناهه‌نده بکه‌ین که‌زوربه‌یان
له ولاتانی جیهانی سی یه‌مه‌وه هاتوون بۆ ئه‌وروپا ، ئاخۆ هانده‌ری
سه‌ره‌کی چی یه بۆ پهناههندهبوونیان ، وه‌ک ئاشکرایه زۆربه‌یان له
ده‌ست جه‌نگی ناوخوودهرهکی و هه‌روا هه‌ژاری و باری ناهه‌مواری خیزان
رایان کردووه ، ئه‌م باکگراوندهش زه‌مینه‌یه‌کی به پیته بۆ چه‌که‌ره
کردنی هیما سه‌ره‌کی یه‌کانی نه‌خوشی ده‌روونی له‌کاتیکدا له ئه‌وروپا
پانتایی کی به‌رفراوان فه‌راهه‌م کراوه بۆ پزیشکی ره‌وانشناسی که
تیایدا حاله‌تی نه‌خوش دیاری ده‌که‌ن که به ئینگلسی پی ده‌گووتریت
دیاگنووسه ، نه‌خوشی یه‌کانیش بریتی ین له خه‌موکی به‌واتای دیپرهشون
وترس وشیزوفرینیا وسیکوسه.
لیره‌دا پرسیاریک دیته گۆری که بۆ چی په‌ناهه‌نده دوای جیگیر
بوونیان له ولاتیک وه‌ک دوا مه‌نزلگا تووشی ئه‌و نه‌خوشیانه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌بن ، لیره‌دا ده‌بی باسی ژینگه‌ی سروشتی و په‌یوه‌ندی کومه‌لایه‌تی
بکه‌ین که زۆر جیاوازه له‌گه‌ل ئه‌و ولاتانه‌ی په‌ناهه‌نده‌ی لیوه‌ی
هاتوون . له‌رووی سروشتی یه‌وه که‌ش وهه‌وای ئه‌وروپا جیگیرو سه‌قامگیر
نی یه ته‌نانه‌ت وه‌رزه‌کانیش تیکهلاون ، هاوینیکی کورت وزستانیکی
تاریک و دریژ ، له وه‌رزی هاوین دا بارانه ولهوهرزی زستانیش دا به‌فره
! ئه‌مه ویرای تاریکی یه‌کی چر که وه‌ک مۆته‌که سه‌رو دلی ئینسان ده‌گری
و دووچاری خه‌مۆکی یی ده‌کا به‌تایبه‌ت له‌ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی .
شایانی باسه ئه‌م دۆخه سروشتی یه ناله‌باره ره‌نگی داوه‌ته‌وه سه‌ر
باری ده‌روونی کۆمه‌لگای ئه‌وروپی که ده‌رئه‌نجام ئینسانی سارد سر به‌رهه‌م
دینی ! ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی یه کومه‌لایه‌تی یه‌کانیان به‌شیوه‌یه‌کی
ریژه‌یی به‌پی ی وه‌رزه‌کان دهگوری ، له‌هاوین وبه‌هاردا کراوه‌ترن له‌وه‌ی
له‌زستان دا !
په‌ناهه‌نده‌ی به‌دبه‌ختیش ده‌که‌ویته ژیر ئه‌م دوو فشاره‌وه له‌لایه‌ک
سروشت زولمی لی ده‌کا و هه‌تاو خوی پیشان نادا ، له‌لایه‌کی دی په‌یوه‌ندی
یه کومه‌لایه‌تی یه‌کان کاری تی ده‌کا وه‌ک نه‌بوونی په‌یوه‌ندی یه‌کی
گه‌رم وگوری ئینسانی و بوونی راسیزم ، له‌راستی دا دیارده‌ی راسیزم دژ
به‌په‌ناهه‌نده له‌ناخی هاوولاتیانی ئه‌وروپی دایه ، بۆیه په‌نابه‌ر
هه‌میشه هه‌ست به‌غوربه‌ت نامۆبوون ده‌کا ، ئاکام په‌ناهه‌نده لهدهرفهتیکی
گونجاو ده‌گه‌ری که بگه‌ریته‌وه ولاته‌که‌ی خوی یاخود لایه‌نی که‌م
سه‌فه‌ریک بکا وتوزیک هه‌ست به ئینتمای ئینسانی و هاوولاتی بوونی خوی
بکا .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پرسیاره‌که روبه‌روومان ده‌بیته‌وه که بۆ چی په‌ناهه‌نده
دووچاری نه‌خوشی ده‌روونی ده‌بیته‌وه ، له‌وانه‌یه وه‌لامی ئه‌م
پرسیاره نه‌ختیک جیاواز بی ، په‌ناهه‌نده له‌ولاتی خوی‌دا ژیانی ئه‌وروپای
تاقی نه‌کردوته‌وه له هه‌مان کاتدا که‌وتوته ژیر کاریگه‌ری پروپاگه‌نده‌و
راگه‌یاندنی چه‌واشه‌وه ، چ به‌شیوه‌یه‌کی نووسراو بی یاخود سه‌ر زاره‌کی
یه‌وه که‌گوایه ئه‌وروپا جیگای حهوانهوهیهو دیموکراسیه‌ت و یاسای
تیا به‌رقه‌راره و په‌یوه‌ندی یه کومه‌لایه‌تی یه‌کان جیاوازه به‌تایبه‌تی
په‌یوه‌ندی نیوان کچ و کور ، پروسه‌ی سیکس ئاسانکاری بو کراوه‌و به‌ئاسانی
ده‌ست ده‌که‌وی له‌کاتیک دا که‌وا نی یه ، ئه‌وروپا ئاسایشی ده‌روونی
تیا نی یه ته‌نانه‌ت بۆ خویشیان !
ئه‌م چاوه‌روانی یه زۆره ، له راستی دا کۆمه‌لیک وه‌همی ئینسانی یه
که روله‌کانی ولاتانی جیهانی سی یه‌م پیوه‌ی دهنالینی ، به‌واتایه‌کی
دیکه مه‌ستی دونیایه‌کی ئاسوده‌ن که‌چی کاتیک ده‌گه‌نه مه‌نفاو مه‌نزلگای
ئه‌به‌دی ، زۆریک له‌و وه‌همانه سه‌ریان له به‌ردی واقیع و روژگاری
ئه‌وروپا ئه‌دا ، تیکرای ئه‌و وه‌همانه ئه‌بنه‌وه خه‌ونیکی تال و
کابوسیکی هه‌میشه‌یی! ئه‌م خویندنه‌وه‌یه خویندنه‌وه‌یه‌کی شیکاری
سایکولوژی ده‌سته‌جه‌معی یه . رای به‌نده نی یه به ته‌نها !
له‌هه‌موو شوینیکی ئه‌م دونیایه کیشه‌ی ره‌شبینی و پووچگه‌رایی هه‌یه
، ئه‌مه روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی یه بۆ ژیان ، به‌لام ولاتانی ئه‌وروپا
زه‌مینه‌یه‌کی له‌بارن بۆ سه‌رهه‌لدانی ئه‌م بیروکه‌یه ، هه‌ر بۆیه
لهولاتیک وه‌ک فه‌ره‌نسا سارته‌ر وئهلبیر کامۆ له‌دایک بوون وه‌ک
روانگه‌ی فه‌لسه‌فی و بیروبۆچوون . لیره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زیاتر
فاکته‌ره بابه‌تی یه‌کان رولی کاریگه‌ر ده‌گیرن له په‌یدا بوونی
نه‌خۆشی ده‌روونی دا .
په‌ناهه‌نده که پی دهنیته سه‌ر هه‌ر پانتاییکی جوگرافیای ئه‌وروپی
دووچاری کیشه‌ی زمان و ترادیشیون ئه‌بی ، نه‌زانینی زمان و زمانی
ترادیشیون وا ده‌کا ئینسان هه‌ست به گریی که‌م بوون بکا که‌دواتر ره‌نگ
ئهداتهوهسهر باری ده‌روونی، ئه‌م کیشه‌یه‌ش چه‌ندین سال ده‌خایه‌نی
تا وه‌کو په‌ناهه‌نده بتوانی له‌ناخ وروحی مه‌عنه‌وی کومهلگا
بگا !
له‌ولاتی نه‌رویج ریژه‌ی تهللاق له70% ،
بۆیه ریژه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌نها ده‌ژین گهلیگ زۆره ، که‌واته
ژیانی ته‌نهایی نه‌خوشی ده‌روونی لی ده‌که‌ویته‌وه نه‌خواسمه بۆ په‌ناهه‌نده‌یه‌ک
که هه‌لی پیکه‌وه ژیانی بۆ نهرهخسابی!
ره‌نگه په‌ناهه‌نده‌ش هه‌بی ژن و منالی هه‌یه به‌لام هه‌ست به‌ته‌نهایی
یه‌کی کوشنده ده‌کاو له‌رووی ده‌روونی یه‌وه نه‌خۆشه !
په‌ناهه‌نده که له ته‌مه‌نیکی دیاریکراو روو له ولاتانی ئه‌وروپا
ده‌کا ، هه‌میشه له خالی سفره‌وه ده‌ست پی ده‌کا ، سفر له‌هه‌موو
رووییکهوه ، له تیکرای بواره‌کان ، ئابوری ، فه‌رهه‌نگی ، کومه‌لایه‌تی
، ویرای ئه‌م حاله‌ته دوای ماوه‌یه‌ک ده‌که‌ویته رکه‌به‌رایه‌تی و
چاولیکهرییهوه له‌گه‌ل هاولاتیانی ولاتیک که به دریژایی میژوو ره‌گیان
داکوتاوه‌و خاوه‌نی میراتی لهمیژینهن ! بۆیه له‌م کایه‌ی رکه‌به‌رایه‌تی
و چاولیکهرییهوه په‌ناهه‌نده دهدورینی ، ئه‌م دوراندنهش کار ده‌کاته
سه‌ر باری ده‌روونی یی .
سه‌باره‌ت به دۆخی روتینی کارکردنی په‌ناهه‌نده له‌ئه‌وروپا ، زۆر
زولم ده‌رهه‌قیان ده‌کری بۆ نموونه له‌نه‌رویج دان به‌هیچ به‌لگه‌نامه‌یه‌کی
خویندن نانری ، دوای خویندنی زمان ، ده‌بی له قوناغی ئاماده‌یی یه‌وه
ده‌ستی پی بکه‌یت ، ئه‌مه‌ش خوی له‌خوی دا بارگرانی یه‌و په‌ناهه‌نده
دووچاری بی ئومیدی ده‌کا ، بۆیه ناچارن کاری قورس و تاقه‌ت پروکین بکه‌ن
، به‌دریژایی روژگار کار وزه‌یان ههلدهمژی ، له‌ئاکام دا تووشی
نه‌خوشی بی تاقه‌تی ئه‌بن ، راسته له‌ئه‌وروپادا بیمه‌ی بی‌کاری هه‌یه
به‌لام ئه‌وه‌نده‌یه که پی بژیت ، مروڤ ناتوانی به‌و پاره‌یه سه‌فه‌ریک
بکا له کا تیکدا سه‌فه‌ر و گه‌ران زۆر سۆدمهنده بۆ ئه‌وانه‌ی کهنهخۆشن
، ئه‌گه‌ر گه‌ران وسیاحهت نه‌بوایه زوربه‌ی خه‌لکی ئه‌وروپا دووچاری
نه‌خوشی ئه‌هاتن !
ئه‌و نه‌خوشیانه‌ی نیو په‌ناهه‌نده باوه به‌پی ستاندهریکی لیکولینهوهی
ئه‌مریکی بریتی یه له خه‌موکی و ئانگست به‌واتای ترس ، شیزوفرینیاو
سیکۆسه ، نیشانه‌کانی ئه‌م نهخوشیانه زور قورس و گرانه له‌گیرانه‌وه
نایه‌ت وه‌ک نه‌خوش گویبیستی ده‌نگ ئه‌بی ، له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه
، پلانی بۆ دائه‌نری، ده‌بی نه‌خوش جی به‌جیی بکا ، ئه‌مه ویرای بی
ئوقره‌یی و ته‌نگه نه‌فه‌سی و په‌نا بردنه به‌ر خۆکوشتن وبی ئومیدی و
چه‌ندین نیشانه‌ی دیکه‌ی مه‌ترسی دار وه‌ک پارانوید و دروست بوونی تهوههمات
چ له‌مه‌ر خودی نه‌خوش یاخود له‌مه‌ر ده‌وروبه‌ر .
ته‌مه‌نی نه‌خوشی ده‌روونی ییش ئه‌وه نی یه وه‌ک ئینفلاوهنزا به‌سی
رۆژ کوتایی پی بی به‌لکو ته‌مه‌نیکی دریژی هه‌یه به رۆژ وهه‌فته
ومانگ وسال ناپیوری ، له‌وانه‌یه تا مردن کاریگه‌ری خوی بنوینی به‌سه‌ر
نهخوشهوه !
له‌ئه‌وروپادا هه‌ندی چاره‌سه‌ری کاتی بۆ ئه‌م نهخوشیانه دۆزراونه‌ته‌وه
وه‌ک پی دانی حه‌ب و لیدانی ده‌رزی ، به‌لام ئه‌م چاره‌سه‌ر کردنه به‌رای
من پینه وپرۆیه ، چونکه په‌ناهه‌نده له ژینگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی خوی
هه‌لکه‌ندراوه ، ده‌بی نه‌خوش ژینگه‌یه‌کی بۆ فه‌راهه‌م بکه‌یت که
گونجاو بی له‌گه‌ل رابوردووی کومه‌لایه‌تی دا.
له‌کوتایی دا ده‌لیم زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوانی کومه‌لایه‌تی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن
، له‌رووی ده‌روونی یه‌وه نه‌خوشن ، گه‌نجیکی سومالی له‌نه‌رویج به‌روژی
نیوه‌رو چه‌ند که‌سیکی دایه به‌ر چه‌قو دواتر زانرا دووچاری نه‌خوشی
سیکوسه بووه ، یاخود ژن ومندالی خویان ده‌کوژن ، ئه‌م رووداوانه‌ش
مشتیکن له خه‌رواریک !
نه‌رویج
18/12/2009
|