نه‌خشه‌كه‌ی لای كۆنگریسی ئه‌مریكی جوگرافیای توركیا سه‌رله‌نوێ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه! هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان (ئێمه‌ی تورك له‌مێژ ساڵه ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه په‌یمانی سیڤه‌ری تیا نوسرابوه‌وه دڕاندومانه) ئۆكتای ڤوراڵ
كورده‌كان ده‌بنه مایه‌ی پارچه پارچه‌بوونی خاكی توركیا،به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی كه باس له خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ ده‌كات و به ڕه‌نگێكی جیاواز له نه‌خشه‌ی توركیا جیایكردۆته‌وه، ئه‌مه داوێكی ترسناكه بۆ میلله‌تی تورك و توركیا نراوه‌ته‌وه كه‌ده‌بێ میلله‌تی تورك وحكومه‌ته‌كه‌ی زۆر ووریابن نه‌كه‌ونه ئه‌م داوو ته‌ڵه‌یه‌وه، oktay vural جێگری پارتی (mhp) پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی /تورك گوتی ده‌بێ ئیتر ئه‌م چه‌مكی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نه‌دۆڵه نه‌مێنێ ونه‌گوترێته‌وه چونكه له ڕاپۆرتی به‌شی توێژینه‌وه‌ی كۆنگریسی ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڕه‌نگێكی جیا له ره‌نگی نه‌خشه‌ی توركیا( پێده‌چێ نه‌خشه‌كه هی كاتی په‌یمانی سیڤه‌ر بێت كه ئێمه ده‌مێكه دڕاندوومانه) حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌بێ ئه‌م پلانه كه بۆ داهاتوومان نراوه‌ته‌وه پوچه‌ڵ بكاته‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌موو بستێكی خاكی ئه‌نا دۆڵ به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی جوگرافیای توركیایه ولێ‌ی جیا نابێته‌وه،هه‌روه‌ها ڤوراڵ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م جۆره سه‌پۆتاژه ترسناكانه دژی توركیا له بره‌ودان كه‌ده‌بێ حكومه‌تی ئه‌ردۆغان چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزێته‌وه به‌وه‌ی بنكه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه ترسناك وجیاخوازانه دامه‌زرێنێ تا بتوانرێ وه‌ك وپێویست ئه‌م هه‌وڵانه له‌كاتی خۆیدا پوچه‌ڵكرێنه‌وه.جگه له‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆنگریس كه له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه دایه:The kurds in post –sadam –irakبه پێی ڕاپۆرته‌كه كورده‌كان له توركیا كه‌مایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازن له‌تورك له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌پێی( په‌یمانی سیڤه‌ر) به‌ڵێنی سه‌ربه‌خۆیی به كوردی ئه‌م ناوچانه دراوه، نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌م كاته‌ی توركیادا مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی خاكی توركیا.جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی نه‌كه‌وینه داوو فڕوفێڵی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌وه ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه بوونی كورد وه‌ك كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌ك زۆر دووره له‌ڕاستیه‌وه بگره درۆیه‌كی شاخداریشه.با كه‌س خه‌و به پارچه پارچه‌بوونی توركیاوه نه‌بینێ، چونكه ئێمه ده‌مێكه سیڤه‌رمان دراندو توڕمانهه‌ڵداوه .
|