نه‌خشه‌ى کوردستان له‌سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا.
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج به‌شى یه‌که‌م
ماوه‌یه‌ك بوو له‌هه‌وڵى بابه‌تێکى مێژوویدا هه‌وڵى ده‌ستخستنى نه‌خشه و به‌ڵگه‌نامه‌ى کۆنم دابوو و که‌مێکیش ئه‌نجامم به‌ده‌ست هێنا که به‌نیاز بووم له کورردستانى نوێ یان هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌کى ساده و ناوده‌ستى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکیدا بڵاوى بکه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى کاته‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا و دیاره خۆیشم که‌مێك که‌مته‌رخه‌میم هه‌بوو، له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌مویست بابه‌ته‌که بۆئه‌وه‌ى بچێته دڵى خوێنه‌ره‌وه باشتر وایه که به‌ڵگه و هۆکاره‌کان بخه‌مه به‌رده‌ست، له پڕ مامۆستاى به‌ڕێز و ناسراوى گه‌له‌که‌مان د.نورى تاله‌بانى به‌شێوه‌یه‌کى زۆر سه‌رکه‌وتوانه ده‌ستپێشخه‌رى کرد و له‌سه‌ر یه‌کێك له‌و بابه‌تانه‌ى که به‌نده به‌نیاز بوو ڕوونکردنه‌وه‌ى دایه خوێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که له‌لایه‌که‌وه موچوڕکه‌یه‌کى دامێ،له‌لایه‌کى تریشه‌وه خۆشحاڵى کردم به‌دوو هۆ یه‌که‌میان ئه‌وه بوو که ماستایه‌کى به‌توانا و ناسراو ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ى کردووه و دووه‌میشیان که کاك دوکتۆر ته‌نها ڕوون کردنه‌وه‌ى داوه‌و به‌ڵگه‌که‌ى بینیوه به‌بێ ئه‌وه‌ى کاتى ئه‌وه‌ى هه‌بێت که بڵاوى بکاته‌وه ئه‌ویش ده‌رباره‌ى نه‌خشه‌یه‌کى کۆنى کوردستانه و ووتاره‌که‌ى به‌ناوى باشورى کوردستان پاش جه‌نگى جیهانى یه‌که‌م به ده‌وڵه‌تى عێراق لکێندراوه.
به‌نده پێش ئه‌و ووتاره‌ى مامۆستاى گه‌وره‌مان زنجیره ووتارێکم بڵاو کرده‌وه له‌ژێر ناونیشانى کاریگه‌رى ووڵاته گه‌وره‌کان له‌سه‌ر کوردستانى باشوور به 4 به‌ش و له‌به‌شى دووه‌مدا باسى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقم کرد بوو، هه‌ربۆیه که‌مێك سه‌بووریم بۆ هات و ئه‌و مافه‌یشم دا به‌خۆم که له‌م ووتاره‌دا ئه‌و نه‌خشه گرنگ و کۆنانه بڵاو بکه‌مه‌وه که هیوادارم بکه‌وێته به‌رده‌ست زۆرترین ژماره‌ى خوێنه‌ر و به‌تایبه‌تى که به‌شێوه‌یه‌کى قه‌باره گه‌وره هه‌موو شار و ناوچه‌کانى کوردستانى تێدا دیاره و هیوادارم له چه‌ند نه‌خشه‌یه‌کدا هه‌موویان بلاو بکه‌مه‌وه.
نه‌خشه‌ى یه‌که‌م که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌وه وه‌رم گرتووه http://www.davidrumsey.com نه‌خشه‌یه‌که ده‌رباره‌ى وولایه‌ته‌کۆنه‌کانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و به‌شێوه‌یه‌کى ڕوون وویلایه‌ته‌کانى نیشان داوه و به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى که گرنگى بۆ مێژووى ئێمه هه‌یه ویلایه‌ته‌کانى کوردستان و جه‌زیره و ئه‌رمینیا و عێراقى عه‌ره‌بییه که هه‌موو ناوه‌کان ئاشکرا و ڕوونن، ئه‌م نه‌خشه‌یه له 12-5-1794 دا مافى بڵاوکردنه‌وه‌ى له له‌نده‌ن دراوه‌تێ ناوى دانه‌ر و بڵاوکه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ره، پێم خۆش بوو ئه‌وه‌ش بڵێم که چه‌ند نه‌خشه‌یه‌کى تریشه و به‌هیواى ئه‌وه‌م که بتوانم هه‌موویان بخه‌مه به‌رده‌ستى خوێنه‌ران. (پێیشم خۆش بوو ناوى خۆمى له‌سه‌ر دابنێم که له‌م ووتارانه‌دا بلاوى ده‌که‌مه‌وه به‌ڵام له‌کاتى پێویستدا ده‌کرێ ئه‌و ناوه لاببرێت ئه‌گه‌ر ئاگادار بکرێمه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که مامۆستاى گه‌وره‌مان کاک دکتۆر نورى تاله‌بانى ڕوونکردنه‌وه‌ى خۆى نووسیوه و بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌که ڕوونکردنه‌وه‌ى من زیاده‌یه و ته‌نها ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم سه‌یرێکى نه‌خشه‌که بکه بۆ ئه‌وه‌ى که تۆش ڕوونکردنه‌وه‌ى خۆتت هه‌بێت و خاکى داگیرکراوى گه‌لێك که به‌وشێوه‌یه یارى و ده‌سه ده‌سى پێبکرێت زیاتر لایه‌نه ناشیرینه‌کانى داگیرکه‌رانت بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
بۆ بینینى نوسینه‌که‌ى کاك دکتۆر نورى بنواڕه:
بۆ بینینى نوسینه‌کانى به‌نده
: یان ده‌رباره‌ى دامه‌زراندنى عێراق بنواڕه: http://www.bopeshawa.com/pdf2006/dewletegewrekan02.pdf
سوید
|