٢٠\٥\٢٠١٠
نه‌زه‌نده
به‌گیخانی:
سه‌فه‌ر ئیراده‌ت
پێ ده‌به‌خشێ و فێرت ده‌کات خۆت بیت.

گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
''ده‌بێ
له‌حوکمی گشتگیری و کلێشات دوور بکه‌وینه‌وه، فێری مێتۆدی لێکۆڵینه‌وه‌و
به‌دواداچوون، فێری دواندنی ئامار‌و فاکت و ڕوو داوه‌کان بین، فێری
لێکدانه‌وه‌ی قووڵ بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر بیر بکه‌ینه‌وه‌و
پلانی کاری جوانتر‌و مرۆڤانه‌تر بۆ داهاتوو دابڕ‌ێژین و خه‌ڵکیش له‌جیاتی
تووڕه‌بوون و ساده‌یی و حوکمی پێشوه‌خت، به‌ره‌و بیرکردنه‌وه‌ی فراوان
و عه‌قلانیه‌ت ببه‌ین''.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌زه‌نده به‌گیخانی، هه‌روا
ساده‌و به‌ته‌نها هه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و رایه‌کی سه‌رچڵیانه نیه، ئه‌و
به‌شوێن نه‌ناسراوه‌کانه‌وه‌یه‌و پێی وایه له‌و رێگه‌یه‌وه یه‌کتایی
رۆحی و، فیزیکی و عه‌قڵی ده‌دۆزرێته‌وه، بۆیه دواندنی ئه‌و خانمه‌ی
وه‌ک خۆی گوتی حه‌زده‌که‌م زیاتر وه‌ک شاعیر بناسرێمه‌وه، قسه‌کردنیشه
له‌گه‌ڵ خودێکی مرۆڤناسی هه‌ستیاری خاوه‌ن مه‌عریفه‌و، گه‌ڕیده‌یه‌ک به‌شوێن
گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ بێ مافکراوه‌کان و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیع و حه‌قیقه‌ته‌ی
دواجار ده‌مانباته‌وه ئه‌و دیوی خود‌و، ئه‌ودیوی کۆمه‌ڵگه‌و، ده‌ڵێ
لێره‌وه جوانیه‌کان شین ده‌بن.
نه‌زه‌ند ده‌ڵێ" به‌بڕوای من چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت ڕه‌گی له‌ستروکتوری
پاتریاکیدا (پیاوسالاری) داکوتاوه، واته به‌شێکه له هاوکێشه‌ی هێز
و ده‌سه‌ڵات. له عه‌قڵیه‌تی پاتریارکیدا پیاو به جۆرێک په‌روه‌رده
ده‌کرێت و راده‌هێنرێت که ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێز، ده‌بێته
توخمی زاڵ و بواره گشتیه‌کانی وه‌کو سیاسه‌ت و کولتور و ئابوری
کۆنترۆل ده‌کات. له به‌رامبه‌ردا ژن وه‌کو توخمی بێهێز و بێده‌سه‌لات
په‌روه‌رده ده‌کرێت و رام ده‌کرێت و له‌خه‌یاڵی گشتی و ره‌فتاری رۆژنه‌شدا
وه‌کو مرۆڤی پله دوو حیسابی بۆ ده‌کرێت. ژن له چوارچێوه‌ی ئه‌م
پێکهاته و عه‌قلیه‌ته‌دا له بواری تایبه‌تی ناوماڵ ده‌ئاخنرێ و له
بواره گشتیه‌کان، واته له ئاڵوگۆریی کولتوری و سیاسی و ئابوری دا‌ده‌بڕێنرێت
و رۆل و مافی له چوارچێوه‌ی خێزان دیاری ده‌کرێت، نه‌ک له سه‌ر ئاستی
سیاسی و ئابوری و یاسایدا. چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له لایه‌ن پیاوه‌وه له‌م
زه‌مینه‌یه‌وه سه‌ڕچاوه ده‌گرێت و فۆرم و شێوازی جیاواز، به گوێره‌ی
پێکهاته و پێشکه‌وتنی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه، وه‌رده‌گرێت".
ئه‌و خانمه شاعیر‌و نوسه‌ره هێمنه، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی پێی وابوو له‌هه‌رسێ
ئاینه ئاسمانیه‌که‌دا، ئافره‌ت پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نیه، رونیشیکرده‌وه
ئێمه کتێبه پیرۆزه‌کان، وه‌ک ده‌قێکی مێژوویی نابینین، به‌لکو وه‌کو
وته‌ی خودا‌و حه‌قیقه‌تیکی ره‌ها حیسابی بۆ ده‌که‌ین" هه‌رسێ ئایینه
خوداییه‌که ( یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام ) سوکتورێکی
پاتریاکیان هه‌یه ، ئافره‌ت له‌هه‌رسێکیاندا له‌په‌راوێز نراوه‌و رۆل
و مافی وه‌کو دایک و له چوارچێوه‌ی ناوماڵ دیاریکراوه. له‌مه‌سیحیه‌تدا
ئاماژی مریه‌می عه‌زرا جیاوازه و پایه‌ی که‌مێک زیاتره وه‌ک ژنێک له‌چاو
پایه‌ی ژن له ناو دوو ئایینه‌که‌ی تر. ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
که ئێمه تا چه‌ند پابه‌ندین به ئایین له‌رێکخستنی ژیانی رۆژ انه و
په‌یوه‌ندییه‌کانی ژن و پیاودا. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه
کتێبه پیرۆزه‌کان، به تایبه‌تی قورئان وه‌کو ده‌قێکی مێژوویی نابینین،
به‌لکو وه‌کو وته‌ی خودا‌و حه‌قیقه‌تیکی ره‌ها حیسابی بۆ ده‌که‌ین و به
بێ پرسیارکردن و ره‌خنه وه‌ریده‌گرین و ژیانی ئێستای خۆمانی له‌سه‌ر
داده‌ڕێژین. بۆ دیاریکردنی پێگه‌ی ژنیش له‌کۆمه‌ڵگه که به‌شێکه له
پرسیاره‌که‌ی تۆ، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئایین، بۆ کتێبه پیرۆزه‌کان، بۆ
شه‌ریعه. ئه‌مه گرفتی عه‌قلی ئیسلامیه که وا ده‌کات کۆمه‌ڵگه و
مرۆڤه‌کان هه‌رده‌م بۆ دیاریکردنی ژیانی ئێستایان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
رابردوو، رابردوویه‌ک که ئاستی کۆمه‌ڵگه و پێویستیه‌کانی زۆر جیاواز
بووه له‌گه‌ل ئێستا. له‌م رابردووه‌شدا ژن ستاتو و پێگه‌یه‌کی نزمی هه‌بووه،
ده‌ق و رێسا ئایینیه‌کانیش وه‌ڵامی پێویستی و گۆڕانه‌کانی سه‌رده‌می
ئیمڕۆ ناده‌نه‌وه".
ئه‌و له‌گه‌ڵ هیچ حوکمێکی ته‌عمیمکراودا نیه‌و، ئۆباڵی لاوازی یان وه‌ک
پێویست نه‌بوونی رێکخراوه‌کانی ئافره‌تانیشی ده‌خسته سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگه"
زۆر به‌کورتی من پرسیاریک له تۆ ده‌که‌م: بۆ کورد خه‌بات ده‌کات؟ بۆ
حیزب و رێکخراوه‌ی سیاسی هه‌یه‌و شۆرشی کردووه‌و ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر له‌کوردستانی
عیراقدا ئه‌مڕۆ کورد نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌شه‌کانی
دیکه وانیه‌و خاوه‌ن ڕێکخراوه‌ی سیاسین و خه‌بات ده‌که‌ن . له رێگه‌ی
ئه‌م پرسیاره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێـم کورد خه‌بات ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی
چه‌وساوه‌یه‌و مافه‌کانی پێشێڵ ده‌کرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی
داگیرکراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نیه . کاتێ ئازادیی مرۆڤ
داگیر ده‌کرێت، کاتێ بچوکترین مافت پێشێل ده‌کرێت، وه‌ک ئینسان، وه‌ک
کورد، وه‌ک ژن، تۆ ده‌بێ به‌رگری بکه‌ی، ده‌بێ خۆت رێکبخه‌ی، ده‌بێ
داوای مافی خۆت بکه‌ی، ئافره‌تیش له‌و بۆچونه‌وه خۆی ڕێکخستووه‌و
هاتۆته مه‌یدان و ڕێکخراوه‌ی خۆی دامه‌زراندووه‌و خه‌بات ده‌کات، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له‌عه‌قڵیه‌تی گشتیدا ئه‌م خه‌باته به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه
وێناکرابێ، ئه‌وا په‌یوه‌سته به ئاستی هۆشیاری و تێگه‌ییشتنی خه‌ڵک
که مه‌رج نیه راست بێت. ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک شایانی لێده‌نێت و
پاکانه‌ی بۆ ده‌کات هه‌موو کات راست نیه، بۆیه رۆلی که‌سانی
رۆشنیبیره بیر‌و بۆچوونه سواو و باوه‌کان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و
ره‌خنه بگرن و له هه‌ر شوێن و ده‌زگایه‌ک بێت بوێرن به هه‌ڵه بڵێن
هه‌ڵه و به راست بڵین راست. ئاوا ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت نه‌ک
به گه‌ڕان به دوای چه‌پڵه و شایانی که‌سانێک که به هه‌ڵه بیر ده‌که‌نه‌وه،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که‌دروشمه‌کانی ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان پیاو
دایناون من له‌گه‌ڵ ئه‌و حوکمه ته‌عمیمکراوانه‌دا نیم. پێش ئه‌وه‌ی
قسه بکه‌م، حه‌زده‌که‌م بچمه ناو ورده‌کاری و له‌سه‌ر فاکت و کاره‌کان
قسه‌بکه‌م. ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی وه‌هاش هه‌بێت ، ده‌بێ سه‌یری ئه‌و عه‌قڵیه‌ته
گشتیه بکه‌ین که‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات که‌عقڵیه‌تی
پاتریارکیه . واته با له حوکمی گشتگیری و کلێشات دوور که‌وینه‌وه
فێری مێتۆدی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ، فێری دواندنی ئامار و فاکت
و ڕوو داوه‌کان بین، فێری لێکدانه‌وه‌ی قووڵ بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین
باشتر بیر بکه‌ینه‌وه و پلانی کاری جوانتر و مرۆڤانه‌تر بۆ داهاتوو
دابڕ‌ێژین وخه‌ڵکیش له جیاتی تووڕه‌بوون و ساده‌یی و حوکمی پێشوه‌خت،
به‌ره‌و بیرکردنه‌وه‌ی فراوان و عه‌قلانیه‌ت ببه‌ین. ئیمڕۆ خه‌لکی ئێمه
له هه‌موو شتێ زیاتر پێویستی به بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ و عه‌قلانیه‌ت و
مێشکی ره‌خنه‌گرانه‌ی پابه‌ست به بنه‌مای ئه‌خلاقی و فیکری هه‌یه".
نه‌زه‌ند گوتیشی" ئه‌گه‌ر یاسا شه‌رعیه‌ت بدات به‌ملکه‌چی و بێده‌سه‌ڵاتی
ژن و مافه‌کانی له‌یاسادا پێشێل بکرێ، که‌واته چینی کۆنه‌خواز پێشده‌که‌وێ
، گۆڕانکاری پێویست ڕوو نادات له‌باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ، ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت له‌کوردستان،
پێی ناگه‌ین، بۆیه من له‌گه‌ڵ یاسایه‌کی مه‌ده‌نی دام که سنوری نێوان
ئایین و ده‌وڵه‌ت دیاری بکات و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و
هاوڵاتی دابڕێژێت.
به‌گیخانی له‌هه‌مبه‌ر به‌رهه‌مه ناوازه‌که‌ی بۆ چاو، ئاماژه‌ی دا" ئه‌و
کتێبه‌ی تۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌یت، من چاپته‌رێکیم نوسیوه تیایدا.
کتێبه‌که به‌ره‌می گروپێکی لێکۆله‌ڕی نێوده‌وڵه‌تیه. من له (2004)
هاتمه‌وه کوردستان، وه‌ک لێکۆڵه‌رێک کارم له‌سه‌ر کوشتن و توندوتیژیه‌کانی
ناموسپه‌رستی له کوردستانی عێڕاقدا کرد، ئه‌نجامی لێۆڵینه‌وه‌که له‌و
کتێبه‌دا وه‌ک چاپته‌رێک بڵاوکرایه‌وه، ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌ک بوو له‌لایه‌ن
زانکۆی له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو، ئه‌م کتێبه له‌سه‌ر ئه‌رکی سه‌رۆکی
پێشووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ( نێچرڤان بارزانی )له لایه‌ن
تیمێکی وه‌رگێڕه‌وه کراوه‌ته کوردی. ئێستا خه‌ریکی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی
له چاپدان و بڵاوکردنه‌وه‌ین له زێدبووکس (Zed Books) و دوای ماوه‌یه‌کی
دیکه کتێبه‌که چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه. سه‌باره‌ت به دکتۆراکه‌م
ڕاستده‌که‌ی، ده‌بوایه تا ئێستا به زمانی کوردی بڵاوکرابایه‌وه. به‌ڵام
با لێر‌ه‌دا نهێنیه‌ک بدرکێنم، دوای له دایکبوونی نه‌وزادی کوڕم من
ماوه‌یه‌ک له ماڵه‌وه دانیشتم، له‌م ماوه‌یه‌دا کارم له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی
نامه‌ی دکتوراکه‌م کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای کارکردنێکی زۆر که
ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر لاپتۆبه‌که‌م تایپم ده‌کرد ، له ساڵی 2004 له
ویستگایه‌کی میترۆ ی له‌نده‌ن لاپتۆپه‌که‌م لێدزرا و ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵی
رۆیشت، چونکه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆی ته‌کنیکیش بوارم نه‌بوو پێشتر
داتا‌کان له سه‌ر سی دی و دیسکێت خه‌زن بکه‌م . ئه‌مه خه‌ساره‌یه‌کی
زۆر بوو، زۆریش خه‌مم لێخوارد، به‌ڵام تازه رۆیشت. هیوادارم کاتی ئه‌وه‌م
هه‌بێ له داهاتوو کاری له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه‌شبڵێم
دکتۆراکه‌م به‌ناوی (وێنه‌ی ژنی کورد له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپی سه‌ده‌ی
نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست) ه و (350) لاپه‌ڕه‌یه به زمانی فه‌ڕه‌نسی
نووسراوه".
نه‌زه‌ند، له (1987) سه‌فه‌ری کردوه به‌ره‌و مه‌نفا، له‌وێشه‌وه به‌رده‌وام
له سه‌فه‌ردا بووه، ئه‌و موسافیرێکی باشیشه" ( به‌گه‌رمه ده‌ربڕینێکه‌وه
) سه‌فه‌ر... من به حوکمی کار و وه‌کو شاعیرێکیش به‌رده‌وام له‌سه‌فه‌ردام،
نیشته‌جێی ئاسمانم من، سه‌فه‌ر جۆره‌کانی زۆرن و دیاره ته‌نها واتای
شوێن گۆڕین نابه‌خشێت... به‌رای من سه‌فه‌ر وه‌کو گۆڕینی شوێن زۆر
پێویسته، تۆ له گۆڕینی شوێندا ئه‌گه‌ڕ تێکه‌ڵ بیت به ژینگه‌ی
کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری شوێنه نوێیه‌کانه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌بیت، ده‌که‌ویه ناو ده‌وروبه‌رێکی نوێ و ئازاد که جووڵه و گوڕ و
ته‌کانێکی نوێت پێده‌به‌خشیت بۆ خۆگونجان، بۆ به‌ره‌وپێشچوون و
فێربوونی زمان و شێوازی دیکه‌ی بیرکردنه‌وه و ژیان. ئه‌مه وات لێده‌کات
تۆ دووباره خۆت بنیات بنێیته‌وه، خۆت نوێ بکه‌یته‌وه. سه‌فه‌ر
ئیراده‌ت پێ ده‌به‌خشێ و فێرت ده‌کات خۆت بیت و له‌سه‌ر پێی خۆت بوه‌ستی
و سه‌ربه‌خۆ بیت. ئه‌مه ش بۆ ژن زۆر زۆر گرنگه. به‌ڵام لێت ناشارمه‌وه
که ماندووبوونی زۆری تیایه و بۆ دایک ئاسان نیه".
ره‌نگه که‌سمان له عه‌شق بوونی نه‌زه‌ند گومانێکمان نه‌بێت، به‌ڵام
ئه‌و زۆر عه‌ده‌میشه" به‌ڵێ من عاشق و عه‌ده‌میم، به‌ڵام هه‌رده‌م هه‌وڵیشم
داوه به‌کارکردن، به‌فێربوون و به نووسین خۆم ببه‌مه ئه‌و دیوی ئه‌م
واقیعه سه‌خت و بێمانایه. به مانایه‌کی دیکه من ده‌مه‌وێ واقیع
بهێنمه ئاستی خه‌ونه‌کانم و بپه‌ڕمه‌وه ئه‌ودیوی خۆم و کۆمه‌ڵگه، ئه‌ودیوی
وجود، هه‌میشه خۆم له‌وه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه مانایه‌ک بده‌م به بوونم.
ئه‌ـه‌س به‌وه ده‌کرێت که پابه‌ند نه‌بین به پێوه‌ره ته‌سکه‌کانی
ئایین و خێڵ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوه‌وه و رێگه به‌خۆمان بده‌ین
ئازاد بین و بفڕێن، رێگه به خۆمان بده‌ین راستگۆ بین، بێینه گۆ،
عاشق بین. دیاره مه‌به‌ستم له عه‌شق به مانای رۆحی و سوفییه‌که‌یه‌تی
نه‌ک به واتا سواو و بازاڕییه‌که‌ی و وه‌کو هه‌ڵپه‌یه‌کی سێکسی و
عاتیفی. له عه‌شقێکی قووڵ و سۆفیانه‌دا تۆ تا ئه‌وپه‌ڕی ئازاد ده‌بیت،
ده‌فڕیت و سنوره‌کان ده‌بڕیت و هه‌رده‌م له نوێبوونه‌وه دایت، ده‌بی
به وه‌حده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خودێکی باڵا. به‌مه‌ش ده‌توانین ته‌جاوزی ئه‌و
عه‌ده‌مییه‌ته بکه‌ین، ته‌جاوزی ئازاره گه‌وره‌کانی مه‌رگ و غیابی هه‌میشه‌یی
که‌سانی خۆشه‌ویست بکه‌ین".
نه‌زه‌ند به‌شیعر ده‌ستیپێکرد"من به شیعر ده‌ستم پێ‌کرد، شیعر یه‌که‌م
فۆڕمی نوسینه‌و هه‌ر له شیعریشه‌وه فێری وتن بووم، شاعیر بوون هه‌موو
شتێکه بۆ من. ده‌زانی ده‌بێ خوێنه‌ر مانای شیعر دیاری بکات، من هیچم
نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم له
شیعردا من خۆم ده‌نوسمه‌وه، نه‌زه‌ند ده‌نوسمه‌وه، نه‌زه‌ند به‌هه‌موو
ڕه‌هه‌نده جیاجیاکانیه‌وه، وه‌کو ژن، وه‌کو کورد، وه‌کو مرۆڤێکی
راسته‌قینه و عاشق و دایک و که‌سێکی مه‌نفا و لێکۆڵه ر و به‌رگریکار
له مافی مرۆڤ. له سه‌رده‌می ئیمڕۆدا مرۆڤ هه‌مه ره‌هه‌نده و یه‌کانگیری
و راستگۆییش کۆتده‌کاته‌وه له ناسنامه‌یه‌کی یه‌کگرتو و تایبه‌تدا که
منم. ئه‌و (منه) له شیعرنه‌زه‌ندا ئاماده‌ییه‌کی پڕجووڵه‌ی هه‌یه و
ده‌وه‌ستێته سه‌ر خوێنه‌ر چۆن ده‌یگرێت و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کات".
تۆبڵێی ئه‌وه‌ی غیابه‌ی ئیلهامی نه‌زه‌ند ڕاده‌ژه‌نێ جگه له عه‌شق
چیتر بێ؟..
نه‌زه‌ند: تۆ قه‌ت خودات بینیوه؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: نه‌خێر!..
نه‌زه‌ند: ئه‌و غیابێکی هه‌میشه‌ییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه، عه‌شقیش
ئاوایه بۆ من، نه‌وزاد کوڕمه، به‌ڵام برام بوو، ته‌واوی منداڵیم له‌گه‌ڵ
ئه‌ودا به‌سه‌ر برد، له (1989) به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال که‌وت، نه‌وزادی
کوڕم درێژکراوه‌ی ئه‌و مێژووه‌یه بۆمن، نه‌وزاد هیوایه، به‌رده‌وامیه،
هۆشیاریشم به‌رامبه‌ر به‌و مێژووه. نه‌وزاد درێژکراوه‌ی نه‌وزاده به
بێ ئه‌وه‌ی رێگه بده‌م باری قورسی ئه‌و مێژووه هه‌ڵبگرێ، له‌ڕاستیدا
که‌سوکاره‌که‌م به گزنگ با‌نگم ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای له‌دایکبوونم
کاتێ باوکم ناوی منی به نه‌زه‌ند تۆمار کردووه، خزمێکمان به‌ناوی (ڕۆسته‌مه
فه‌ندی) گوتویه‌تی خۆزگه ناوت ده‌نا (گزنگ)، باوکیشم گوتویه‌تی ده‌با
گزنگ بێت و که ده‌چێته ماڵه‌وه به دایکم ده‌ڵی کچه‌که‌مان ناوی
گزنگه به بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ دائیره‌ی نفوس و بیگۆڕێت. بۆیه
له‌ناو خێزان و که‌سوکار تا ئێستاش هه‌ر به گزنگ بانگ ده‌کرێم، خۆشم
که چوومه مه‌کته‌ب ئه‌وسا زانیم ناوم نه‌زه‌نده. دکتۆریشم پله‌یه‌کی
خوێندنه‌و پیشه و شاره‌زاییه‌کی پێبه‌شیوم و قه‌ت حه‌زم نه‌کردووه
به‌وه بانگ بکرێم.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|