نه‌زمى گۆرِان بۆ هه‌ڵگه‌رِانه.
هه‌موو رِۆژیَك پیَش خۆرئاوابون كۆمه‌ڵیَك دۆست و براده‌رى كۆنه یه‌كیَتیى دڵ شكاو له‌یه‌كیَتى دیَنه لام له‌به‌ر سیَبه‌رى كابینه‌كه له‌سه‌ر كورسى داده‌نیشین و رِومان له‌به‌رانبه‌ر بیناى باره‌گاى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى وشه‌یه كه ته‌نیا سه‌د مه‌تر لیَمانه‌وه دوره ، هه‌رچه‌نده ئه‌و باره‌گایه ئه‌و هاتوچوه قه‌ره‌باڵغییه‌ى پیَش هه‌ڵبژاردنى نماوه ، به‌لاَم به‌هۆى ده‌نگ هیَنانیان له‌وهه‌ڵبژاردنه‌ى كرا خه‌ڵك كه‌م تازۆر باسیان ده‌كات ، یه‌كیَكیش له‌و باسانه ئه‌و پرسیاره‌یه كه‌ده‌لیَن بۆچى و له‌به‌رچى لیستى گۆرِان ده‌نگى باشى هیَنا؟
بۆ ولاَم دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره مام حه‌سه‌ن كه‌یه‌كیَكه له‌و كه‌سانه‌ى چه‌ند ساڵیَكه وازى له‌یه‌كیَتى هیَناوه‌و شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ربارى ده‌رونى به‌رپرسه‌كانى یه‌كیَتى.
مام حه‌سه‌ن گوتى به‌رِاستى من له‌به‌رئه‌وه وازم له‌یه‌كیَتى هیَنا كه‌تروسكایى ئومیَدى لیَبه‌دى ناكریَت كه‌به‌رپرسه‌كان واز له‌گه‌نده‌ڵى و رِاوو رِوت بیَنن ، بۆیه‌ش كاتیَك كه‌ده‌نگۆى دروست بوونى لیستى گۆرِان هاته‌گۆرِىَ منیش وه‌ك زۆریَك له‌خه‌ڵكى یه‌كیَتیه دڵشكاوه‌كان له‌مانگى شه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌ریَك چوینه ئه‌و بینایه كه‌چه‌ند كه‌سیَكى لێ‌بوو ئه‌وه‌نده‌یان به‌خیَرهاتن كردین ته‌ریق بووینه‌وه له‌رِۆشتنیش هه‌تا خواره‌وه‌ى بیناكه له‌گه‌ڵمان هاتن و به‌رِیَمانیان كرد براده‌ره‌كانم گوتیان به‌خواى ئه‌مانه ته‌واو گۆرِاون و به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك له‌یه‌كیَتى ناچن ، دیاربوو ئه‌و رِیَزگرتن و زمان لووسییان ته‌واو كاریگه‌رى له‌سه‌ر هاورِیَكانمى دروستكردبوو منیش هه‌رئه‌وكاتى كه به پیاسه هاتینه‌وه لاى تۆ گوتم ئه‌وانه مه‌به‌ستم گۆرِانه زۆر باش ده‌زانن نه‌زمه‌كه لیَبده‌ن و خه‌ڵكیَكى زۆریش به‌سه‌ما ده‌خه‌ن ، هه‌ربۆیه ئه‌وكاتیش چیرِۆكى نه‌زمى زورِناكه‌ى مام رِه‌شى شوانم به‌نموونه هیَناوه ، منیش گوتم توخوا مام حه‌سه‌ن ئه‌مجاره‌ش بیگیَرِه‌وه من نه‌بیستوه.
مام حه‌سه‌ن گوتى له گونده‌كه‌ى ئیَمه مام رِه‌شى زورِنا ژه‌ن هه‌بوو له‌هه‌ر ئاهه‌نگیَكى بوك گواستنه‌وه به‌نه‌زمى زورِناكه‌ى هه‌موو خه‌ڵكى به‌سه‌ما ده‌خست و دواى ته‌واو بوونى شاییه‌كه ئه‌و ده‌چۆوه ئه‌وسه‌رى دیوه‌خانى ئاغا‌و خه‌ڵكیش هه‌ركه‌سه‌و بۆ سه‌ركارو ئیش و ماڵى خۆى ده‌رِۆیشته‌وه بیَئه‌وه‌ى مام رِه‌ش سودى بارسووكى سته‌مى ئاغاى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌بیَت ، به‌لاَم مام رِه‌ش خۆى به‌هۆى شاباش و گه‌رم بوونى شایه‌كه به‌خه‌ڵكى فه‌قیرحاڵ پاره‌كى باشى ده‌ست ده‌كه‌وت ، ئینجا رِۆژه‌كیان له‌ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌ى كورِه گه‌وره‌كه‌ى كه‌ریما ئاغا ، هه‌موو خه‌ڵكى گوندى به‌سه‌ماخست و گه‌وره‌و گچكه ده‌ستیان به‌شایى و هه‌ڵپه‌رِین كرد هه‌رچى سته‌م و زوڵمى ئاغا هه‌بوو هه‌موویان له‌بیریان چوبۆوه، كه‌ریماغاو كورِه‌كانى وایان ده‌زانى خه‌ڵكه‌كه بۆیه هه‌ڵده‌په‌رِن چونكه كورِى ئاغا بووك ده‌گواسته‌وه ، پاش دوو سىَ ساڵ كورِى دوه‌مى كه‌ریماغا بوكى گواسته‌وه ، به‌لاَم چونكه مام رِه‌شى زورِنا ژه‌ن له‌وكاته له‌گوندی نه‌بوو ئاغاش له‌به‌ر له‌خۆبایى بوون هه‌رنه‌یده‌زانى زورِناكه‌ى مام رِه‌ش كاریگه‌رى به‌سه‌ماخستنى خه‌ڵكى هه‌یه ، بۆیه بیَ مام رِه‌شیش كه‌سیَكى تر نه‌بوو باش بزانىَ زورِنا بژه‌نىَ بۆیه ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌كه له‌پرسه ده‌چوو بۆیه زاوا خۆى تورِه ده‌كرد و ده‌یگوت ئه‌دى منیش كورِى كه‌ریماغا نیم بۆ شایم بۆ ناكه‌ن ، كه‌ریماغاو كورِه زاواكه‌ى هه‌نده‌ى نه‌مابوو هه‌ندیَك له‌خه‌ڵكى داركارى بكه‌ن بۆیه كویَخا فه‌قىَ ها‌ته وه‌لاَم و گوتى جه‌نابى كه‌ریماغا خۆ خه‌ڵكى جیاوازى له‌نیَوان كورِه‌كانى تۆ ناكات ، كه‌ریماغا گوتى كه‌وایه ئه‌ى بۆ ئه‌وكاتى بووكم بۆ كورِى گه‌وره‌م هیَنا هه‌مووتان له‌وسه‌رتا ئه‌و سه‌ر به‌گه‌وره‌و بچوكه‌وه هه‌ڵده‌په‌رِین ئه‌ى ئیَستا بۆچى بۆ ساله‌ى كورِم كه‌ستان هه‌ڵناپه‌رِن ؟ كویَخا فه‌قىَ گوتى كه‌ریماغا ئه‌و كاته‌ى كورِى گه‌وره‌ت بووكى گواسته‌وه مام رِه‌شى زورِنا ژه‌ن لیَره بوو به‌نه‌زمى زورِناكه‌ى هه‌موومانى به‌گرِخست ئیَستاش نه زورِنا هه‌یه و نه به‌زمه‌كى خۆش به‌چى هه‌ڵپه‌رِین ؟ كه‌ریماغا گوتى چما كویَخا فه‌قىَ ئیَوه به نه‌زمى زورِنا هه‌ڵده‌په‌رِین یان له‌به‌ر ژن هیَنانى كورِى من ؟ كویَخا گوتى قوربان جه‌نابى كه‌ریماغا ئه‌وه‌ى رِاستى بیَت كاتیَك مام رِه‌ش زورِنا لیَده‌دات چ كورِى تۆ بووك بگواسته‌وه چ كورِى خله‌ى گاوان جیاوازى نییه ، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌زمه‌كى خۆش لیَبدرىَ و به‌سه‌مامان بخات ، مام حه‌سه‌ن گوتى به‌خوا هه‌ر ئه‌و نه‌زم و زورِنایه‌ى knn بوو خه‌ڵكى به‌گرِخست تاده‌نگ به‌گۆرِان بده‌ن ، چونكه خه‌ڵكى له‌نویَوه گویَ بیستى ئه‌م نه‌زمه‌ى گۆرِان بوو ، كه‌چى ئیَستا زۆرینه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ده‌نگى داوه په‌شیمانه چونكه زۆر به‌ئاسانى و به‌ساده‌یى له‌نیه‌تى به‌ناو گۆران خوازه‌كان حاڵى بوون كه‌مه‌به‌ستیان هه‌ڵگه‌رِانه به‌ده‌سه‌لاَت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان نه‌ك گۆرِان بۆیه كه‌ئیَستا ده‌چیه‌لایان نه به‌خیَرهاتنه‌كه‌ى جاران و نه به‌رِیَكردنه‌كه‌ى جارانیان ماوه چونكه ئیشیان به‌خه‌ڵك نه‌ماوه.
بۆیه دڵنیام له‌داهاتودا وه‌ك مام رِه‌ش ئاسا ته‌نیا هه‌رده‌كشیَنه ئه‌و سه‌رى دیوه‌خان و ئاگایان له خه‌ڵكى سته‌مدیده نابیَت، چونكه له ئیَستاوه ئیسپات بوو نه‌زمى گۆرِانیان بۆ هه‌ڵگه‌رِان بوو بۆ لوتكه‌ى ده‌سه‌لاَت و گرتنه ده‌ستى زۆرترین پله‌و پاره نه‌ك دڵسۆزى و په‌رۆشى بۆ رِیَزو به‌هاى تاكى كوردى دڵ شكاو‌و بیَبه‌شكراو ، گه‌ر ئه‌وان رِاست ده‌كه‌ن دژى دزو گه‌نده‌ڵ و ناپاكانن چۆن ده‌بیَت یه‌كیَك له‌كۆمیته‌یه‌ك یان مه‌ڵبه‌ندیَك دزى كردبىَ و قاو درابىَ بچیَت له‌كۆمپانیا ژورى تایبه‌ت و پله‌ى به‌رزى بدریَتى و ده‌ستى له‌پشت بدریَت و ئافه‌ریم بكریَت؟ ئه‌دى ئه‌وانیش بیانویان له‌پارتى و یه‌كیَتى نه‌ده‌گرت ده‌یان گوت ناپاكه‌كان له مسته‌شار و جاش داڵده ده‌ده‌ن ، ئایا ناپاكى نیَوان دز و جاش چیه؟ ئایا هه‌ردو جۆرى ناپاك ڤایرۆسى كۆمه‌ڵگا نین بۆ بۆگه‌ن كردن و رِزاندنى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى؟؟
ary_esmail@yahoo.com
|