نیگاکانت لە
ئەستێرە دەچێ.

کهژاڵ ئیبراهیم
خدر
تۆ لە رۆژانی
بەهاردا
لە چاوی ئاسمانەوە نم نم کەوتیە
ئامێزی نێرگزەوە و
نیگاکانت لە ئەستێرە دەچێ
هەناسەشت بۆنی مەستی نێرگز و
چاوەکانت دوو عاشقی سەوز ....
من بەهار و ئەستێرەم خۆش دەوێ
چونکە تیشکەکانی ئاوێزانی
باڵام دەبێ
بۆیە هەر کاتێک پشووی ئەستێرە
کۆتایی دێ
من دێم تاکوو بەژن و باڵام
بۆنی نێرگز بکا و
بەرەو رووت بێ ...
Kazhal_3@hotmail.com
|