په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٤\٢٠٢٦

    نیگا!


تاڤگە سابیر

بەھارانێك باخچەی دڵم ھەڵاڵەی گرت
شەماڵی تۆ بۆنی نەکرد
ئێوارانێك وەکو و منداڵ کەوتمە دوات
بۆ وشەیەك لێوت نەبرد
ھەردوو دەستە نامۆیەکانم
بوونە ئاڵا منت نەبرد
بیچوویەکی ئەو چاوانەت تێنەگرتم
ئێستە لێرەن ئێکجار گران
وا پەڕاوی هۆنراوانم نخوون کرد و
ھەرچی تیابوو ھەموویم ڕشت
نیگایەکت بۆ نەناردم بە تیرێکا
ئاھێکی ساردت ھەر نەکوشت
باوەڕی خۆم کردە ڕێڕەو لە گوزەرەت
کەچی ھەر تۆ لاڕێ دەگری
بوومە باخی گوڵ و میوەی بەرچاوانت
چۆن وا دەبێ دەستێ نەبەی
کێ تۆی وەکو من ناسیوە لە ناو کوردا
شمشاڵ، ڕێی کاروانت بم کەچی گوێ لە قەتارێکی من ناگری
لە سۆزێکدا قوربانتبم
مانگی یەك شەوەی ئەوینت کاتێ ھەڵهات
وەکو بزەی لێوەکانت.

 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک