ئاخر چۆن هه‌راسان نه‌بم تۆ ته‌نیا به ووشه‌یه‌کیش نه‌مدوێنی، خۆ من گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی سه‌ره‌ڕێیان نه‌بووم شایانی - ته‌نانه‌ت ته‌نیا - یه‌ک نیگاش نه‌بم. چۆن دڵت هات روو به‌ره‌و لاڕێ وه‌رگێڕی.. خۆ ده‌تزانی به‌م ڕۆژگاره من هه‌ر ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ترپه‌ی پێت و بۆنی هه‌ناسه‌ی تۆم ده‌کرد، سه‌رده‌مانێك ته‌نیا هه‌ر منت شکه‌برد سه‌ر له ئێواران هورده.. هورده باسی ڕاز و نیازی دڵه‌ی وێران بکه‌ی. هۆ گوڵه وه‌نه‌وشه‌ییه‌که‌ی پڕئه‌ڤینی ئه‌م دڵه له بییرت كرد وه‌دیار روخساری پڕ مه‌ینته‌وه وه‌نه‌وزم ده‌دا.. ده بگه‌ڕێوه جوانێ ده بگه‌رێوه روو له کاوڵگه‌ی ئه‌م دڵه‌ی من - کۆنه هه‌واره‌که‌ی جارانت - بکه‌وه.
|