٢٨\١\٢٠١١
نیگه‌رانیه‌کانی
خه‌یاڵدانی مه‌لا به‌ختیار له په‌یوه‌ند به به‌راوردی تونس و
کوردستانه‌وه.

حه‌مه غه‌فور
ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ژماره 5385ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23-01-11
ووتارێکی مه‌لا به‌ختیاری له‌ژێر ناونیشانی"تونس‌و کوردستان، به‌راورد
یان کاردانه‌وه؟"ی وه‌کو سه‌رووتاری خۆی دابه‌زاندووه. نووسه‌ر له‌و
ووتاره‌یدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌یاڵدانی
ڕاپه‌ڕینی برسیه‌کانی تونس‌و ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی بۆ کوردستان نیشانداوه.
مه‌لا به‌ختیار مافی خۆیه‌تی به‌رگری له حزبه‌که‌ی‌و ئه‌زموونی
کوردستانیش بکات به هه‌ر شێوازێک خۆی پێیباشه. هیچ شتێکیش له‌وه
ئاسایی تر نیه به‌ڕێزیان بخوازن نیگه‌رانیه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به
وه‌رچه‌رخانی سه‌رنجی ڕای گشتی کوردستان بۆ لای تونس‌و ڕووداوه
خێراکانی به‌یان بکه‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه له شێواز‌و
فۆرمی شانازیکردنیش بێت به‌و دۆخ‌و فه‌زا کراوه‌یه‌ی به شێوه‌ی "دیفاکتۆ-
ئه‌مری واقع" له کوردستان خۆی سه‌پاندووه. به‌ڵام پێموانیه بڕشتی خه‌یاڵدانی
ئه‌و، که ئه‌م ووتاره‌ی لێده‌رکێشاوه، چ بگات به‌و ئه‌رگومێنت‌و
لێکدانه‌وانه‌ی بیرۆکه‌ی خه‌یاڵدانی خۆی پێ فۆڕمۆڵه‌کردووه سه‌باره‌ت
به ڕووداوه‌کانی تونس‌و "فیرده‌وسی" ئه‌زموونی کوردی، بتوانێ شتێکی
زیاتر له نیشاندانی نیگه‌رانیه‌کانی خۆی‌و جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی
کوردی ده‌رباره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی تونس بۆ کوردستان بێت.
بۆیه پێناچێت که‌مترین به‌ربه‌ستیش پێشبێنێ بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌فسانه‌ی
گواستنه‌وه‌ی خێرای ئه‌و خه‌یاڵدانه‌ی له تونس "شۆڕشی نان"ی لێکه‌وته‌وه‌و
زه‌ینولعابدین بن عه‌لیشی ناچار به هه‌ڵاتن کرد بۆ کوردستانی خۆمان.
مه‌لا به‌ختیار باسی حوکمی تۆتالیتاری حزبی ده‌سه‌ڵاتداری تونس ئه‌کاو
لیستێکی زۆر له ئازادیه‌کانی ڕیزکردووه که گوایا له تونس به‌رقه‌رار
نه‌بوون، بۆیه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک ڕوویداوه. له به‌شێکی ووتاره‌که‌دا
نووسیویه‌تی: " وڵاتی ئاوا لەمێژووی خۆیدا، تەنھا دوو سەرۆکی بەچاوبینی.
بورقێبە یەکەمین سەرۆک‌و لەدواتەمەنی خۆشی‌دا کە لەگیانەڵادا بوو،
دەیویست سەرۆکی ھەتاھەتایی بێت. پاشانیش (زەین لعابدین بن عەلی) ٢٣
ساڵی رەبەق دەسەڵاتی تاکڕەوانەی سەپاند. ئەمە لەکاتێکدا، لەسەرەتای
ھاتنەسەرحوکمیدا، بەڵێنی دا کەشێوازی حوکمڕانی بگۆڕێت، لەپێشەوەدا
سەرۆکایەتی ھەتاھەتایی نەھێڵێت.” مه‌لا به‌ختیار به ووشیاریه‌وه
چاوپۆشی له‌و پاوانخوازی‌و قۆررغکردنه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌کات که له‌لایه‌ن
ڕژێمی تونس‌و بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی‌و دار‌و ده‌سته‌که‌ی ڕه‌واییان
پێدابوو له تونس. ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌روه‌ت‌و سامانی
ووڵات‌و به زه‌بری سوپا‌و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی خه‌ڵکیان له قه‌فه‌ز
کردبوو، به‌ره‌نجامیشی بۆ هاوڵاتیانی تونس، گرانی، بێ‌کاری، هه‌ژاری‌و
بێمافی‌و نادادپه‌روه‌ری‌و هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تی بوو!
ڕاسته مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگای ئینسانی به‌بێ ئازادی ئه‌بێته دۆزه‌خ. به‌ڵام
نان‌و کار‌و ئاسایشی ئابووری له ڕیزی پێشه‌وه‌ی پێداویستیه مرۆییه‌کانن.
له واقعدا شۆڕشی برسیه‌کان بوویه پێشه‌نگی ته‌فرو توونابوونی ڕژێمی
بن عه‌لی پێش له نه‌بوونی ئازادیه‌کان.
ئه‌گه‌ر له‌وه گه‌ڕێین که ئه‌زموونی تازه‌ی کوردی چۆن له ده‌ره‌نجامی
خوێنی ڕژاوی زیاد له سه‌د هه‌زار قوربانی له خه‌ڵکی سڤیلی عێراق، به‌هۆی
هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراقه‌وه په‌یدابوو، به‌ڵام مه‌لا
به‌ختیارو هه‌ڤاڵانیشی له هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێ بزانن که
وا بیست ساڵی ڕه‌به‌قتان له ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌هه‌ندیدا ته‌واوکردووه.
سێ خولی پارله‌مانیتان تێپه‌ڕاندوه‌و هێشتاش هه‌ر خۆتان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن!
وه به‌ڵێنتان داوه که به هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵات دیاری
بکرێ، به‌ڵام به جۆرێک ده‌ستتان گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی کاناڵه
ئابووریه‌کاندا‌و داهاتی ووڵاتتان بۆ خۆتان قۆرغ کردووه‌و به هێزی
میلیشیاو پێشمه‌رگه جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیتان خستۆته ژێر
چنگ‌و کۆنتڕۆڵی خۆتانه‌وه، نیازتان وایه له سه‌ددام‌و بۆرقێبه‌و بن
عه‌لی‌و حوسنی موباره‌ک زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه. کاتی هه‌ڵبژاردنیش
به گزی‌و ساخته‌کاری زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ خۆتان ئه‌ڕژێننه سندوقه‌کانی
ده‌نگدانه‌وه! نه‌ک به هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته تۆتالێتاریه‌کان!
ئه‌و ئازادیانه‌شی وا به‌ڕێزتان ده‌ڵێن له کوردستان فه‌راهه‌م کراوه،
ئه‌مری واقع سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌رتاندا. خه‌ڵکی کوردستان به خه‌بات‌و
ڕاوه‌ستاوی‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامیان دابینیان کردوه. یاسای
ڕێکخستنی خۆپیشاندان، باشترین به‌ڵگه‌یه. ئێوه، پارله‌مان‌و سه‌رۆکی
هه‌رێم نیازتان وابوو به یاسا خۆپیشاندان قه‌ده‌غه‌و تابوو بکه‌ن، جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک‌و ڕۆشنبیران‌و ئازادیخوازانیش به ڕیزی ده‌یان هه‌زاریانه‌وه ڕه‌تیانکرده‌وه‌و
به‌رگریان له ئازادی خۆپیشاندان کرد، که تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
دیاره که ڕژێمێکی نیمچه دیموکراسی وه‌کو ئه‌وه‌ی کوردستان سه‌د جار
باشتره له ڕژێمێکی سه‌رکوتگه‌ری وه‌کو بن عه‌لی. به‌ڵام ئه‌م ڕاستیه
هیچ له‌و واقعیه‌ته ناگۆڕێت که کۆمه‌ڵگاو جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و
ئازادیخوازان له خه‌یاڵدانیاندا خولیا‌و خواستی گۆڕانکاری گه‌وره‌و
ڕیشه‌یی بخه‌نه ده‌ستووری ڕۆژی خۆیانه‌وه بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی
نوێ‌و پڕسه‌روه‌ری‌و پڕ له ئازادی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یان!
هه‌رچه‌ند مه‌لا به‌ختیار له ووتاره‌که‌یدا هه‌وڵ ئه‌دات ڕاپه‌ڕینی
کرێکاران‌و هه‌ژارانی تونس بۆ دابینکردنی نان‌و له‌دژی هه‌ژاری‌و
بێ‌کاری به که‌م سه‌یرکا، له به‌رامبه‌ردا حوکمی تۆتالیتاری‌و
پایماڵکرانی ئازادیه‌کان دێنێته پێشه‌وه‌و گه‌وره‌یان ئه‌کات. ده‌سبردنی
کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری خواره‌وه بۆ شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕین‌و ژێره‌وژوور کردنی
ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌می سیاسی کاڵ تر وێنا ئه‌کا. دیموکراسی‌و سه‌ره‌تای
پرۆسێسی پڕۆئه‌مریکایی یان پرۆڕۆژئاوایی بۆ تونس پێشنیار ئه‌کات. هه‌تا
ڕێگا بۆ خۆی بکاته‌وه تا پێمان بڵێ؛ "ئەگەر لەکوردستاندا، سیستمێکی
تۆتالیتا‌ر ھەیە؟ بازاڕ قۆرغی یەک بنەماڵەیە؟ ئازادی بیر‌و ئازادی ویژدان‌و
ئازادی عەقیدەو ئازادی فەلسەفە نییە؟ ئەگەر خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی
قەدەغەیە؟ ئەگەر رۆژنامەی ئەھلی‌و تەلەفزیۆنی ئەھلی‌و گۆڤاری ئەھلی
نییە؟ ئەگەر حزبی سیاسی‌و رێکخراوی سیاسی‌و رێکخراوی مەدەنی‌و (NGO)
سەربەست نین؟ تەنانەت ئەگەر زۆربەشیان بودجە لەحکومەت وەرناگرن؟
بەڕاستی ھەقە، ئەم سیستمەی کوردستان‌و حزبە حوکمڕانەکانی، بەدەردی تونس
بچن‌و لەحاڵەتی واشدا، ئەمانیش ئەولای بن عەلی چن."
به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان به درێژایی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ئه‌زموونی ئێوه،
به ده‌یان شێواز نه‌فره‌ت‌و ناڕه‌زایه‌تیان نیشانداوه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
عه‌شیره‌یی‌و میلیشیایی‌و جووتحزبیتان. به‌ڵێ، سه‌د جار پێیانڕاگه‌یاندوون
که ئێوه بازاڕتان قۆرغ کردووه، نه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌ک، دوو بنه‌ماڵه‌ی
تاڵه‌بانی‌و بارزانی هه‌مه‌کاره‌و ببڕو بکوژ خۆتانن. ئازادی هونه‌ری
ئێوه نیه‌و به‌سه‌رتاندا سه‌پێنراوه. ئێوه ده‌تانه‌وێ خۆپیشاندان قه‌ده‌غه‌که‌ن،
ده‌یان جاریش له هه‌ڵه‌بجه‌و که‌لارو سلێمانی‌و شوێنه‌کانی تریش ته‌قه‌تان
ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ئاگرداوه. ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره ئه‌هلیانه‌ی
باسیان ئه‌که‌ن، چه‌ند دانه‌یه‌ک نه‌بێت هه‌مووی میدیای سێبه‌رن بۆ
ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆ بودجه‌تان بۆ ڕشتوون. ڕاست ناڵێن به‌ڕێزتان، حزبی
سیاسی زۆرن سه‌ربه‌ست نین؛ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، یه‌کێکیانه که
حزبێکی سیاسی ناسراوه‌و تائێستا مۆڵه‌تی ڕه‌سمیتان پێنه‌داوه! له
کوردستان سه‌رباری هه‌ندێ پێشڕه‌وی له بواری بازرگانی‌و خزمه‌تگوزاریدا،
به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره له بێکاران‌و هه‌ژاران‌و بێخانه‌ولانه‌و
ئاواره‌و گه‌نجانی بێئایینده ژیانیان به ده‌ردیسه‌ری دابین ئه‌که‌ن.
کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی ووڵات که به‌شێکی گه‌وره‌ی دانیشتوانی
کودستانن به کار‌و زه‌حمه‌تێکی بێئه‌ندازه سه‌خت ژیانی ڕۆژانه‌ی ماڵ‌و
مناڵیان په‌یدا ئه‌که‌ن. کۆچی گه‌نجان‌و ڕه‌شه‌کوژی ژنان دوو دانه له‌و
دیاریانه‌یه وا ئه‌زموونی ئێوه بۆ خه‌ڵکی ئێمه‌یان هێناوه.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌یه‌وێ له خه‌یاڵدانی خۆیه‌وه له‌ژێر ناوی سۆسیال
دیموکراسی‌و ئه‌زموونی دیموکراسی کوردستاندا، چوارچێوه‌یه‌ک بۆ خه‌یاڵدانی
خه‌ڵکی تر‌و کۆمه‌ڵگای کوردی‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش دیاریبکات.
چوارچێوه‌یه‌ک که کرێکاران، کۆمۆنیسته‌کان، ئازادیخوازان، ڕووناکبیران‌و
حزب‌و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان هه‌مووی جێبکاته‌وه‌و له‌ژێر ناوی گه‌لی
کورد‌و ئه‌زموونی کوردی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا، سنووری ویژدان‌و بیر‌و هه‌ق‌و
به‌رژه‌وه‌ندی‌و چاوه‌ڕوانی‌و هیواو ئاواته‌کانیان بسڕێته‌وه. هه‌موویان
چاوپۆشی بکه‌ن له‌و هه‌مو غه‌درو ناهه‌قی‌و ناعه‌داله‌تی‌و بێئینسافیه‌ی
بیست ساڵه ده‌رهه‌ق به به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی هاوڵاتیانی کوردستان
کراوه، بۆچی؟ له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان ئه‌زموونی کوردستان به
نموونه‌یه‌کی دانسقه وه‌سف ئه‌کات! تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی پارتی‌و
یه‌کێتی‌و ئه‌زموونی بیست ساڵه‌شتان به‌لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
هاوڵاتیانی کوردستانه‌وه جێگای نه‌فره‌ته‌و خۆشتان ئه‌و ڕاستیه باش
ئه‌زانن. مێژووی ئێوه‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌تی
کوردستان مێژووی زاڵم‌و زوڵملێکراوه. ئێوه پێڕه‌ویتان له هه‌مان نه‌ریتی
بن عه‌لی کردووه بۆ مانه‌وه‌تان له ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام به فریودان‌و
ته‌ڵه‌که‌بازی‌و به زه‌بری چه‌ک‌و میلیشیاکانیان خۆتان‌و ئه‌زموونه‌که‌شتان
بڕیوه به‌باڵایاندا.
نه‌خێر، شتی وانابێت کاک مه‌لا به‌ختیار! تونس بێت یان کوردستان، هه‌ردووکیان
دوو کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستین. چینی کرێکار‌و توێژه هه‌ژارو ده‌ستته‌نگ‌و
بێده‌رامه‌ته‌کان به‌شێکی پێکهاته‌ی ووڵاتن، چینی بۆرژواو خاوه‌ن سه‌رمایه‌کانیش
له‌گه‌ڵ گه‌لی مشه‌خۆری به‌رده‌ستیان، به‌شه‌که‌ی تری پێک دێنن. ئه‌م
دوو جۆره له کۆمه‌ڵی مرۆیی له کوردستان یان له تونس بن، خه‌یاڵدان‌و
چاوه‌ڕوانی‌و ئایدیۆلۆژیا‌و فه‌لسه‌فه‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و ته‌نانه‌ت
خولیا‌و ئاره‌زووه‌کانیشیان له‌یه‌ک جیاوازن. پرۆلیتاریا‌و توێژه ڕه‌نجده‌ره‌کانی
کۆمه‌ڵ سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیان له سیستمی حازرو کاپیتاڵیستیدا نیه‌و
خه‌یاڵدانیان به شوێن گۆڕانکاری جددی له کۆمه‌ڵگاو ڕژێمی به‌رهه‌مهێنان‌و
دابه‌شکردنی سامان‌و داهاتی ووڵاته‌وه‌یه به شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه.
هه‌رچی بۆرژواییشه وه‌کو به‌ڕێزتان خه‌یاڵدانی سه‌رگه‌رمی پارێزگاری
کردنه له دۆخی ئێستا‌و سه‌رکوتکردنی لایه‌که‌ی تری کۆمه‌ڵگایه له‌پێناو
وازهێنان‌و په‌شیماکردنه‌وه‌یان له که‌ڵکه‌ڵه‌ی ڕاپه‌ڕین‌و گۆڕانکاری‌و
شۆڕش به‌سه‌ر وه‌زعی باودا.
زۆر ڕوون‌و ئاشکرایه که بۆچی سه‌رنجی ڕای گشتی کوردستان به‌لای ڕاپه‌ڕینی
برسیه‌کانی تونس‌دا وه‌رئه‌چه‌رخێ. ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌که به‌راورد
کردنی کوردستان به تونس نیه له لایه‌ن چه‌ند ڕۆژنامه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خۆت‌و هه‌ڤاڵانت خه‌یاڵدانتان کاتێک دێته‌گۆ،
به خه‌ڵکی ئه‌ڵێن؛ له‌وێ ڕژێمی شمولی‌و تۆتالیتێر له‌سه‌ر کار بوو،
بۆیه ئه‌و ڕووداوانه پێشهاتن، به‌ڵام ڕه‌وای هه‌ق نیه ڕۆشنبیران‌و
خه‌ڵکی کرێکار‌و ناڕازی بێن کوردستان به تونس به‌راورد بکه‌ن! ڕاسته
ئێوه خۆتان‌و خه‌یاڵدانتان قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیتان له‌وه‌دایه
مێژوو کیسه‌ڵی ببزوێ‌و تا سه‌د ساڵی تریش هه‌ر خۆتان فیرعه‌ونی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
بمێننه‌وه. به‌ڵام خه‌یاڵدانی خه‌ڵکیش هیچ ئه‌زموونێکی لا پیرۆز نیه
ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی تیایدا یه‌کسان‌و خاوه‌ن مافی چونیه‌ک نه‌بن. ده‌نا
به‌باری گۆڕانکاری خێرا‌و به هێزی یه‌کگرتووی خۆیان بۆ به‌رپاکردنی
سیسته‌مێکی شایسته‌ترو دادپه‌روه‌رانه‌تر که‌ڵک له هه‌ر ڕووداوێکی
جیهان‌و ئه‌وه‌ی تونسیش وه‌رئه‌گرن. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیستی
ئێوه‌یه ئه‌م دوو جۆره له خه‌ڵک‌و مرۆڤی له‌یه‌ک کاسه‌دا به‌زۆر
جێکردۆته‌وه. سیستمی کاپیتاڵستی پێویستی به چینه‌کان هه‌یه، پێویستی
به کرێکاری بێکارو له‌سه‌ر کار هه‌یه، پێویستی به برسێتیی هه‌یه،
خورافات‌و ئایینه‌کان‌و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی چینایه‌تیی پێویسته،
زیندان‌و شکه‌نجه‌و ئیعدام‌و سه‌رکوت‌و تۆقاندن‌و فریوکاری به‌شێکی
جیانه‌کراوه‌ی ڕژێمتانه. دیموکراسی بێت یان تۆتالیتێر، له هه‌ردوو
باردا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵ له‌نێو سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دا،
وه‌کو مرۆڤی که‌متر ته‌ماشا ئه‌کرێن، بێ ڕێز ترن، ته‌مه‌نیان کورتتره،
ده‌رگیری ده‌یان ده‌ردو به‌ڵای جۆراوجۆرن. که‌مایه‌تیه‌کیش له نازو
نیعمه‌تدا ئه‌ژین‌و سه‌ر ئه‌رزیان کردۆته به‌هه‌شتی واقعی‌و جه‌ماوه‌ری
به‌رفراوانی هاوڵاتیانیش ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا ئه‌که‌ن. ئه‌م دنیا سه‌ره‌وخواره
ناتوانێت تاسه‌ر بمێنێته‌وه. خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌کانی ڕائه‌په‌ڕن‌و سه‌ره‌وبنی
ئه‌که‌ن‌و ڕژێمێکی ئازاد‌و ئینسانی تر له جێگای بنیات ئه‌نێن.
26\01\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|