نهێنی
به‌ندی عه‌لی
ده‌مێ کۆتـرێکی ته‌ڕی هه‌ڵکوڕماوی ژێر ڕه‌هێڵه‌ی موچڕکه‌ی ژانی کڕێوه‌م بۆ ئه‌هاوی به‌ئه‌سپایی
ده‌مێ تیشکی خۆره‌تاوی گه‌رم ونه‌رم وگه‌ش وبێگه‌رد ڕووباری خامۆشی دڵم ئه‌خه‌یته سه‌ر به‌زمی شایی
ده‌مێ چرپه‌ی کزی شه‌رمی له‌ده‌رکی گوێم ئه‌ده‌ی ئه‌وجا له‌شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ی ئه‌فڕی بۆ ئاسمانی گومڕه‌هایی
ده‌مێ قرمژنی هاواری هه‌وری خه‌ستی به‌هارانی ده‌شتی دێمی ڕازه‌کانم پڕ ئه‌که‌ی له‌چرۆی خوایی
ده‌مێ کێوه به‌فری ئه‌شکی وه‌رزی کزه‌ی دابڕانی له‌گه‌ڵ هه‌ر گورزه ژانێکا هه‌ره‌س دێنی،زۆر ئاسایی
ده‌مێ زریانی تریقه‌ی پێکه‌نینی ئێوارانی هه‌موو دونیا ئه‌خه‌مڵێنی به‌خه‌نده‌ی ڕه‌ندی بێ دوایی
ده‌مێ مناڵێکی هاری، بێ ئۆقره‌و گڕۆزو لاسار ڕێگه ناده‌ی ده‌ستبگرم بۆ ئایینده‌ی دڵنیایی
ده‌مێ پیرێکی قژ به‌فری ژیان دیده‌و ژیر‌و زانا وای تێ ئه‌گه‌م ڕابه‌رێ بی بۆ ئه‌زموون و ڕێنمایی
ده‌مێ ئاوی،ده‌مێ ئاگر ده‌مێ وورشه‌ی نه‌رمی شه‌ماڵ ده‌مێ قیبله‌ی بۆ حه‌قیقه‌ت ده‌مێ مه‌ودای خه‌ون خه‌یاڵ.
مارسی 2005
|