١٥\٣\٢٠١١ نهێنیی ژمارە ٦٦ و پێکەنینە گاڵتەئامێزەکەى سەرۆکى بەرلەمان.
وەلى خەلکى ئیمە زۆر لەوە هۆشدارترە بە ئەنجامەکانى ئەو جۆرە سیناریویانە بڵێن ئامین . خالیکى تر ئەوەى کە سەرنجى راکیشام و دەمەوى قسەى لەسەر بکەم نهێنیی پێکەنینە گاڵتهئامێزەکەى کەمال کەرکووکى بوو بەرامبەر بە ژمارە ٦٦ لە کاتى ئەژمار کردنى دەنگەکان . دیارە ئەم ژمارەیە لاى دوستان و لایەنکرانى یەکیتى رەمزیکى مانا بەخشە . هەربۆیە هەموو کات نەیارانیان بۆ لیدان لە نەست و زهنیەتى کادیرانى یەکیتى ئەم ژمارەیە وەکو چەکیکى مەعنەوى بە کاردینن، کى لە ئیمە ئەوانەى ساتە شوومەکانى شەرى ناوخۆمان نۆشى ئاکادارى شەرى ژمارەکانى نیوان یەکیتى و پارتیمان نەبینى و هەموو کات حزورى هەبووە لە سیاسەتیاندا و لە کاتى پێویستدا لە دژى یەک بەکارى دێنن بە فۆرمى جیاواز . ئەوەى تا دوینیکە بە چەک دەریان ئەبرى ئەمرۆکە لە ژێر پەردەى مەدەنیەت و لە نیو هۆلیکى مۆسەسااتى دەولەتدا بە ژمارە دەرى دەبرن. تۆ بلییت دکتور کەمال بەو رەفتارەى مەسجیکى ئاکاهینانەوەى بۆ دکتورى هاورى ناردبیت یاخود ئاماژەیەک بوو بەوەى ئەوەتا یەکیتى نیشتیمانى کوردستان خاوەن مێژوویەکى پر لە خیانەتەو بۆیە ئەمرۆکە یەکیک لە سەرکردەکانى لە بەردەم لیبرسینەوە دا خۆى دەبینى و دور نییە بخریتە ژیر سزادانى گەلەوە.
حکومەتى هەریمى کوردستان لە ژَێر سایەى پارتى و یەکیتى دا کە ئەمرۆکە جلەوى دەسەلاتیان لە دەستادایە هیج کاتیک وەکو حکومەتیکى مۆسساتى دەسەلاتەکانیان دیارى نەکردووە بەلکو تەنها کەسەکان و عەقلەکانى بەریوەبردنى حیزب هەمان ئەو عەقلانە بەریوەبردنى حکومەتیان گردۆتە ئەستۆ هەر بۆیە حکومەتەکەیان جگە لە دیوەخانیک کە تییدا رۆلەکانیان دابەش کردووە وەکو برا گەورە بۆ بەریوەبردنى کاروبارى خەلکى بى دەسەلات هیچى تر نییە.
لە کۆتاییدا ماوە ئەوە بلیم کە کۆمەلە
ژمارەیەک هەیە لە میژووى ئەم دوو حیزبە وەکو عەلاماتیکى فاریقە خۆى لە
کاتى پێویستدا دەر دەکەویتو رووە شاراوە پر لە خیانەتەکانیان دەر دەخەن
. ئەوەتا ژمارەکانى ٦٦ و و ٧٤ و ٨٤ و ٣١ و ١٧ ..... تا دوایى لە ژمارە
نەفرەتکراوەکانى مێژووى ئەم دوو حیزبەن.
|