نهێنی
ووشه‌کان.

به‌ندی عه‌لی
ئه‌م ووشانه،هه‌ر
یه‌کێکیان
شه‌پۆلێکن له‌به‌حری ڕاز
ده‌مێ ده‌ڵێی په‌ریی ده‌ریان
ده‌مێ ماسیه‌کن ، بێ ناز
له‌هه‌ڵچوون و له‌داچوونا
ده‌مێ توڕه‌ن ، ده‌مێ هێمن
ده‌مێ نه‌رمن وه‌کو لۆکه
ده‌مێ تیژن وه‌کو سوژن
له‌گریانی مناڵێکدا
ده‌بن به‌مرواریی دیده
له‌زلفی چاو که‌ژاڵێکدا
هه‌ندێ په‌نجه‌ن،زۆر گه‌ڕیده
له‌سه‌ر لێوی ئاڵی گوڵدا
په‌پووله‌ن تامه‌زرۆی ماچن
له‌که‌نیسه‌ی هه‌ندێ دڵدا
کتێبی پیرۆز‌و خاچن
له‌خه‌ونی نابینایه‌کدا
ته‌لیسمێکن له‌نوری خوا
به‌ڕووی به‌ندێکی دۆزه‌خا
نه‌سیمێکن له‌سروه‌ی با
له‌داڵانی دڵی ته‌نگا
خورپه‌یه‌کن له‌بۆ شادی
بۆ کۆیله‌کانی ئه‌م ده‌هره‌ش
چرپه‌یه‌کن له‌ئازادی
ده‌م ده‌مانێ ک‌ش و ماتن
بێ که‌نارو بێ تان و پۆ
هه‌ر له‌ته‌رمی مردوو ده‌چن
ئه‌و ده‌مانه‌ی دوورن له‌تۆ.
دیسێمبه‌ری
2009
|